چەند میدیاکارێکی پەکەکە بەهۆی پەرەسەندی بێ ئەخلاقییەوە دەستیان لەکارکێشایەوە

چەند میدیاکارێکی پەکەکە بەهۆی بێ ئەخلاقییەوە دەستیان لەکارکێشایەوە

لەناو پەکەکەدا کردەوەی بێ ئەخلاقی تەنها بە میدیاکارەکانی سنووردار ناکرێت، بەڵکوو لەنێو بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە و ژنە گەریلاکانی شاخ و ڕۆژئاڤای کوردستانیشدا پەیوەندیی سێکسی و ناشەرعی و دوور لە ئەخلاق، بەردەوامە و بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

ماڵپەڕی “ڕۆژ نیوز” کە یەکێکە لە میدیاکانی پەکەکە و ناوەندەکەی لە شاری سلێمانی باشووری کوردستانە، بۆتە شوێنی بێ ئەخلاقی و جگە لەو هەواڵە بێ ئەخلاقیانەی کە لەسەر مێزەکانی ڕۆژنیوز سەبارەت بە باشووری کوردستان دروست دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە، بەشێک لە کارمەندانی ڕۆژ نیوز بۆخۆیان بوونەتە قوربانی و دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.

بەپێی ئەو زانیاریە تایبەتیانەی کە دەست پێگەی “دارکا مازی” کەوتوون، میدیای “ڕۆژ نیوز”ی پەکەکە بووەتە شوێنی کاری بێ ئەخلاقی و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەم دامەزراوە میدیاییە وازیان لە کارەکانیان هێناوە و چوونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.

سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاشکرایان کردووە کە هەندێک پەیوەندیی سێکسی و بێ ئەخلاقی لەناو کارمەندانی “ڕۆژ نیوز”ی پەکەکەدا دروست بوون، بەڵام پەکەکە بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو کردەوە بێ ئەخلاقیانە، فشاری خستۆتە سەر ئەو فەرمانبەرانە و ناچاری کردوون کە پێکەوە هاوسەرگیری بکەن.

بۆ نموونە:

کارمەندێکی ڕۆژ نیوز بە ناوی “ن” پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵ کارمەندێکی ژن بە ناوی “ئی” خەڵکی شاری ڕانیە ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو پەیوەندیەوە کچەکە دووگیان دەبێت و لەژێر فشارەکانی پەکەکەدا و بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو کردەوە ئابڕووبەرانەیە، هەردوو کەسەکە ناچار کراون کە پێکەوە هاوسەرگیری بکەن.

هەروەها کارمەندێکی دیکەی “ڕۆژ نیوز” بەناوی “ب” بەهەمانشێوە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کارمەندێکی ژن بەناوی “ت” پێکهێناوە کە پەیامنێری “ژن تی ڤی” پەکەکەیە.

هەواڵنێرێکی دیکەی “ڕۆژنیوز” بەناوی “ب” بەهۆی هەبوونی پەیوەندیی سێکسی لەگەل کارمەندێکی دیکەی “ڕۆژ نیوز”، لەلایەن پەکەکەوە ناچار کراوە کە پێکەوە هاوسەرگیری بکەن.

لەناو پەکەکەدا کردەوەی بێ ئەخلاقی تەنها بە میدیاکارەکانی سنووردار ناکرێت، بەڵکوو لەنێو بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە و ژنە گەریلاکانی شاخ و ڕۆژئاڤای کوردستانیشدا پەیوەندیی سێکسی و ناشەرعی و دوور لە ئەخلاق، بەردەوامە و بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

پوستێن ھەمان بەش