دارکا مازی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی ئیمرالی و ئۆجەلان لە 25ی نیساندا بڵاودەکاتەوە “6”

دارکا مازی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی ئیمرالی و ئۆجەلان لە 25ی نیساندا بڵاودەکاتەوە «6»

ئۆجەلان بە نوێنەرانی دەوڵەتی تورک و شاندی دەم پارتی دەڵێت: ئەگەر مانگێک پێکەوە کاربکەین، ئیسرائیل ڕادەگرین.

وەک دەزانرێت شاندی دەم پارتی لە ڕێکەوتی 25ی نیسانی ئەمساڵ (2025)دا بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەردانی دوورگەی ئیمرالی کردبوو. لەو دیدارەدا ئۆجەلان و وەفدی دەم پارتی زۆر بابەتیان تاوتوێ کرد و لەوانە باسیان لە بارودۆخی تەندروستی سری سورەییا ئۆندەریش کردبوو. هەرچەندە هەندێک لە گفتوگۆکانی ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن شاندی “پارتی دەم”ـەوە بڵاو کرانەوە، بەڵام هەموو گفتوگۆکان بڵاو نەکرایەوە. دواتر ناوەڕۆکی ئەو دانوستانانە بە زمانی تورکی لە ئەورووپا بڵاو کرایەوە و باس لەوە کرا کە ئەو ئاخاوتنە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەوە بە نهێنی بڵاو کراوەتەوە، بۆیە ئێمە لەم بابەتەدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و ئەو قسانە وەک خۆی بڵاو دەکەیەنەوە.

ئۆجەلان لە درێژەی قسەکانیدا بۆ شاندی دەم پارتی و نوێنەرانی دەوڵەتی تورک، دەڵێت: من مارکسیزمم لە بنەڕەتدا گۆڕیوە. هەروەها دەڵێت ئەگەر ئاشتی لە تورکیا بەدی بهێنرێت، کاریگەری لەسەر ناوچەکە دادەنێت و هەروەها کاریگەریی لەسەر هەموو جیهانیش دەبێت. ئەگەر ئێمە مانگێک پێکەوە کاربکەین، ئیسرائیل ڕادەگرین. ئەگەر من بتوانم ڕێگریی لە ستراتیژی بە غەززەکردنی کوردان بکەم، ئیسرائیل دێتە سەر خەت.

گفتوگۆی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان بەم شێوەیە بەردەوام بووە:

ئۆزگوور: سەرۆکی من، فەیلەسوفی فەرەنسی “ئالیاین بادیئۆ”، لێدوانێکی بۆ پشتگیری لە بانگەوازەی تۆ بڵاوکردەوە.

سەرۆک: فەیلەسووفە، وانیە؟ ناوی کتێبەکەی چی بوو؟

ئۆزگور: ئەخلاق، فەلسەفەی ئەخلاق، لە بواری فەلسەفەدا کاردەکات و دەڵێت، بەرامبەر بە یارییەکانی ئیمپریالیستییەکان، بیرۆکەی ئۆجەلان بۆ هاوپەیمانی نێوان کورد و تورک باشترین بیرۆکەیە، هەروەها بەناوی خۆی و هاوسەرەکەیەوە داوای لە ئێوە کردووە ڕێنمایییان پێبدەن بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی بانگەوازی ئێوەدا، لە فەرەنسا چالاکی ساز بکەن.

سەرۆک: باشە ئەمە گرینگە. من لە سەردەمی شۆڕشی فەرەنساوە، لە بابلەوە، سەرنجم لەسەر سۆسیالیزمە. هەوڵ دەدەم لە فەرەنسییەکان تێبگەم و بیانکەم بە سەرچاوەی ئیلهام، ئەمە بۆ من زۆر گرینگە. ئێوە نامەیەک بنووسن. دەبێت پێش ئەوە، لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی لەسەر ئەرتوغرول بکرێت. بە بادیئو بڵێن ئەوەی ئێمە کردوومانە نەک تەنها تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو کاریگەریی لەسەر هەموو گەلانی جیهانیش دەکات.

بەبێ ناوهێنانی ئیسرائیل ئەم نامەیە بنووسن، پرسی غەززە مەترسیدارە. من توانای ڕێگریکردنم لەم کارەساتانە هەیە و توانیومە لەڕووی ئاشتییەوە خزمەتێکی گەورە بە ناوچەکە بکەم. ئەم هەوڵانەی ئێمە لە دژی ڕاستگەراکان لە ئەوروپاش سەرکەوتوو دەبن. خیتاب بە ئۆزگور، من فەرمانێکت پێدەدەم. ژیژەکیش هەیە، خەڵاتی نۆبڵی هەیە، دەبێت قسەیان لەگەڵ بکەیت و نامەیان بۆ بنێری. چانسی سەرکەوتنی ئاشتی و دیموکراسی و سۆسیالیزم هەیە. پێی بڵێ کە سڵاوەکەی وەرگیراوە.

ئۆزگور: هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆما کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئازادی بۆ ئۆجەلان و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەچوو، لەسەدا 95ی بەشداربووان ئەوروپی بوون، خەڵکی ئەمریکای لاتین و ئاسیا و میسریش بەشدارییان کردبوو.

سەرۆک: بەڕاستی؟

ئۆزگور: زۆربەی بەشداربووان ئینتەرناسیۆنالیست و سۆسیالیست و ئانارشیست بوون و کەوتبوونە ژێر کاریگەری فەلسەفەی ئێوە. لێکۆڵینەوە لە سەر ڕێبازەکەی تۆ دەکەن، لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بڕیار درا کە تۆ بۆ خەڵاتی نۆبڵ کاندید بکرێیت.

سەرۆک: من مارکسیزمم لە بنەڕەتدا گۆڕیوە. مارکس لە شەش کتێب، تەنها کتێبی یەکەمی نووسیوە. ئەوەشی وەک سێ بەرگ نووسیوە. بۆخۆی بەرگێکی نووسی و ئەنگڵس دوو بەرگەکەی دیکەی هەڵەچنی کردووە. ئەو سێ بەرگەکەی تریش هەروا مان. ئەو کتێبەی مارکسیزم کە لە بەردەستماندایە، نیوە و ناتەواوە. لە 200 ساڵی ڕابردوودا سۆسیالیزمی ڕاستەقینە چارەنووسی مرۆڤایەتیی تێکداوە. نەک هەر شەڕی سەرمایەداریی نەکرد، بەڵکوو بەپێچەوانەوە ژیانی بە سەرمایەداری بەخشی. من هەڵسەنگاندنم بۆ ئەمە کردووە.من هەڵسەنگاندنم بۆ ئەمە کردبوو. ئەگەر ژیان مەجالم بدات، حەز دەکەم بۆتانی بڵاو بکەمەوە. (ئەمە لە ڕێگەی ئەم کۆنفرانسەوە بۆ هاوڕێ و ڕۆشنبیرانی بیانی دەگوترا) من ئامادەکاری عەقڵی و دەروونیم کردووە. ئەگەر لە تورکیا ئاشتی بەدی بهێنرێت، کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەبێت، هەروەها کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دادەنێت. ئێمە مانگێک کار بکەین، ئیسرائیل ڕادەگیرێت. ئەگەر بتوانم ڕێگری لە ستراتیژیی بە غەززەکردنی کوردان بکەم، ئیسرائیل دەێتە سەر خەت.

من پێشنیاری دامەزراندنی کۆمیتەیەکی ئینتەرناسیۆنالیستم کردبوو، من باسی ئەرتۆغرۆل و دووران کاڵکانم کردبوو، ئایا دەتوانن ئەوە بکەن؟ کارەکانمان لێرەدا تایبەتە بە ناوخۆی تورکیا و ئەمەش کاری دەرەوەیە.

پەرڤین بوڵدان: پلانمان هەیە لەگەڵ باخچەلی، داودئۆغڵو و باباجاندا کۆببینەوە، ئێوەش داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەتان لەگەڵ داودئۆغڵو کردبوو.

سەرۆک: کاتێک نامەکەی دۆغو پەرینچەکی پێبگات، من وەڵامی دەدەمەوە. کتێبێکی داودئۆغڵو هەیە بە ناوی قووڵایی ستراتژیک، ئەو لە یەکەم پرۆسەی ئاشتیدا کەسێکی چالاک بوو، نامەیەکی بۆ بنێرن و پێی بڵێن کە جموجۆڵی باشت کردووە و ئەوەی لە کتێبەکەدا نووسیوتە دێتە دی. ئەگەر بە پێویستتان زانی نامەیەکیش بۆ باباجان بنێرن.

پەرڤین بوڵدان: جەنابی سەرۆک، فوزا یووسفیش لە کۆنفرانسەکەی ڕۆما بەشداریی کردبوو.

سەرۆک: ئەو کێیە؟

ئۆزگوور: کۆدناوەکەی زاخۆیە، ئەو لە کۆنسەی “پەیەدە”دایە.

سەرۆک: خەڵکی ڕۆژئاڤایە، وانییە؟ ئێوە ڕووبەڕوو چاوتان پێی کەوت؟

پەرڤین بوڵدان و ئۆزگوور: بەڵێ لە کۆنفرانسەکەدا بوو.

ئۆزگوور: ئەو دەڵێت بانگەوازەکەت کاریگەری زۆر باشی لەسەر ڕۆژئاڤا هەبووە. باسی لەوە کرد کە کۆمەڵکوژیی نوسەیریان لە سووریا، لەوە گەورەترە کە باسی لێوە دەکرێت.

سەرۆک: بەڕاستی؟

ئۆزگور: بەڵێ، زیاتر لە 500 گوند هێرشیان کراوەتە سەر، وەک ئەو هێرشەی کە لە شنگالدا کرایە سەر ئێزیدییەکان. دەیگوت لەم دۆخەی ئێستادا، ناتوانن ژنان لە سووریا بە لاوازی و بێ بەرگریکار بەتەنیا بهێڵن.

سەرۆک: چی لە عەلەوییەکانی نوسەیری کراوە؟

ئۆزگور: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کاروانێکی هاوکاری مرۆییان بۆ نێردراوە، بەڵام حکومەتی دیمەشق ڕێگری لەم کاروانە کرد.

سەرۆک: ڕێگریی لێکرد؟

ئۆزگور: کاروانێکی تر نێردرا، بەڵام کاروانی دووەم گەیشت.

“بەو پێیەی ئەم کۆبوونەوەیە زۆر درێژە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان شاندی کات و ئۆجالان لە بابەتێکی دیکەدا باس دەکەین”.

بەردەوام دەبێت..

پوستێن ھەمان بەش