لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ڕۆژانی 20 بۆ 26ی نۆڤەمبەری 2023 بەڕێوە چوو، سەرجەم 67 کەسی فیراری دەستگیر کراون.
لە مێردین 67 کەس کە بەتاوانی جۆراوجۆر فیراری بوون و هیزە ئەمنیەکانی تورکیا بەدوایاندا دەگەڕان، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی تورکیاوە، دەستگیر کران.
تیمەکانی مدووریەتی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە مێردین بەمەبەستی دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کە تۆمەتی جۆراوجۆریان لەسەرە و فیراری بوون، ئۆپەراسیۆنێکیان بەڕێوە برد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ڕۆژانی 20 بۆ 26ی نۆڤەمبەری 2023 بەڕێوە چوو، کەسێک دەستگیر کرا کە چەندین تۆمەتی جۆراوجۆری لەسەر بوو وکەسێکی دیکەش دەستگیر کرا کە لەسەر دزی کردن بە 15 ساڵ و 3 مانگ زیندانی کران سزا درابوو.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو چەند ڕۆژەدا سەرجەم 67 کەسی فیراری دەستگیر کران کە 2 کەسیان 10 بۆ 20 ساڵ و 11 کەسیان 2 بۆ 5 ساڵ و 54 کەسیشیان کەمتر لە دوو ساڵ سزای بەندکرانیان بۆ بڕابوویەوە و فیراری ببوون. لەو کەسانە کە ڕەوانەی دادگا کران 21 کەس لەلایەن مەحکەمەوە بڕیاری بەندکرانیان بۆ دەرچووە ولێپرسینەوە لەو کەسانەش کە تۆمەتی ئەمنیەتییان لەسەرە، دەستیپێکردووە.