تورکیا و ئێران دوژمنی کوردن، پەکەکەیش بەقەدەر ئەوان

پەکەکە بەشێکی فەرمی لە میحوەری مقاومەی ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شیعیە و بەتەواوی لەخزمەت ئەجێندای تاراندا دەجووڵێتەوە.

لە دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر و دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان دژی کۆماری تیرۆریستی ئێرانی، پەکەکە و میدیاکانی کەوتوونەتە کار و هەوڵی ئەوە دەدەن ئێران بە بێتاوان پیشان بدەن. میدیای پەکەکە لە ڕێگای هینانە گۆڕی پرسیارهایەکی وەکوو ئەوەی کە بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار نادات دژ بە دەوڵاتی تورک خۆپیشاندان بەریوەبچێت؟ هەوڵی بەلاڕێدابردنی بابەتەکە و گۆڕینی ڕۆژەڤەکە دەدات و ئامانجی ئەوەیە کە ڕووی ڕەشی ئاغاکانی لە تاران سپی بکاتەوە.

گەلی کورد لە باشوور، پەکەکە بە داگیرکەر دەزانێت

گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان باش دەزانێت کە دوژمن دوژمنە، بۆیە هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر کوردستان و هێرش بکاتە سەر گەلی کورد و سەرکوتی بکات، بە داگیرکەری دادەنێت. بەهەمان شێوە ئەو حیزبانەش کە بەناوی کوردەوە لە بەرژەوەندیی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان دەجووڵێنەوە، لای گەلی کوردستان هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ دەوڵەتە داگیرکەرەکاندا نیە.

شەوی 15 لەسەر 16ی ژانیڤەری 2024، سپای پاسدارانی ئێران چەند ناوچەیەکی مەدەنی شاری هەولێری بە 11 مووشەکی بالیستی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 4 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.

گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان و هەموو جیهاندا کاردانەوەیەکی توندیان بەرانبەر بەو هیرشەی ئێران پیشاندا و بە هێرشێکی بێ پاساو، نامرۆڤانە و تیرۆریستی ناویان برد. لە شارەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە سلێمانی خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشندانیان ئەنجامدا و بە گوتنەوەی دروشمی نەتەوەیی ناڕەزایەتییان دژ بە ئێران پیشاندا. لەوەها کاتێکدا پەکەکە هەوڵ دەدات کە ڕۆژەڤ بگۆڕێت و ئێران وەکوو دەوڵەتێکی بێ گوناح پیشان بدات.

پەکەکە کە بەشێکی فەرمی لە میحوەری مقاومەی ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شیعیە و بەتەواوی لە خزمەت ئەجێندا و بەرژەوەندییەکانی ئێراند دەجووڵێتەوە و تەنانەت بەجۆرێک لە جۆرەکان دەستی لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختیشدا هەیە.

بۆچی خەڵکی باشوور دژی تورکیا خۆپیشاندان ناکەن؟

لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی باشوورەوە دژ بە ئێران، پەکەکە بە پرسیاری وەک ئەوەی “بۆچی حکومەتی باشوور بڕیاری خۆپیشاندان دژ بە تورکیا نادات؟”، یان “بۆچی خەڵکی باشوور بەرامبەر تورکیا ناڕەزایەتی دەرنابڕن؟”، هەوڵی فریودانی گەلی کورد دەدات.

وەڵامەکەی ڕوونە: خەڵکی باشوور دژی تورکیا خۆپیشاندان ناکەن و ناڕەزایەتی دەرنابڕن، چونکە دەزانن و باش تێدەگەن کە پەکەکە بەردەوام بیانوو بۆ تورکیا دەدۆزیتەوە تا پەلاماری باشووری کوردستان بدات. بە باسی لەوە تێدەگات کە سەرجەم ئەو بەختڕەشی و نەهامەتیانەی کە لە دەوڵەتی تورکیاوە بەر باشووری کوردستان کەوتوون، هەموویان لە سایەی سپۆنسەری و پاڵپشتیی پەکەکەوە ڕوویانداوە. بەڵام لە بەرانبەردا، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جگە لەو حیزبانەی کە پەیوەندییان بە ڕێژیمی ئێرانەوە هایە وەکوو “پەکەکە و لقەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پەکەکە”، هیچکات بیانوویان بە دەوڵەتی ئێران نەداوە کە هێرش بکاتە سەر خاکی باشووری کوردستان.

با ئەمە زیاتر ڕوون بکەینەوە:

یەکەم: حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ڕێز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرن، بەڵام پەکەکە و لقوپۆپەکانی هیچ ڕێزێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگرن و وەکوو دوژمن لێی دەڕوانن.

دووەم: حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ڕێز لە هەموو یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرن و ڕەچاوی دەکەن، بەڵام پەکەکە دان بە یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نانێت.

سێهەم: حیزبەکانی ڕۆژهەڵات هەموو هێزە چەکدارەکانیان خستە خزمەت وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، بەڵام پەکەکە ئەم شەڕەی وەک دەرفەتێک بینی و ناوچەکانی پێشمەرگەی کۆنترۆڵ کرد.

چوارەم: حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ هێزێکی چەکداریان لە هەرێمی کوردستان و هێڵە سنووریەکان لەگەڵ ئێراندا نییە، بەڵام پەکەکە سنوورەکانی باشووری کوردستانی بەتەواوی داگیرکردووە.

پێنجەم: حیزبەکانی ڕۆژهەڵات هەرگیز خۆیان لەکاروباری هاووڵاتیانی باشووری کوردستاندا هەڵنەقورتانتووە و هەراسانیان نەکردوون، کەچی پەکەکە گوندەکانی باشووری داگیرکردووە و باج لە خەڵکی باشوور وەردەگرێت و ستەمی گەورەیان لێدەکات.

بەکورتی، پەکەکە بەتایبەتی لە ساڵی 2014 بەملاوە، ەک هەر هەوڵی شاردنەوەی هاوپەیمانەتیە قێزەونەکانی لەگەڵ ئێراندا دەدات، بەڵکوو تەنانەت دەشیهەوێ ناسنامەی داگیرکەرانەی ئێرانیش پەردەپۆش بکات و وەکوو دەوڵەتێکی بێتاوان و ئاشتیخواز پیشان بدات.

پوستێن ھەمان بەش