ئۆجەلان: “میساقی میللی ناوەڕۆکی هاوپەیمانیەتی کورد و تورکە لە دژی هەڕەشەکان و هەنگاوی یەکەمی ئەم هاوپەیمانەتیە لە سووریا جێبەجێ دەکرێت”.
وەک دەزانرێت شاندی دەم پارتی لە ڕێکەوتی 25ی نیسانی ئەمساڵ (2025)دا بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد و لەو دیدارەدا ئۆجەلان و وەفدی دەم پارتی زۆر بابەتیان تاوتوێ کردبوو. هەرچەندە هەندێک لە گفتوگۆکانی ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن شاندی “پارتی دەم”ـەوە بڵاو کرانەوە، بەڵام هەموو گفتوگۆکان بڵاو نەکرایەوە. دواتر ناوەڕۆکی ئەو دانوستانانە بە زمانی تورکی لە ئەورووپا بڵاو کرایەوە و باس لەوە کرا کە ئەو ئاخاوتنە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەوە بە نهێنی بڵاو کراوەتەوە، بۆیە ئێمە لەم بابەتەدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و ئەو قسانە وەک خۆی بڵاو دەکەیەنەوە.
گفتوگۆی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان بەم شێوەیە بەردەوام بووە:
سەرۆک: بەڵێ، سڵاو لە زاخۆ و هاوڕێیەکانی، بەمەبەستی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی گرنگ و گەورە، تیشک دەخەمە سەر شەرع و سووریا کە ناوەندی عەرەبەکانە. باشە، با پێکەوە بین، با قسەی دوایی هی تۆ بێت، با ئێمە وەک ئەوەی ماڵێک لە ئاگر ڕزگار دەکەین، مامەڵە نەکەین. نابێت ئێمە هەنگاوی تاکلایەنە بنێین (بەرپرسە تورکەکەش بە لەقاندن سەری، ڕازیبوونی خۆی بە قسەکانی ئۆجەلان پیشان دەدات). تورکمانەکانیش گرنگن، ئارتووک و تووتووش هەموویان ئازاد دەکرێن، چونکە تورکچیەتی ئامادە دەکەن و دواتر کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، بۆیە عەرەبیش لەژێر ناوی ئەوەدا کە عەرەبن هیچ تورکمانێک ناهێڵێت، ئەوان لە دیمەشق و حەلەبیشدا هەن. شەرع نەتەوەپپەرستێکی توندڕەوی عەرەبە. ئەو دیموکراسییە ناوچەییەی کە من باسی دەکەم بۆ ئەم پێکهاتەیەش زۆر باشە، هەناسەیەکیان پێدەبەخشێت. تورکمانەکان هەزار ساڵە لەوێ نیشتەجێن. ئیبراهیم لە هەندێک شت تێگەیشتووە، بەڵام ئەگەر لە سووریا ئەم کارە بکەن، من دەکشێمەوە، ئەوانەی لۆبی بۆ عەرەب دەکەن ئەوە ڕادەگرن. نابێ ئەمانە وەک کارتی فشار بەکاربهێندرێن. “میساقی میللی” ناوەڕۆکی هاوپەیمانیەتی کورد و تورکە لە دژی هەڕەشەکان، داوای گەرەنتی دەکەن، لە دەستووریشدا داوای گەرەنتی دەستووری دەکەین.
بەرپرسێکی تورکیا: چاوی هەمووان لەسەر ئەوەیە، هیچکەس ناتوانێت بە تاقی تەنیا خۆی هیچ کارێک بکات.
سەرۆک: وەک هەنگاوی یەکەم، ئەم هاوپەیمانەتیە لە سووریا جێبەجێ دەکرێت، پلانی یەکەممان ئەمەیە، چونکە سوریا یەکسانە بە تورکیا و ئەو دەتوانێ تورکیا بەهێزتر بکات. هەروەها ڕەهەندێکی عەشایری و لۆبییەکی عەرەبییش هەیە، با بەمانە فریو نەخۆین، سووریاش بەقەد تورکیا بەنرخە. با کەس لەخۆڕا بەهۆی قسەکانی منەوە باسی کۆریدۆر نەکات. سڵاوی من بە زاخۆ و هاوڕێیەکانی بگەیەنە، من داوای دیموکراسی ئیقلیمی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەکەم. با ئەوان لەناو نوسەیرییەکان و دروزییەکان و لە دیمەشق و حەلەبیش خۆیان بەهێزتر بکەن. با هەسەدە زیاتر خۆی بەهێز بکات، ئێمە لەوێ ئەو هێزەمان هەیە کە ئاگاداری هەمووان بین و کەس ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات.
پەرڤین بوڵدان: ڕۆژی 14ی نیسانی 2024 ڕێکخراوی ژنانی کورد بە ئامادەبوونی نوێنەری چەند لایەنێکی سیاسی کۆبووەوە و پلاتفۆرمێکی ژنانی کوردیان دامەزراند و تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشداری نەکرد. لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوای یەکڕیزی نەتەوەیی کورد و دامەزراندنی عەقڵی هاوبەشی کوردانی کرا.
سەرۆک: پرسی ژن زۆر گرنگە، با باسی لەسەر بکەین تا ڕوونی بکەمەوە کە بۆچی ژن و پرسی ژنان گرینگە؟ دەڵێن ژن نیوەی پیاوە، هەتا ژن نەبێت، پیاویش نابێ. بەڵام من شتێکی جیاواز دەڵێم.
ئێوە باسی هاوژینەکەی بادیئۆتانیش کردبوو، وانیە؟ هۆکاری ئەوەی کە مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ئەو هەموو کۆمەڵکوژی و کارەساتە بووەتەوە، کۆیلەکردنی ژنانە. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی من، تێگەیشتنمە لەم ڕاستییە. ژیانم لەگەڵ ژناندا جێگای سەرنجە، گومانم زۆرە، بەڕای من ئەگەر ئەم ململانێیانە چارەسەر نەکرێن، کێشەی زۆر قووڵتر سەرهەڵدەدەن. لە کۆمەڵگادا پیاو بۆ ئەوەی کە هاوسەرگیری بکات، پێویستە گەورەبوونی خۆی بسەلمێنێت. هەر لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە، لە سەردەمی خوداوەندەکانەوە، مرۆڤایەتی هەتا ئێستا پاشەکشەی کردووە. سۆمەر پڕە لە چیرۆکی تایبەت بە ژنان، تەوراتیش هەر وەهایە، نیوەی قورئان و ئیسلامیش هەر لەسەر ئەمەیە. ئەوەی کە ئەمڕۆکە کاپیتالیزمیشی لەسەر پێ ڕاگرتووە، هەر ئەم ڕیکلامانەیە کە لەسەر ژنان و لە ڕێگەی ژنانەوە دەکرێن. ئەم نوێگەراییەی کە من دەمهەوێت بیکەم ئەوەیە کە هەر ڕۆژ لە ژێرناوی ئەویندا جینایەت دەکرێت و بەئەمەش ئاستەنگ بۆ ژیانی ژنان هەیە. بەڵێ، ژنیان کردوەتە ئامرازێک بۆ ڕیکلامکردن، بەڵام چی لە پشتەوەیە؟ حەز دەکەم شیکارییەکی ورد لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام بدەم، ئەم دیدارەش لەسەر ئەم بابەتەیە، موخاتەب پەرڤین بوڵدان: وا دیارە تۆش چاودێری و گەڕان بەدوای ئازادیدا دەکەیت، لێرەدا پێت دەگوترا دایکی ژن و منیش وتبووم ژنی ئازاد.
پەرڤین بوڵدان: جەنابی سەرۆک، تۆ نموونەی نەفەرتیتیت هێنایەوە.
سەرۆک: لە عێراق هەتا دەگاتە ئوورفا، چیرۆکی ژنبوون هەیە. وتەیەکی سیمۆن دی بۆڤار هەیە کە دەڵێت ژن لەدایک نابێت بەڵکو دروست دەبێت، ئەمە لە کتێبێکدا بە ناوی ئەخناتۆنیش هەیە. نەفرتیتی شازادەیەکی میتانییە، بیرم نییە هیچ وشەیەکی وەک ووشەی کوردی لەوێ بەکارهاتبێت، باوکی نامەیەکی لەگەڵیدا ناردووە بۆ فیرعەونی میسر، هەروەها ئەویش ئەوەی بە چاوی خۆی بینیبووی باسی دەکرد. پودوهەپا لە کۆچەرییە میتانییەکان و سەمیرامیش لە بابل، هەموویان لەم کولتوورەن. لە هەر شوێنێک کە بووکیان بۆ بردووە، لەوێ چیرۆکی ژنبوون هەیە. ئێمە چۆن دەتوانین ئەم کولتوورە ڕزگار بکەین؟ لە ڕووی مێژووییەوە دەتوانین بگەینە ناسنامەی ژنێکی ئازاد، موخاتەب پەرڤین بوڵدان: تۆ ژنێکی چالاکیت.
پەرڤین بوڵدان: خەڵکی هەکاری هەموویان چالاکن.
سەرۆک: بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەمە بکرێتە کولتوور.
“بەو پێیەی ئەم کۆبوونەوەیە زۆر درێژە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان شاندی کات و ئۆجالان لە بابەتێکی دیکەدا باس دەکەین”.
بەردەوام دەبێت..