بەرپرسێکی دیکەی دەم پارتی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد

بەرپرسێکی دیکەی دەم پارتی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد

پێشتریش سری سوره‌یا ئۆندەر، پەرلەمانتاری “دەم پارتی” و ئەندامی شاندی ئیمرالی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كردبوو.

درەنگانی شەوی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، مستەفا مەسعود تەکیک، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پارێزگای ئێلە‌هـ به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ، گیانی له‌ده‌ست دا.

دەم پارتی هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و به‌رپرسه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ مستەفا مەسعود تەکیک، بە درێژایی تەمەنی، بۆ یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری خەباتی کردووە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ 3ی ئایاری 2025، میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، سری سوره‌یا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری “دەم پارتی” کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییش بوو، له‌ ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

پوستێن ھەمان بەش