حەقیقەتە شاراوەکانی پشت شانۆگەرییەکەی پەکەکە لەسەر حەقی قەرار و ڕەزا ئاڵتوون و عەلی حەیدەر قەیتان

حەقیقەتە شاراوەکانی پشت شانۆگەرییەکەی پەکەکە لەسەر حەقی قەرار و ڕەزا ئاڵتوون و عەلی حەیدەر قەیتان

بۆ ناسینی کەسایەتییەکانی پەکەکە، پێویستە مێژووی ئەو حیزبە بزانین و ئەوانەی شایەتحاڵی ئەم مێژووە بوون، دەبێ ڕاستییەکان وەک خۆی بنووسنەوە.

حەقی قرار لە 18ی ئایاری 1977دا لە ئەنقەرە تیرۆر کرا، دواتر پەکەکە لە یادەوەری حەقی قەراردا مانگی گوڵانی وەک مانگی شەهیدان ناودێر کرد. ئۆجەلان زۆرجار گوتوویەتی ئێمە پەکەکەمان لە یادی حەقی قەرار دامەزراندووە و دوای 48 ساڵ پەکەکە هەر لە مانگی گوڵان (ئایار)دا گیانلەدەستدانی دوو لە دامەزرێنەرانی خۆی، هەریەک لە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونی ڕاگەیاند و ئێستا ناوی ئەو سێ کەسە پێکەوە دەهێندرێن.

ئەم سێ ناوە و شێوازی گیانلەدەستدانەکەیان، بە ڕوونی سروشتی دووڕوویانەی پەکەکە دەردەخەن و نە ناسنامەکەیان و نە هۆکاری گیانلەدەستدانیان بەوجۆرە نیە کە پەکەکە باسی دەکات. پەکەکە لە دەوری ناوی حەقی قەراردا، فریودان و درۆ و ئیستغلالکردنی دروستکرد و ئێستا ناوی قەیتان و ئاڵتوونیش داخڵی ئەم بازنەیە کراون.

عەلی حەیدەر قەیتان 7 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن خودی پەکەکەوە کوژرا. ڕەزا ئاڵتوونیش 6 ساڵ پێش ئێستا پاش ئەوەی کە بریندار بوو، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. پەکەکە لە یادکردنەوەکەیاندا قیامەتی بەرپا کرد، بەڵام هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیانی ئاشکرا نەکرد. دەوڵەت و کادرەکانی پەکەکە و تەنانەت خودی ئۆجەلانیش دەیانزانی ئەم کەسانە کوژراون، بەڵام ئێستا هەروەک ئەوەی تازە بیستبێتیان، فرمێسک دەڕژێنن و وەک درامایەکی تراژیدی پێشکەشمان دەکەن، پەکەکە وەک درامایەکی تراژیک پێشکەشی دەکات بۆ ئەوەی خەڵک لێدوانی خیانەتەکەی ئۆجەلانیان لەبیربچێتەوە و نەپرسن کە لە ماوەی ئەم 48 ساڵەدا چ دەستکەوتێکمان هەبووە؟ ماوەی 40 ساڵە گەلی کورد بە جەنازە، شەهید، دروشم، مۆسیقا و هەڵپەڕکێ هیپنۆتیزە دەکرێت. ئێستا ئامانجی پکەکە لەوە گەورەترە و دەیانەوێت نامە شەرمەزارکەرەکەی 27ی شوبات لەبیر خەڵک بەرنەوە. هەر بۆیەش کەمپینێکی گەورەیان ڕێکخستووە.

دەوڵەتی تورکیش بۆ زیاتر هیپنۆتیزمکردنی گەلی کورد، پاڵپشتی ئەم هەڵمەتە دەکات. بۆیە ڕێگەیان دا لە ئیستەنبوڵ و دێرسیم ڕێوڕەسمی یادکردنەوە بۆ ئەو دوو کەسە بەڕێوەبچێت. تەنانەت پارێزگاری دێرسیم بەهۆی ئەوەی ڕێگەی نەدا ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون بەڕێوەبچێت، لە کارەکەی دوورخرایەوە. بە واتایەکی تر پەکەکە دەیهەوێت خەڵک باوەڕی بە مردنێکی نوێ بکات و دەوڵەتیش لەم کارەدا یارمەتیی دەدات. بەڵام پەکەکە ئامانجێکی دیکەشی هەیە و دەیهەوێ ئینفاز، کوشتن و مێژووی گڵاوەی خۆی لە شەخسی ئەم دوو کەسەدا سپی بکاتەوە.

چونکە ئێمە ئەم قسانە دەڵێین، ڕەنگە هەندێک کەس هێرش بکەنە سەرمان، دەڵێن ئێوە خیانەتکارن، چۆن لە پشت سەری شەهیدەکان بەمشێوەیە قسە دەکەن. باشە کێ بەدوای مافی ئەم کەسانەدا دەگەڕێت کە بەدەستی ئەوان کوژراون؟ ڕەنگە هەندێک کەس بڵێن بەڵێ، هەڵەشیان هەبووە، بەڵام زەحمەتێکی زۆریان کێشابوو. ئایا کار و زەحمەتی ئەوان ئەوە بوو کە کورد بە دەستی کورد بەکوشتن بدەن و دەسەڵاتی ئۆجەلان بەهێزتر بکەن. پێویستە پەکەکە لە کەسایەتی ئەو کەسانەدا و هەروەها ئەم کەسانەش لە کەسایەتی پەکەکەدا دادگایی بکرێن.

نە قەیتان و نە ئاڵتوون بەقەد حەقی قەرار سەربەزانە هەڵوێستی خۆیان دەرنەبڕیوە

حەقی قرار تورکێکی خەڵکی ناوچەی دەریای ڕەش بوو. بە پێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندایە، کەسێکی ڕاستگۆ و شۆڕشگێڕ بوو، بەهۆی ئەوەی ڕەخنەی لە پەیوەندی نێوان ئۆجەالان و دەوڵەتی تورک گرت، لەلایەن پەکەکەوە کوژرا. لەو کاتەدا زۆرێک لە کادیرانی پەکەکە و بە تایبەت ئەوانەی لە ئانتەپ بوون، زۆر باش دەیانزانی ئۆجەلان دەستی لە کوشتنی حەقی قەراردا هەیە. پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی لە کوشتنی حەقی قەراردا بە بێتاوان نیشان بدات، ڕایگەیاند “حەقی قەرار لەلایەن هەندێک سیخوڕی تورکیاوە کوژراوە” و بەپەلە چەقۆکێشێکیان بەناوی “عەلائەددین کاپلان” کوشت. ئەگەر دەتانهەوێت زانیاری زیاترتان لەسەر چۆنیەتی شەهیدکرانی “حەقی قەرار” دەست بکەوێت، دەتوانن ئەم بابەتەی ئێمە بخوێننەوە. بە واتایەکی تر حەقی قەرار هەڵوێستێکی سەربەرزانەی بەرامبەر ئۆجەلان هەبوو، بەڵام بارودۆخی قەیتان و ئاڵتۆن هەرگیز بەم شێوەیە نەبووە.

سەرەتا قەیتان زەلامکوژی ئۆجەلان بوو، پاشان بوو بە بایک

عەلی حەیدەر قەیتان لە سیاسەتی پەکەکەدا وەک زەلامکوژ بەکارهێنرا، بەڵام سەیرکەن ئێمە ناڵێین سەرکێش بوو، بەڵکوو تەنها زەلامکوژ بوو. هێزی ئاخاوتنی قەیتان و وتارە بەهێزەکەی و دەربڕینە تیۆریکەکانی وەک دارێک لە دەستی پەکەکەدا بوو. پەکەکە ئاماژەی بۆ هەرکەسێک دەکرد قەیتان بە دارەکەی لە سەریانی دەدا. پەکەکە و ئۆجەلان لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا هانی قەیتانیان دا بۆ ئەوەی پەلاماری ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکانی دێرسیم بدات. لە ساڵانی 1980دا، هێرشی کردە سەر نەیارانی ئۆجەلان لەناو پەکەکەدا. قەیتان بە پلەی یەکەم بەرپرسی ئێعدامەکانی لۆلان بووە. ئەم کەسانەی کە تا دوو سێ مانگ لەوەپێشتر بە هەڤاڵ ناویان دەبرد، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا. کوشتنی کەسانی وەک سەمیر “چەتین گونور” و هەندێک کەسی دیکەی خەڵکی دێرسیم لەلایەن عەلی حەیدەر قەیتانەوە شەرعییەتی پێدرا. قەیتان حەقیقەتی ئۆجەلانی دەزانی، بەڵام هەرگیز نەیتوانی خۆی ژێر کاریگەریی ئەو ڕزگار بکات. هەرکاتێک ئۆجەلان فشاری دەخستە سەری، بۆ ئەوەی دڵسۆزی خۆی بسەلمێنێت، وەکوو سەگ وەفاداریی خۆی بۆی پیشان دەدا. لە کۆنگرەی سێهەمی پەکەکەدا قەیتان بوو کە بۆ یەکەمین جار دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”ی هاوار کرد. بەڵام دیسانیش نەیتوانی لە سووکایەتییەکانی ئۆجەلان ڕزگاری بێت و لە هەمان کۆنگرەدا لە پەکەکە دەرکرا. ئەم یارییە تا ساڵی 1990 بەردەوام بوو، ئۆجەلان ئەو بەرپرسیارەتیانەی دەخستە ئەستۆی قەیتان کە پێی نەدەکران و بەرگەی نەدەگرت. دوای هەر دۆڕانێکی قەیتانیش، زیاتر وابەستەی ئۆجەلان دەبوو. لە ساڵی 1995دا لە کاتی شەڕی پەکەکە لە دژی پێشمەرگەکانی کوردستان، قەیتان جارێکی دیکە بەرجەستە کرایەوە. قەیتان لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ دەرکەوت و کوشتنی کوردانی بە حەڵاڵ دەزانی. بەرپرسیاری سەرەکیی سووتاندنی گوندەکانی “پێندرۆ و سێلکێ”ش هەر قەیتان بوو.

قەیتان لە ساڵی 1999 هەڵوێستی ئۆجەلان لە ئیمرالی زۆر بە ڕوونی بینی. بە دەوروبەرەکەی گوت: “ئەگەر مەزڵوم دۆغان ئەم زەلامەی بەم شێوەیە ببینێت، ئێسکەکانی لە ناو گۆڕدا ئازاریان پێدەگات. ئەگەر کەمال پیر ببینێ ئەم زەلامە لە دادگادا سەری لە هەمبەر ئورکان دانەواندووە، تفەنگەکەی دەردەهێنێت و فیشەکێک بە تەپڵی سەریەوە دەنێت”. سەرەڕای ئەم قسانەش، لە مەکتەبی پەروەردەکردنی کادیرانی پەکەکەدا دەسووڕایەوە و بەرگریی لە پارێزنامەکەی ئۆجەلان دکرد و خەڵکی پەروەردە دەکرد. ژیانی عەلی حەیدەر قەیتان ژیانێکی بێمانا و لیپاولیپ لە خیانەت و خۆفرۆشی و دووڕوویی بوو. خۆی و بنەماڵەکەی کردە قوربانی دەستی پەکەکە. قەیتان و حەقی قەرار هەرگیز پێکەوە بەراورد ناکرێن. ئەگەرچی حەقی قەراریش بەدەستی پەکەکە کوژرا، بەڵام بەرەنگاری ئەو خراپەکاریانە ببووەوە. بەڵام قەیتان ئیدی هیچی دیکەی نەمابوو کە پەکەکە بەکاری بهێنێت، بۆیە پەکەکە کوشتی و ئێستاکەش تەرمەکەی لە بەرژەوەندیی حیزبیی خۆیدا بەکاردەهێنێت.

ڕەزا ئاڵتوون لە ساڵی 1993دا خۆی ڕادەستی ئۆجەلان کرد

ڕیزا ئاڵتوون لەلایەن پەکەکەوە نەکوژراوە، بەڵام چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشیشی هەیە. بەشی یەکەمی چیرۆکەکەی لە ساڵی 1970 تا 1993 بوو. ڕەزا ئاڵتوون کەسێکی زۆر بەتوانا بوو و وەک ڕێوییەکی زیرەک بوو. باوەڕی بە شۆڕش هەبوو، زیندانی کرابوو و ئەشکەنجەش درابوو. پاشان کە لە زیندان ئازاد بوو چووە لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دیمەشق. لە ماڵەکەی ئۆجەلان لە دیمەشق دەمایەوە کە لە نهۆمی 10 بوو. لەو ماڵەدا بینی کە هەندێک پەیوەندی بێ ئەخلاقی لە نێوان ئۆجەلان و ستافی ژنی ماڵەکەدا هەیە. ئاڵتوون سەرەتا لە دژی ئەم پەیوەندیانە هەڵوێستی گرتەبەر و گوتی “ئەگەر ئەم زەلامە بەم شێوەیە لە ژن نزیک بێتەوە، من دەیکوژم”، بەڵام دواتر تەسلیمی ئۆجەلان بوو. دوای ئەم تەسلیمبوونە، بەشی دووەمی چیرۆکەکەی دەستی پێکرد.

ئاڵتوون لە بەشی دووەمی چیرۆکی ژیانیدا، ئیتر شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر نەبوو، بەڵکوو ئیدی بازرگان و مافیا بوو. ئەو ئیدی ببووە پاشای پەیوەندییەکانی پەکەکە لەگەڵ ڕژێمەکانی سەددام و ئێران. لەو ساڵانەدا کە پەکەکە هێرشی دەکردە سەر پێشمەرگەکانی کوردستان، ڕەزا ئاڵتوون هاوشانی ئێران ئەم پرۆسەیەی بەڕێوەدەبرد. بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ ئێران دیسان هەر کاری ئاڵتۆن بوو. دوای ساڵانی 2000 چووەتە ئەورووپا و لەوێش دیسان هەڕەشە و شانتاژ و پارە وەرگرتن لە بازرگان و سەرمایەدارانی کورد، لەژێر سەرپەرشتیی ڕەزا ئاڵتووندا بەڕێوەدەچوو. لە ساڵی 2017 بەملاوە لە سلێمانی نیشتەجێ بوو، لەوێش جارێکی تر شەراکەتی پەکەکەی لەگەڵ ئێران و عێراق و حەشدی شەعبی پێکهێنا کە بەرەی دژ بە کورد بوون.

زۆر شت هەیە لەسەر ئەم دوو کەسە لە چیرۆکەکەیاندا بیڵێین، ئەگەر هەمووی بنووسین ئەوە بە چەند لاپەڕەیەک کۆتایی پینایەت. دەبێت کەسایەتییەکانیان بە باشی ئاشکرا بکرێن بۆ ئەوەی باشتر لە هەقێقەتی پەکەکە تێبگەین. پێویستە ئێمە مێژووی پەکەکە زۆر بە باشی بزانین بۆ ئەوەی کەسایەتییەکانی بناسین، بۆیە ئەوانەی شایەتحاڵی ئەم مێژووە بوون، دەبێت ڕاستییەکان وەک خۆی بنووسن.

پوستێن ھەمان بەش