دارکا مازی لێکۆڵینەوەی کرد: زۆربەی ئەوانەی هێرشیان کردە سەر یادەوەری مەلا مستەفا بارزانی، کادری پەکەکە بوون

دارکا مازی لێکۆڵینەوەی کرد: زۆربەی ئەوانەی هێرشیان کردە سەر یادەوەری مەلا مستەفا بارزانی، کادری پەکەکە بوون

کارێکی لەو شێوەیە تەنها بە کۆردیناسیۆنی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا جێبەجی دەکرێت.

لە ڕێکەوتی 1ی ئاداردا لە شاری کۆبانی لە ڕۆژئاڤای کوردستان، گەریلاکان تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” لە 45ـەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانیدا، پەلاماری ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لەیادی ئەو ڕێبەرە ناودارەی کوردیان دا. هێرشبەرەکان بە دار بە مست و لەکاتیکدا کە دەموچاویان داپۆشیبوو، سوکایەتیان بەو خەڵکە کرد کە لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار بوون و ژن و منداڵیشیان تێدابوو. هێرشبەرەکان هەروەها بیناکەیی ئەنەکەسەیان سووتاند کە ڕێوڕەسمەکەی تێدا بەڕێوە دەچوو. ئەم ڕووداوە لە سۆشیال میدیادا کاردانەوەی بەربڵاوی کوردانی لێکەوتەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکانی دارکا مازی زانیارییان لەسەر ئەو کەسانە دەستکەوتووە کە پلانی هێرشەکەیان داڕشتووە. بە پێی زانیاریەکانی ئێمە، زۆربەی ئەو کەسانەی کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە و ئەو چالاکییەیان ڕێکخستووە، ئەندامانی چالاکی پەکەکە و خەلکی باکووری کوردستان بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی دارکا مازی، ئەو کارمەندانەی پەکەکە کە چالاکییەکەیان ڕێکخستووە و بەناوی زۆر دامەزراوەی جیاواز لە کۆبانی چالاکییان کردووە بریتین لە:

1- خەیری: ئەم کەسە تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی باکووری کوردستانە. بەرپرسی ڕێکخراوێکە بەناوی “کۆمەڵێن جوانێن” کە ڕێکخستنی ناوەندیی لاوانی پەکەکەیە. خەیری لەم دواییانەدا هاتۆتە کۆبانی و گوتوویەتی: دەمهەوێت بای پەکەکە بهێنمە ئێرە”. یەکەم پراکتیکیشی پەلاماردانی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی مەلا مستەفا بارزانی بوو.

2- خەلیل کۆبانێ: خەڵکی گوندەوارەکانی کۆبانێیە. بەرپرسی لقی کۆبانێی “جوانێن شۆرەشگەر”ـە و بە کەسێکی نزیک لە مەزڵوم عەبدی دەناسرێت، لە کۆبانێ لە زۆر کردەوەی وەکوو ڕفاندنی منداڵان و هێرشکردنە سەر ڕەخنەگرەکانی پەکەکەدا بەشدار بووە.

3- عەگید ئەحمەد: ئەندامی کۆردیناسیۆنی “جوانێن شۆرەشگەر”ـە لە کۆبانێ و بەرپرسی کۆمیتەی پەروەردەیە.

4- ئەحمەد دەروێش: ئەندامی کۆردیناسیۆنی “جوانێن شۆرەشگەر”ـە لە کۆبانێ و هاوکات ئەندامی کۆمیتەی وەرزشیشە. ناوبراو بە کردەوە توندوتیژەکانی لە کۆبانی ناسراوە و هەروەها بە کەسێکی نزیک لە مەزڵوم عیبدی دادەنرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست “دارکا مازی” کەوتوون، زۆربەی ئەو هێرشبەرانەی کە بە دار و بە دەموچاوی داپێچراوەوە پەلاماری شوێنەکەیان داوە، لە چالاکانی پەکەکەن و ئەو ڕێکخراوە بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە ڕەوانەی ئەو هەرێمەی کردوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکانمان لە کۆبانێ سەنتەری وەرزشی و میوزیک و هتد… هەیە و ئەو گەنجانەی کە لەبەر بیکاری و نەبوونی هیچ دەرفەتێکی ئابووری دەڕۆنە ئەو سەنتەرانە، مانیپۆل دەکرێن.

سەرچاوەکانمان دەستنیشانیان کردووە کە ئەو لاوانە خەڵکی کۆبانێ بێزار دەکەن و خۆیان بە خاوەنی هەموو شتێک دەزانن و بە ئاشکرا هەڕەشە لە خەڵک دەکەن. سەرچاوە خۆجێیەکانی دارکا مازی هاوکات جەختیان کردەوە کە کارێکی لەو شێوەیە تەنها بە کۆردیناسیۆنی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا جێبەجی دەکرێت.

دارکامازی چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، کە بەرپرسیاری سەرەکیی ڕووداوەکە، شەخسی “مەزڵوم عەبدی”یە.

پوستێن ھەمان بەش