ئەو کتێبانەی کە ئۆجەلان ئیدیعا دەکات نووسیویانی، هزر و ڕامانی کێن؟! (4)

ئەو کتێبانەی کە ئۆجەلان ئیدیعا دەکات نووسیویانی، هزر و ڕامانی کێن؟! (4)

ئۆجەلان: “دەوڵەتی نەتەوەیی هێزێکی داگیرکەرە، توندوتیژی و پیاوسالاری دەخوڵقێنێت و داگیرکەری ئەخلاقە”.

✍️ سمکۆ عەبدولعەزیزی

هەموو هێزە نوێیەکان بەدوای شەرعیەتدا دەگەڕێن، بەڵام لەو کاتەدا کە ئەو شەرعیەت و ڕەوایەتییە لەسەر بنەمای ڕامان و هزری دزیەتی بنیات نرابێت، ئەو زانیاری و مەعریفەیە دەبێتە تاوان، دزیەتی پیرۆز دەکرێت و گوتار دەبێتە مەیدانی دەنگە بێخاوەنەکان.

کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستگیرکرا و چەند نووسراوێکی بە ناوی “مانیفێست” لە زینداندا بڵاوکردنەوە، ئەو نووسینانە دەرئەنجامی گەشەسەندنی فیکری و ڕۆشنبیری ناوبراو نەبوون، بەڵکو دزییەکی فیکری بوو. چونکە ناوەڕۆکی ئەو نووسینانە زۆر پێش ئەو لەلایەن کەسانی دیکەوە نووسرابوون و بڵاوکرابوونەوە. بەڵام عەبدوڵڵا ئەو ڕامانەی بەشێوەیەکی میتافیزیکی ئامادەکرد و شرۆڤەی کرد، کە نەدەبوو بە هیچ شێوەیەک دەستوەردانیان تێدا کرابا.

ئەمڕۆ هەوڵ دەدەین باس لە چەمکی نەتەوەبوون بکەین کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم دواییانەدا 180 پلەی گۆڕیویەتی. با هەوڵ بدەین بزانین ئایا ئەمە پێناسەی “نەتەوەبوون”ـە هی ئۆجەلانە، یان وەک پێناسەکانی تر ئۆجەلان دزیویەتی و بە ناوی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە و هیچ ئاماژەیەکیشی بە ناوی خاوەنە ڕاستەقینەکانی ئەو پێناسانە نەکردووە.

ئۆجەلان دەڵێ: “دەوڵەتی نەتەوەیی هێزێکی داگیرکەرە، توندوتیژی و پیاوسالاری دەخوڵقێنێت و داگیرکەری ئەخلاقە”.

میشێل فۆکۆ فەیلەسوفی فەرەنسی (1926-1984)، لە ساڵی 1975دا گوتی: “دەوڵەت نەک تەنها بە یاسا پێکدێت، بەڵکوو بە تۆڕێکی دەسەڵاتدارییش پێکدێت و لەسەر مانای لێهاتوویی و ناحەقی بنیات دەنرێت”.

لە ساڵی 1980دا بوکچین ئیدیعای ئەوەی کرد کە دەوڵەتی نەتەوەیی، ئازادی دەستەبەر ناکات، بەڵکوو بە زۆر خەڵک ڕێکدەخات، ئەمەش پێچەوانەی دیموکراسی ناوخۆییە.

ڕوونکردنەوەیەکی کورت لەسەر ئەم سێ ڕوانگەیە و پەیوەندی نێوانیان:

بێگومان چەمکی “دەوڵەت هۆشێکی داگیرکارییە”، بیرۆکەی ئۆجالان نییە، بەڵکوو لە میشێل فۆکۆوە وەرگیراوە، بەشێوەیەک کە جەماوەرێکی بەرفراوان وەکوو بۆکچین هەمان شتیان کردووە. دواتر عەبدوڵڵا هات ئەم چەمکە لە سەر دەوڵەتی نوێی کوردیدا جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی وەکوو بیانوویەک بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کورد بەکاری بهێنێت و بڵێت کە ئەگەر کورد دەوڵەتی نەتەوەیی دابمەزرێنێت، دەکەوێتە هەمان تەڵەوە.

لەسەر ئەو بنەمایە، هونەرمەند دیار دێرسیم لە ماوەکانی ڕابردوودا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت:

“ئێمە دەوڵەتی کوردیمان ناوێت، وەرن با سەیری دەوڵەتانی تورکیا، ئێران و عێراق بکەین کە لەسەر بنەمای نەتەوەیی دامەزراون، تا بزانین گەیشتوونەتە چ حاڵێک”.

بەڵام هونەرمەند لەبیری کردووە ئەو دەوڵەتەی ئێستا تێیدا دەژی و خاوەن ئاستێکی بەرزی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە، لەسەر بناخەی نەتەوەیی دامەزراوە.

دەمەوێت بڵێم عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبوو بزانێت کە میشێل فۆکۆ دەیگوت “ئەم پێناسەیە، پێناسەیەکی گەردوونی نییە” و هەر بۆیەش ئەمەی گوتووە تا ئێمە سەرنجی پێ بدەین.

هەروەها دەبوو ئۆجەلان زانیبای کە بوکچین دەڵێ: “لە قۆناغی یەکەمدا دەوڵەتی نەتەوەیی زۆر پێویستە و کۆمەڵگەیەک بێ دەسەڵاتداریی یۆئوتوبە ـ ئەک گەشەی کردووە”.

لە لایەکی دیکەوە ئۆجەلان دەڵێت: “ئازادی لە ڕێگەی دەوڵەتەوە گەشە ناکات، بەڵکوو لە ڕێگەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتییەوە دروست دەبێت”.

با بەدواداچوون بکەین کە ئایا ئۆجەلان ئەم چەمکەی دزیوە یان نا؟ من دەڵێم دزیویەتی، چونکە کاتێک باسی کردووە، هیچ ئاماژەیەکی بە سەرچاوکەی نەکردووە و خۆی وەک خاوەنی ئەو ئافراندنە ناساندووە.

دی بوڤوار لە ساڵی 1949دا و زۆر پێش ئۆجەلان، لە لێکۆڵینەوەکانیدا باسی لەم چەمکە کرد و گوتی: “کاتێک ئەخلاق دەبێتە ڕێگەیەک بۆ دەستبەسەر کردنی ئەوی دیکە، لەو کاتەدا دەستگیرکردن دەبێتە دەنانکێکی نوێی دەسەڵاتداری”.

دیسان لە ساڵی 1958دا، هانا ئارێنت لێکۆڵەری ئەڵمانی گوتی: “دیموکراسی نەک بە ئەخلاق، بەڵکوو بە سەرهەڵدانی دەنگی جیاواز لە جیهاندا دروست دەبێت”.

دیارە ئۆجەلان چەمکی “ئەخلاقی سیاسی”شی لە زانایانی فەرەنسی وەرگرتووە و کردوویەتی بە گوتارێکی یەکگرتوو کە نابێت مشتومڕی لەسەر بکرێت.

کاتێک مرۆڤ وتارەکەی ئۆجەلان لەسەر دیموکراتیک کردنی گەلان دەخوێنێتەوە، دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو دیموکراتیک کردنی گەلان لە دەنگە جیاوازەکاندا نابینێت، بەڵکوو هەستێک بە دەوری هەمان دەقدا دەسوڕێتەوە کە بە دیموکراتیک کردنی گەلانیش لەسەر هەمان ئەو دەقە نووسراوە.

پوستێن ھەمان بەش