خەڵکی ڕۆژئاوا لە ترسی گەریلاکانی پەیەدە، ناوێرن بە ئاشکرا ناڕەزایەتیی خۆیان لەم کردەوە بێ ئەخلاقانانەیە دەردەبڕن.
پرسی دەستدرێژی کردنەسەر کچان و ژنان لەلایەن گەریلاکانی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە. گەریلاکانی پەیەدە جگە لە دەستدرێژیکردنە سەر یەکتر، بەشێکیان دەستدرێژی دەکەنە سەر کچانی سڤیلیش.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئاشکرایان کرد، بەرپرسان و بەشێک له گەریلاکانی سەر بە پەیەدە له کردەوەی بێ ئەخلاقانە و ئازاردانی کچان و ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەردەوامن و لەم دواییانەدا 3 گەریلای پەیەدە سەر بە هێزەکانی پاسەوانی سنووری یەکینەکانی پاراستنی گەل، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستاندا پێکەوە دەستدرێژی سێکسییان کردۆتە سەر کچێکی تەمەن 19 ساڵان.
سەرچاوەکانمان ئاشکرایان کرد کە هەریەک لە “ڕیاز حوسێن” ناسراو بە “ریاز عەنتەریە” کە تابوور قومتانە، هەروەها “گابار قامیشلۆ” کە جیگری ڕیازە لەگەڵ “ئازاد قامیشلۆ” کە شۆفێری ڕیازە، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی 2023دا، لە سنووری شارۆچکەیەکی سەر بە حەسەکە دەستدرێژی سێکسییان کردۆتە سەر کچێکی تەمەن 19 ساڵان.
ئەمە یەکەمجار نیە و دواجاریش نابێت کە ڕووداوی لەم جۆرە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوو بدات، پێشتریش چەند جارێک لەم جۆرە کردەوە بێ ئەخلاقانە و نامرۆڤانەیە لەلایەن گەریلاکانی پەیەدە/پەکەکەوە ڕوویانداوە و گەریلاکانی پەیەدە دەستدرێژییان کردۆتە سەر کچان و ژنانی ڕۆژئاوا. دیارە خەڵکی ڕۆژئاوا لە ترسی گەریلاکانی پەیەدە، ناوێرن بە ئاشکرا ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەبەر کردەوە بێ ئەخلاقانەکانی گەریلا و بەرپرسانی پەیەدە دەردەبڕن.