ئەو کچە منداڵانە پێش بەشداریپێکردنیان لە خولە پەروەردەییەکانی یەپەگە و هەسەدەدا، پشکنینان بۆ دەکرێت کە ئایا دووگیان بوون یان نا.
ڕفاندنی منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدە لەلایەن چەتەکانی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر”ـەوە بەردەوامە کە ڕاستەوخۆ فەرمان لە پەکەکە وەردەگرن. بە پێی زانیاریەکان بەشێک لەو کیژۆڵە کەم تەمانانەی کە ڕفێندراون، لەلایەن ئەندامانی ئەم گرووپە چەتەئاساوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئاشکرایان کردووە کە ژمارەیەک کیژۆڵەی منداڵ کە لەلایەن تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکەوە ڕفێندراون، لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی ئەم تاقمەوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر، بۆیە بەرپرسانی ئەم تاقمە لەو بارەیەوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و هەندێک بڕیاریان داوە.
سەرچاوەکانی ئێمە جەختیان کردۆتەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە سەرتای مانگی تەباخی ئەمساڵ لە سنووری شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاڤا بەڕێوەچووە، بڕیاردراوە کە ئەو کچە منداڵانە پێش بەشداریپێکردنیان لە خولە سەربازی و سیاسییەکانی ناو ڕیزەکانی یەپەگە و هەسەدەدا، دەبێ پشکنینی پزشکییان بۆ بکرێت کە ئایا دووگیان بوون یان نا.
سەرچاوەکانی ئێمە ئاشکرایان کردووە کە ئەو بڕیارەی بەرپرسانی “جوانێن شۆرەشگەر” بۆ ئەوەیە کە ئەگەر کچێک لە ئەنجامی دەستدرێژیی سێکسیی ئەندامانی ئەو گرووپەدا دووگیان بووبێت، لەو خولە پەروەردەییانە دوور دەخرێتەوە هەتا دەستدرێژیکردنەسەریان ئاشکرا نەبێت.