ئێمە کۆمەڵکوژیی “ڕۆبۆسکی”مان لەبیر نەکردووە و لەبیریشی ناکەین

ئێمە کۆمەڵکوژیی"ڕۆبۆسکی"مان لەبیر نەکردووە و لەبیریشی ناکەین

“شەوی 28/12/2011، لە شاری ڕۆبۆسکی، 34 کورد کە زۆربەیان منداڵ و گەنج بوون، بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، قەتڵوعام کران.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) بە ڕاگەیەندراوێک یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی بەرز ڕادەگرێت و ڕایگەیاند، “باوەڕمان هەیە و هیوادارین کە ڕۆژێک بێت، بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی دادگایی بکرێن و سزای تاوانەکەیان وەربگرن”.

دەقی بەیاننامەکەی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK):

ئێمە کۆمەڵکوژی “ڕۆبۆسکی”مان لەبیر نەکردووە و لەبیریشی ناکەین

شەوی 28/12/2011، لە شاری ڕۆبۆسکی، 34 کورد کە زۆربەیان منداڵ و گەنج بوون، بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، قەتڵوعام کران.

12 ساڵ بەسەر “کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی”دا تێپەڕ بوو.

ئەو کۆمەڵکوژییە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، تا ئێستاش وەکوو تاوانێکی بکەرنادیار ماوەتەوە.

دەوڵەتی تورک هەم ئەنجامدەری ئەم کۆمەڵکوژییەیە و هەمیش قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییەش تۆمەتبار دەکات.

ئێمە باوەڕمان وایە و هیوادارین کە ڕۆژێک دابێت، بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بدرێنە دادگا، دادگایی بکرێن و سزای تاوانەکەیان وەربگرن.

بەڵێ ئێمە ئەو کۆمەڵکوژییەی ڕۆبۆسکی کە لە شەوی 28/12/2011دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، لەبیرمان نەکردووە و هەرگیزیش لەبیرمان ناچێت.

ئێمە ئەو کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین.

ئێمە بە ڕیزەوە یادی شەهیدانی ڕۆبۆسکی و سەرجەم شەهیدانمان بەرز ڕادەگرین، ڕۆحیان شاد و جێگایان بەهەشت بێت.

پوستێن ھەمان بەش