سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسین و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
ڕۆژی دووشەممە 12/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد کە لە ڕووداوی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بریندار بووبوون.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسین و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە 15/1/2024، سوپای پاسدارانی ئێران چەند مووشەکێکی بالیستیکی ئاراستەی چەند شوێنێکی مەدەنی لە هەولێر کرد و لە ئەنجامدا 5 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و 17 کەسی دیکەش برینداربوون.
5 لەو مووشەکە بالیستیانە ماڵی پێشڕەو دزەیی بازرگانێکی کوردیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێشڕەو دزەیی بۆخۆی و کچیکی بەناوی ژینا کە تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بوو، شەهید بوون.