ئۆجەلان: “تەنانەت ئەو کاتەش کە پەکەکەم دامەزراند، ئەوەندەی ئێستا بە جۆش و خرۆش و پەرۆش نەبووم”.
وەک دەزانرێت شاندی دەم پارتی لە ڕێکەوتی 25ی نیسانی ئەمساڵ (2025)دا بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد و لەو دیدارەدا ئۆجەلان و وەفدی دەم پارتی زۆر بابەتیان تاوتوێ کردبوو. هەرچەندە هەندێک لە گفتوگۆکانی ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن شاندی “پارتی دەم”ـەوە بڵاو کرانەوە، بەڵام هەموو گفتوگۆکان بڵاو نەکرایەوە. دواتر ناوەڕۆکی ئەو دانوستانانە بە زمانی تورکی لە ئەورووپا بڵاو کرایەوە و باس لەوە کرا کە ئەو ئاخاوتنە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەوە بە نهێنی بڵاو کراوەتەوە، بۆیە ئێمە لەم بابەتەدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و ئەو قسانە وەک خۆی بڵاو دەکەیەنەوە.
ئۆجەلان لەم بەشەی قسەکانیدا بۆ شاندی ئیمرالی و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە داوای هیچ دەوڵەتێک بۆ کورد ناکات، بەڵکوو دەیهەوێت داواکارییە دیموکراتیکەکانیان جێبەجێ بکرێت. ئۆجەلان دەڵێ، “ئێمە بەڵێنی دەوڵەتی نەتەوەیی بە کورد نادەین، بەڵام داواکارییە دیموکراتیک و کولتوورییەکانیان بەدی دەهێنرێن. لە دەوڵەتی نەتەوەیەک زیاتر داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن، من لە پرسی دیموکراسیدا بەپەرۆشم، بەڵێنی دیموکراسی بۆ گەل، بەڵێنی ئازادییشە بۆ ژنان زۆر بەنرخە. تەنانەت ئەو کاتەش کە پەکەکەم دامەزراند، ئەوەندە بە جۆش و خرۆش و پەرۆش نەبووم، ئەمە زۆر بەنرخە”.
گفتوگۆی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان بەم شێوەیە بەردەوام بووە:
پەرڤین بوڵدان: سەرۆکی من، نەورۆزی ئەمساڵ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە تێپەڕ بوو، لەژێر کاریگەری بانگەوازەکەی تۆدا، بەشداریی گەل زۆر بەهێز بوو. بە ئێمە گوترا کە ئێوە بە ئەنقەست پەیامی نەورۆزتان بەڕێنەکردووە و گوتووتانە بانگەوازەکەی من بەسە.
سەرۆک: بەڵێ من بە پێویستم نەزانی. بانگەوازەکە گرنگ بوو، بانگەوازەکەی من وەک مانیفێستێک بوو.
ئۆزگور: سەرۆکی من، فیلمێکی دیکۆمێنتاری بە ناوی “ژیانەوەی کورد” لە 90 بەشدا لە تەلەفزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، هەر لە منداڵی ئێوەوە دەستی پێکردووە و بە دوورودرێژی لە سەری ڕادەوەستن.
سەرۆک: بەڵێ، سەرنجڕاکێشە (بە پێکەنینەوە) کام تەلەفزیۆن، ئایا تەلەفزیۆنەکەی خۆمان؟
پەرڤین بوڵدان: بەڵێ، لە مەدیا تی ڤی و هەردووکیانیش.
ئۆزگور: لەم بەرنامەیەدا وێنەیەکی ئێوە پەخشکرا کە پێشتر بۆخۆشتان نەتابینیوە، ئەم وێنەیە لە تەمەنی هەرزەکاریت لەگەڵ پێنج هاوڕێتدا گیراوە.
سەرۆک: بەڵێ، ئەوە ساڵی بەکالۆری بوو، (دوای ئەم قسانە بە یەک دوو خولەک، وەیسی و هامیلی و عومەر خەیری هاتن و لەسەر مێزەکە لەگەڵمان دانیشتن. وەیسی و عومەر لە تەنیشت سەرۆک دانیشتبوون، هامیلی لە نێوان ئێمەدا دانیشت. لەو کاتەوە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون).
سەرۆک: بەڵێ ئێمە بەڵێنی دەوڵەتی نەتەوەیی بە کوردان نادەین، بەڵام داواکارییە دیموکراتیک و کولتوورییەکانیان بەدی دەهێنرێن. لە دەوڵەتێکی نەتەوەیی زیاتر، ئەو داواکارییانەیان جێبەجێ دەکرێت. من لە پرسی دیموکراسیدا بەپەرۆشم، بەڵێنی دیموکراسی بۆ گەل، بەڵێنی ئازادییشە بۆ ژنان زۆر بەنرخە. تەنانەت ئەو کاتەش کە پەکەکەم دامەزراند، ئەوەندە بە جۆش و خرۆش و پەرۆش نەبووم، ئەمە زۆر بەنرخە. خراپەی سەرمایەداریی ئێستا بێسنوورە، شعووری مرۆڤی هەڵوەشاندووە. لە ئایینەکاندا یۆتۆپیای بەهەشت هەیە، سەرمایەداری ئەمەشی لەناو بردووە. ژێرزەوینی خەلاس کردووە، سەر زەوینی خەلاس کردووە، خەونێکی ترسناکی دروست کردووە، هەندێک نووسەر، کتێبی 84 هەبوو، لەسەر ئەم بابەتە نووسیبوویان. ئێمە لە بەردەم ئەوەدا دەرگایەکی هیوا دەکەینەوە.
پەرڤین بوڵدان: حەماسەتێکی زۆر لە کۆمەڵگەدا هەیە.
سەرۆک: ئەو کەسانەی حەقدەستی کەم وەردەگرن، کرێکاران و کۆڵبەران هەموویان لە دۆخێکی سەختدا دەژین. ئەو بێنامووسانە سۆسیالیزم ناناسن، ئێمە دەرگایەک بۆ سۆسیالیزم دەکەینەوە.
پەرڤین بوڵدان: سەرۆکی من، لەڕاستیدا ئابووری و کێشە ئابوورییەکان زۆر گەورەن.
ئۆجەلان: نەک هەر ئەوە، ئایدۆلۆژیای شەڕ و تەکنۆلۆژیای شەڕیش خەریکە جەوهەری دەوڵەت لەناو دەبات. ئێمە دەمانەوێت ئەمە لەناوببەین و پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری دروست بکەین. هەروەها زەوی دەکەینە گوڵستان، ئەمە بە برایەتییەکی نوێ سەردەخەین. کاپیتالیزم یەکسانە بە لەناوبردنی ئەخلاق (ڕەوشت). ئەمە پێش هەموو شتێک ئەخلاقی لەناوبرد و حقووقی تاسەبار کرد و دواتر حقووقیشی لەناوبرد. ئێستا ترەمپ و چین نیگەرانن لەوەی کە ئەتۆم چۆناوچۆن بەکار بهێنن.
(سەرۆک ڕوو لە پەروین بوڵدان دەکات) و بە خەباتگێر ناوی دەبات. ئێوە زۆر خەباتگێڕن. لەناو کورددا کەسانی زۆر خەباتگێڕ نین. هامیلی تۆیش لایەنی ئەرێنیت هەیە، بەڵام کەموکووڕییەکانیشت زۆرن. لەسەر پرسی زازابون و بینگۆل. (دیسان ڕوو لە پەروین بوڵدان دەکات) من زۆرم ڕەخنەم لێت گرت.
پەرڤین بوڵدان: بەڵێ سەرۆکەکەم، من زۆر گریام.
سەرۆک: بەڵێ، من لەسەر کولتوری “ساتی”، ڕەخنەم لێت گرت. ئەم کولتوورە لای ئێمەش بوونی هەیە، ژنان بۆ مێرد و خێزانەکانیان فیداکاریی دەکەن. پێویستە ئێمە لەم شتە ڕزگارمان بێت. من لە یەکەم ڕۆژدا گوتم ژنێکی ئازاد، ژن ناتوانێت بوونی هەبێت ئەگەر ئازاد نەبێت. با کەس بە هەڵە تێنەگات، من خێزان ڕەت ناکەمەوە، تۆ دەتهەوێت ڕاستی خۆت بسەلمێنیت. ژنێک کە سەرەڕای ئەم هەموو کارەساتانە دەیهەوێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت، دەبێت ڕێزی لێبگیرێت. ئاگاداری خۆت بە هەمووکات مەترسی هێرشکردنە سەر تۆ هەیە.
موخاتەبی بەرپرسێکی دەوڵەت، ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەر نیقاشێکمان کرد.
بەرپرسێکی تری دەوڵەت: بەڵێ بیستمان، بەڵام سبەی تۆ دڵی بەڕێوەبەرت قازانج کرد و هیچ کێشەیەک نییە.
سەرۆک: ئەمە یاسای دانوستانە، کاتێک کەسێک دەبینیت دەوەستیت و سڵاوی لێدەکەیت، منیش لە باڵکۆندا بووم، بینیم دەستی بۆ من جووڵاند و سڵاوی لێکردم و ڕۆیشت، منیش تۆم بینی، وەستام، بۆچی لەبری ئەوەی سڵاو بکەی تۆ دەستت جووڵاند و ڕۆیشتی؟ مەیموونەکان بە جووڵاندنی دەست سڵاو لە یەکتر دەکەن. بێگومان منیش تووڕە بووم. دواتر کە بۆ یەکەمجار هات، لە دڵی خۆمدا پێم گوت، پێم گوت کە ڕەفتاری ئەو بەرامبەر بە من چۆن بوو، پێم گوت لە پێش چاوم مەمێنە و بڕۆ، نەتبینمەوە.
(لێرە بە پێکەنینەوە) وتی، ئەخلاق، سەیرم بکەن بادیئۆ سڵاوی تایبەت دەنێرێت، بەبێ ئەخلاق ناکرێ، تەنانەت بە یاساش نابێ، باشە دەتوانین کۆتایی پێبهێنین.
لە هۆڵەکەدا ماڵئاواییمان لە هەموو لایەک کرد، سەرۆک وتی، سڵاوی تایبەتی من بە هەموو ئەندامانی سەندیکای پارێزەران بگەیەنن. وەیسی هێشتا ڕۆژنامەکان نەگەیشتوون و ڕەنگە بەڕێوەبەر ڕێگرییان لێبکات. پێش ئەوەی هەموومان لە هۆڵەکە دەربچین، ئازادکردنی وەیسی ڕاگەیەندرا و بەرپرسان بە سەرۆکیان ڕاگەیاند کە ئەگەر لە 28ی نیساندا ئازاد نەکرێت، بەم نزیکانە ئازاد دەکرێت. سەرۆک پرسیاری کرد چەند مانگ یان ڕۆژی دیکە؟ لە وەڵامدا وتیان سێ مانگ، سەرۆک بە پێکەنینەوە ڕووی لە وەیسی کرد و وتی: ناتوانی تا 3 مانگی دیکە چاوەڕێ بکەیت؟ وەیسی، ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەر باسی ئازادکردنی تۆمان کردووە، ئەویش باس لەوە دەکات کە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا ئازاد دەکرێت.
سەرۆک کاتێک هەستا و ویستی بڕوات، وتی: پێم وایە جارێکی دیکە یەکتری دەبینینەوە. پێویستە مانگێک یەکجار ئێوە ببینین. سڵاوم بۆ هەموو لایەک، سڵاوم بۆ پەرلەمانتاران، بۆ فراکسیۆنەکەتان، جێگرانی سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ سزای و دۆغسان و کچەکەی و ئایشە گوڵ هەیە. سڵاوی تایبەتیم بۆ هەموو لایەک هەیە.
دوای دەرچوون لە ژووری کۆبوونەوە، ئەوان بەرەو پلیکانەکان ڕۆیشتن، لە سەرەتای پلیکانەکاندا سەرۆک وەستا و وتی لەوانەیە من بکەوم، لەو کاتەدا بەڕێوەبەر لەسەر پلیکانەکان بوو و هاتە خوارەوە و دەستی سەرۆکی گرت و دواتر سێ هاوڕێی تر لە پێشەوە و لە دواوە هاوکاری سەرۆکیان کرد و ئەوانیش لە پلیکانەکاندا دابەزین. ئێمە پێمان وابوو کە لەو کاتەدا کەمێک گێژ ببوو، چونکە ماوەی سێ کاتژمێر دانیشتبوو و قسەی دەکرد، لە کۆتا خولەکەکانی کۆبوونەوەکەدا دەنگی سەرۆک کەمێک لاواز بوو، وا دیار بوو ماندوو بووە. هەروەها هەستمان کرد کە هەندێک کێشەی بیستنی هەیە. کێشەی قاچی هامیلی بەردەوام بوو، هەندێک قەنەفەی نوێیان بۆی بردبوون. ئێمە دیسان بەو ئۆتۆمبێلەی کە ڕۆیشتبووین بۆ ئیمرالی، گەڕاینەوە.