“بیرهات میرپەنج” خەڵکی “شێرناخ”ی باکووری کوردستانە و لە نیسانی 2020دا و لەکاتێکدا کە تەنها 14 ساڵی تەمەن بوو، لە ناوچەی “خواکورک”ی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
پەکەکە ناسنامەی مێرمنداڵێکی دیکەی دیکەی کوردی ئاشکرا کردووە کەوا لە ساڵی 2020دا بەدەست دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەکوشتن داوە و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی بڵاو دەکاتەوە.
هەپەگە باڵی سەربازیی پەکەکە، ڕۆژی سێشەممە 28/11/2023، ناسنامەی گەریلایەکی کەم تەمەنی خۆی بەناوی “بیرهات میرپەنج” ئاشکرا کردووە کە لە 23ی نیسانی ساڵی 2020دا لە ناوچەی “خواکورک”ی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
پەکەکە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 3 ساڵ تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی بە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت.
“بیرهات”یش وەکوو سەدان هەڤاڵی دیکەی لەکاتیکدا کە تەمەنی 14 ساڵان بووە لە شەڕێکی بێ ئاکام و لەپێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بەکوشتن دراوە هەپەگەش بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراویەوە لە وەسفیدا گوتوویەتی: “ئەو میلیتانی ئاپۆ و فیدایی ئاپۆ بوو. ئەو شایستەی ئەوە بوو کە ببێتە قوربانی ئاپۆ”.
“بیرهات” خەڵکی شێرناخی باکووری کوردستانە و هیشتا لە تەمەنی منداڵیدا بوو کە لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرا وهەر لە تەمەنی منداڵیشدا بەکوشتن درا.
پەکەکە منداڵانی کورد لە شەڕێکی بێ واتادا بەدەست جەندرمەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەکوشتن دەدات و دواتر پروپاگاندا بە خوێنەکەیانەوە دەکات. لە ڕوانگەی پەکەکەوە خوێنی لاوانی و منداڵانی کورد تەنها کاتێک ڕێز و حورمەتی هەیە کەوا لەپێناو ئاپۆدا ڕژابێت دەنا وەکووتر خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بەلای پەکەکەوە هیچ بایەخ و ئەرزشێکی نیە و دەکرێ ناوی ڕێکخراوی کوردکوژیشی لەسەر دابنرێت.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە منداڵان و لاوانی کورد لە میدیاکانی خۆیدا بڵاو دەکاتەوە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا لە بەرخۆدانێکی ساختە و لەپێناو دروشمی دژە گەلیی “برایەتی گەلان”دا بەکوشتنی داون و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی بۆ ماوەیەکی زۆر شاردۆتەوە. بەپێی زانیارییەکانی پێگەی “دارکا مازی” هێشتا ناسنامەی سەدان لاوی دیکەی کورد ماوە ئاشکرا بکرێت کە پەکەکە وەکوو گەریلا بە کوشتنی داون و هیشتا ناوەکانی ڕانەگەیاندوون.