22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

بەشی دووەم: چیرۆکە باسنەکراوەکانی دامەزرێنەرانی پەکەکە

ژیانی هەرکام لەو 22 کەسەی کە لە کۆنگرەی یەکەمی پەکەکەدا ئامادە بوون، بۆخۆی دەتوانێ ببێتە مژاری ڕۆمانێکی سەرنجڕاکێش. ئەگەر بە کورتی ئاوڕێک لە چارەنووسی هەرکام لەو 22 دامەزرێنەرەی پەکەکە بدەینەوە، دەردەکەوێت کە سەرئەنجامەکە چەندە سەرنجڕاکێش و تراژیکە. بەمەبەستی بینین و تێگەیشتن لەو سەرئەنجامە، پێویستە لە دەرەوەی ئەوەی کە پەکەکە باسی دەکات، چیرۆکی ڕاستەقینەی هەرکام لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بە کورتی بگێڕینەوە.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

1ـ عەبدوڵڵا قوومرال: لەساڵی 1945دا لە خەلفەتی لەدایکبووە و بەرپرسی هەرێمی “روحا”ی پەکەکە بوو. لەساڵی 1980دا رۆیشتۆتە کەمپی پەکەکە لە لوبنان. هەر لە سەرەتاوە قوومرال لە دژی ڕۆیشتنی ئۆجەلان بوو بۆ سووریا و هەروەها دژی شێوازی پەیوەندیی ئۆجەلان لەگەڵ کادیرەکاندا و ژیانی خۆسەری ئۆجەلانیش بوو و هەروەها شەڕکردن بۆ فەلەستینیشی بە دروست نەدەزانی. کاتێک کە قوومرال ڕەخنەکانی خۆی بە دەنگێکی بڵیند هێنایە زمان، دەستبەسەر کرا. لە حوزەیرانی 1982دا و لەکاتیکدا کە عەبدوڵڵا قوومرال لە بەندیخانەی پەکەکەدا بوو، شەڕی فەلەستین ـ ئیسرائیل دەستیپێکرد. کەمپەکەیان بێسەروبەرە و ئالۆز بوو، ئەندامانی پەکەکە ئاگایان لە یەکتری نەمابوو. عەبدوڵڵا قوومرال سەرەڕای هەموو ئەو زەختە دژوارانەی کە لەسەری بوون، بەڵام لە هەڵوێست و ڕەخنەکانی پاشگەز نەبوویەوە. لەناو ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی شەڕدا و لەکاتێکدا کە ئەو لە بەندیخانەدا بوو، لە مانگی حوزەیراندا لەلایەن پەکەکەوە لەسێدارە درا. لەسێدارەدانی قوومرال بەشێوەیەکی نهێنی بەڕێوەچوو. پەکەکە رەچاوی پێگەی سەرکردە بوونی قوومرال و ئەوە کە خەڵکی “روحا” بوو وهەروەها ڕەوشی بنەماڵەکەی کرد و ئۆجەلان لە ترسی کاردانەوەی ناوخۆییدا، لەسێدارەدانەکەی قوومرالی بۆ ماوەی یەکساڵ شاردەوە.

دواتر ڕایانگەیاند کە قوومرال لە پێکدادانێی نێوان فەلەستین ـ ئیسرائیل لە قەڵای “ئەل شەقیف”دا بەناوی قەڵای “ئارنون” گیانی لەدەستداوە. ئەو زانیاریە درۆیینەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاند و هەروەها بۆ ڕای گشتیشیان بڵاو کردەوە. واتە لەسێدارەدانی “عەبدوڵڵا قوومرال” بەو درۆ و چەواشەکارایانە، پەردەپۆش کرا.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

2- ڕەسوڵ ئاڵتنۆک (داوود): ئاڵتنۆک لە ساڵی 1948 لە چەولیگ لە دایکبووە، لە یەکەم کۆنگرەی پەکەکەدا بەشداریی کردبوو و بە ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە هەڵبژێردرابوو. ڕەسوڵ کەسێکی زۆر ژیر و پێشەنگ و کاریگەر بوو. لە لوبنان و سوریا ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی ئۆجەلان دەگرت. لە یەکەمین کۆنفرانسدا کە لە ساڵی 1981 بەڕێوەچوو، ڕەخنەی لە ئۆجالان گرت کە سیستەمی پەکەکەی تێکداوە و کردویەتی بە ڕێکخراوێکی تاکەکەسی. بەداخەوە ئەم ڕەخنانە ڕێگای لەبەردەم کوژرانی ڕەسوڵ ئاڵتنۆکدا کردەوە. داوود لەنێوان عەبدولڵا ئۆجەلان و کەسیرە یەڵدرەمی هاوسەریدا تووشی هەڵمەتێکی درۆ و بوختان هات و لە ئاگری نێوان ئۆجەلان و کەسیرە یڵدریمدا گیرۆدە بوو. هەرچەندە لە ئەوروپاش بوو، بەڵام ئەو بڕوای وابوو کە پەکەکە دەتوانێت چاکسازی لەخۆیدا پێکبهێنێت، بۆیە دەستی لە پەکەکە بەرنەدا و گەڕایەوە دیمەشق. لەوێ دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ کەمپی پەکەکە لە باشووری کوردستان و وەکوو سیخوڕ دادگایی کرا. ڕەسووڵ لەوێدا بە توندی ئەشکەنجە درا. لە ڕاپۆرتێکدا کەلەوبارەوە نووسیبووی، ڕایگەیاندووە: “ئەو ئەشکەنجەیەی بەسەر مندا جێبەجێ دەکرێت، وەکوو ئەو ئەشکەنجەیە وایە کە لە 12ی ئەیلولدا بەسەر شۆڕشگێڕاندا جێبەجێ کران”. بۆیە وەکوو ناڕەزایەتیی دژ پەکەکە، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد. سەرەڕای ئەو هەموو ئەشکەنجەیە، بەڵام قەد تۆمەتەکانی سیخوڕی کردنی قبوڵ نەکرد. لە لۆلان گۆڕەکەیان بەدەستی خۆی هەڵکەند، پێیان وت دوا قسەت بڵێ، دەستی بەرزکردەوە و نیشانەی سەرکەوتنی پیشاندا و گوتی: “من سیخوڕ نیم، تەنها دەڵێم ئێوە دیموکرات نین، سەرتان بۆ دانانەوێنم و کڕنۆشتان بۆ نابەم”. ڕەسووڵ لەوێ لەسێدارە درا.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

3- سوبحی قاراکوش (شۆڕش): شۆڕش خەڵکی شاری “ڕوحا”یە و لە ساڵی 1975 پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە. بە هۆی ئەوەی کە هاوشاریی ئۆجەلان بوو، ئۆجەلان لە قۆناخی لوبناندا بۆ ماوەیەکی زۆر سوبحیی لە نزیک خۆی ڕاگرت. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات سوبحی لە هەڵوێستی خۆپەرستی ئۆجەلان بێزار دەبێت. ئۆجەلان دەیەوێت سوبحی قاراکوش لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی سەمیر (چەتین گونگۆر) بەرداتە گیانی یەکتر و نێوانیان تێکبدات. بەڵام سوبحی قاراکوش بە پێچەوانەی ئەمە مامەڵە دەکات و پشتیوانی لە بیرۆکەکانی سەمیر دەکات.

سوبحی کەسێکی ئازا بوو. لە سەردەمی گرووپە ڕێکخستنیەکاندا بەشداری زۆر چالاکیی چەکداریی کردووە و دەستکەوتی گەورەی بۆ پەکەکە تۆمار کردووە. بەڵام وەک ئۆجەلان دەیویست مامەڵەی نەدەکرد. دوای ئەمەش ڕەوانەی باشووری کوردستانیان کرد و لە ڕێگادا لەسێدارەیان دا. ئۆجەلان بۆ لەسێدارەدانی سوبحی گوتی: “ئەو نەیویستووە بچێتە شەڕەوە، دیگوت من نامهەوێ لە سنوور بپەڕێمەوە، بۆیە هەڤاڵان ئەویان کوشت”. ئۆجەلان بەو هەڵویستەی خۆی دەیهەویست رەوایەتی بە قەتڵە ناوخۆییەکانی پەکەکە بدات.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

4- محەممەد جاهید شەنەر: لە ساڵی 1958 لە ئیلێهـ لەدایکبووە. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بەشداری خەباتی نەتەوەیی کوردستانی کردووە. لە ساڵی 1976دا پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە. لە کۆنگرەی یەکەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا. لە 12ی ئەیلولدا دەستگیرکرا. لە سەرکردەکانی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد بوو. بە مانگرتن لە خواردن بوو بە هێمای بەرخۆدان لە دژی زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورکیا. گەلی کورد بە “شەهیدی زیندوو” ناویان دەبرد. سزای 24 ساڵ زیندانیکرانی بەسەردا سەپێندرا. “ساڵیحا”ی دایکی لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕەمزی دایکانی کورد بوو. بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی زیندانەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. محەممەد شەنەر لە ساڵی 1989دا لە زیندان ئازاد کرا و ئەویش ڕۆیشتە “ئاکادیمیای مەعسوم کۆرکماز”ی پەکەکە لە لوبنان.

دوای ئەوەی کە ڕۆیشتە لای ئۆجەلان، بینی کە ئەمە ئەو حزبە نییە کە ئەوان دایانمەزراندبوو. شەنەر لە نێوان ئەو پەکەکەیەی کە دەیناسی و ئەو پەکەکەیەی کە دەیبینی، هەستی بە جیاوازییەکی زۆر دەکرد. جگە لەوەش شەنەر دەیگوت چەقبەستوویەکی گەورە لە شەڕدا دروست بووە و لەبری شەڕی گەریلا پێشنیاری گرتنەبەری هەنگاوی سیاسی کردبوو. دەیویست زیانەکانی گەریلا بوەستێنێت و ڕێگا بۆ فۆرمەکانی دیکەی خەباتی سیاسی بکرێتەوە. بەهۆی ئەم هەڵوێستە سیاسیانە و بەهۆی ئازایەتییەکەیەوە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی پەکەکە لە دەوری کۆببوونەوە. ئۆجەلان بە مەبەستی لەناوبردنی شەنەر، لە لوبنان دەری کرد و بە بیانووی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی چوارەمدا ڕەوانەی هەرێمی “حەفتەنین”ی کرد و لەوێ دەستبەسەر کرا. شەنەر بە کردەی تەسفیەکاری و سیخوڕیکردن تۆمەتبار کرا. شەنەر بینی کە بڕیارە بیکوژن، بۆیە لە “حەفتەنێن” ڕایکرد. ڕۆیشتە شاری “زاخۆ”ی باشوری کوردستان و پاشان دەچێتە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاڤا. ئەو لەگەل بەشێک لە هاوبیرەکانیدا وەکوو “ساری باران” ڕێکخراوێکیان بە ناوی “پەکەکە ـ ڤەژین” دامەزراند. ویستیان ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە لەسەر هێڵی بەرخۆدانن لە ناو “ڤەژین”دا کۆبکاتەوە و ئەو ڕێکخراوە لە سەرۆکپەرستیی ئاپۆ ڕزگار بکات.

بە هاوکاری دەوڵەتی سوریا شوێنی شەنەر ئاشکرا کرا و دەزگای هەواڵگری ڕێژیمی سووریا (موخابەرات) بکوژەکەی بە ئۆتۆمبێل گەیاندە لای ماڵی شەنەر و بەوشێوەیە “محەممەد شەنەر”یان تیرۆر کرد. پەکەکە “محەممەد شەنەر” سەرۆکی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد و بنەماڵەکەی بە خیانەتکار ناوبرد.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

5- عەلی گوندوز: عەلی گوندوز خەڵکی دێرسیم بوو. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک بکوژێک لە پەکەکە بەکاردەهێنرا. لە ساڵی 1980 دەستگیر کراوە. دوای دەستگیرکردنی بوو بە ئیعترافچی و هاوکاریی دەوڵەتی تورکی کرد. دواتر لە ساڵی 1985 بە کەڵک وەرگرتن لە یاسای “تەوبە” لە زیندان ئازاد کرا. دوای ئازادبوونی لە دێرسیم نیشتەجێ بوو.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

6- فەرزەند تاگاچ: لە سەردەمی 12ی ئەیلولدا وازی لە پەکەکە هێناوە.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

7- فاروق ئۆزدەمیر: دوای دامەزراندنی پەکەکە وازی هێنا.

22 ئەندامی دامەزرێنەری یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کوێن؟

8- محەممەد توران دانش: لە ساڵی 1955 لە “ئاگری” لەدایکبووە. دوای 10 مانگ لە بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پەکەکە لە ماردین لەلایەن پەکەکەوە لەسێدارە درا. پەکەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەسەر سیخوڕی کردن کوژراوە. زانراوە کە لەو کاتەی لە ئاگری دەستبەسەر کراوە، باسی لە چەند ناوێک کردووە. بەڵام ئەوە کێشەیەکی ئەوەندە گەورە نەبوو کە ببێتە هۆی کوشتنی. هەندێک لە کەسانی نزیکی پەکەکە دەڵێن، پەکەکە لە هەندێک کوشتن و زەوتکردنی پارەدا “محەممەد توران”ی بەکارهێناوە و لە ڕاستیدا بۆ پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی ئەو کارانەیان، “محەممەد توران”ی کوشتووە.

بابەتەکە بەردەوام دەبێت…

بەشی سێهەم: هەر کام لەو کەسانە چیرۆکێکی جیاوازیان هەیە

پوستێن ھەمان بەش