ئەو عەقڵیەتەی کە کوردی لە هەڵەبجە کۆمەڵکوژ کرد، ئێستا بە ڤێرژێنە شیعەکەیەوە لە بەغدا دەسەڵاتدارە

ئەو عەقڵیەتەی کە کوردی لە هەڵەبجە کۆمەڵکوژ کرد، ئێستا بە ڤێرژێنە شیعەکەیەوە لە بەغدا دەسەڵاتدارە

ئەگەرچی سەدام مردووە، بەڵام ئەمجارە سەددامە شیعەکان دوژمنایەتی کورد و کوردستان دەکەن.

36 ساڵ بەسەر جینۆسایدی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە لەدوای هیرۆشیما و ناگازاکی، وەکوو گەورەترین کیمیابارانی سەدەی بیستەم لە مێژووی جیهانی هاوچەرخدا تۆمارکرا. تەنانەت دوای 36 ساڵ برینەکانی هەڵەبجە هێشتا خوێنیان لێ دەچۆڕێت و یادگارییە تاڵەکانی خەڵکی هەڵەبجە هێشتا تازەن. بەڵام گرنگترین و دڵتەزێنترین بابەت ئەوەیە کە ئەمڕۆکە عەقڵیەتی ئەو کەسانە لە بەغدا دەسەڵاتدارە کە هێرشە وەحشیانەکەی سەر هەڵەبجەیان ئەنجامدا.

لە 16ی ئازاری 1988دا بە فەرمانی دیکتاتۆری ڕووخاوی عێراق، سەدام حسێن، شاری هەڵەبجەی کوردستان بە چەکی کیمیاوی بوردومان کرا و لە ئەنجامدا زیاتر لە پێنج هەزار کورد شەهید کران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، زیاتر لە 43 هەزار و 753 کەس گیانیان لەدەستداوە و 61 هەزار کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.

ئەم هێرشە نامرۆڤانەیە کە لە مێژوودا بە “کۆمەڵکوژی هەلەبجە” ناودەبرێت، بەئازارترین و کۆتا قۆناغی جینۆسایدی ئەنفال بوو کە ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی سەدام حوسێن لەنێوان ساڵانی 1986-1989 بەشێوەیەکی سیستماتیک دژی گەلی کورد لە باشووری کوردستان ئەنجامیدا.

دوژمنایەتی کورد و درێژەدان بە کۆلۆنیالیزم لەسەر کوردستان

لە کۆمەڵکوژی ئەنفال کە لە 31ی تەمووزی 1983 دەستی پێکرد و لە 7ی حوزەیرانی 1989 کۆتایی هات، 182 هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران و چوار هەزار و 500 گوند و 30 ناحیە کاول کران و مزگەوت و پەرستگە و شوێنە پیرۆزەکان وێران کران.

لە ڕێکەوتی 1ی ئازاری 2010، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی بە جینۆساید قبوڵ کرد. ئەم بڕیارە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا هاوکاری پێویستی بۆ کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە نەکرد و بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکرد.

لە بەغدا هێشتا عەقڵیەتی کوردکوژ لە دەسەڵاتدایە

هەرچەند سەدام حوسێن ڕووخێنرا، بەڵام کورد لە سیاسەتی ستەمکارانە و کوردکوژی حکومەتی ناوەندی عێراق ڕزگار نەبووە. عەقڵیەتی سەدام کە زوڵمی لە کورد دەکرد و دەیهەویست بە زوڵم و زۆر ناچاریان بکات کە ملکەجی بن، ئەمڕۆکەش لە بەغدا بە ڤێرژنە شیعەکەی دەیهەوێ کردارەکانی سەدام بەسەر کورد و کوردستاندا بسەپێنێت.

نەتەوەی کورد کە لە ساڵی 2003دا ڕۆڵی سەرەکیی لە ڕووخانی ڕژێمی سەدامدا هەبوو، سیستمێکی قبوڵکردووە کە تێیدا لەگەڵ حکومەتی بەغدا پەیوەندییان هەبێت، بەڵام دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وڵاتی خۆیانیان هەبێت. هێزە نێودەوڵەتییەکان گەرەنتی ئەوەیان کردووە کە کورد مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی لە عێراقدا دەبێت و عێراق دەبێتە سیستەمێکی دیموکراتیک. لەگەڵ ئەوەی نەتەوەی کورد تاە لایەنی ئەکتیڤ بووە دژ بە ڕێژیمی بەعس و قوربانیەکی زۆریان لە خەبات دژ بە حکوومەتی پێشووی عێراق داوە، بەڵام ئەمڕۆکەش بەڕێوەبەرانی شیعەی عێراق بە هەمان عەقڵیەتی سەدام حوسێنەوە لەگەڵ کورد مامەڵە دەکەن.

نووری مالیکی، یەکێک لەشیعە ڕادیکاڵەکانی عێراق و پاشکۆکانی ئێران، بە نیشاندانی ئاماژە بۆ ئەوەی کە ئەوانیش بەرامبەر بە کورد هەمان عەقڵیەتی سەدام پەیڕەو دەبن، سەرەتا پشکی 17٪ی کوردستانی لە بوودجەی عێراق بڕی. حکوومەتی شیعەی عێراقی زۆر جار هەوڵیداوە بە درەنگ ناردنی بەشە بودجەی کوردستان، فشار بخاتە سەر کۆمەڵگەی کورد. هەمان دۆخ لە کەرکووکیش سەریهەڵدا. ئەرتەشی عێراق هەوڵیدا کورد لە کەرکوک هەراسان بکات. حکومەتی شیعەکان وردە وردە کەوتە ڕێڕەوەکەی سەدام حوسێنەوە.

حکومەتی عێراق لە کاتی هێرشەکانی داعشدا، کوردستانی بەتەنها بەجێهێشت. هیچ پشتیوانیەکیان لە هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی بەرگریی کوردستان نەکرد. حکومەتە شیعەکانی عێراق کە بەشێوەی پارالێل لەگەڵ ئێران دەجووڵێنەوە، هاوشانی داعش، هێرشیان کردە سەر حکومەتی هەولێر و لە وەها دۆخێکی شەڕدا بودجەی کوردستانیان لەساڵی 2014دا بە تەواوی بڕی.

بەڵێ، داگیرکردنی کەرکوک گەورەترین بەڵگە بوو کە سەلماندی دەوڵەتی عێراق هەمان عەقڵیەتی کۆلۆنیالیستەکانی دیکەی کوردستانی هەیە. حکومەتی عێراق بە پاساوی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشێکی داگیرکەرانەی کردە سەر  کەرکوکی کوردان.

حکومەتی عێراق کە بۆ ئێران بووەتە دەوڵەتێکی میحوەرەکەی و لە ڕاستیدا وەکوو پارێزگایەکی ئێران دەجووڵێتەوە، وەکوو سەدام حوسێن بەرامبەر کورد بە چاوسووری مامەڵە دەکات. ئەگەر کۆنژەکتۆری نێودەوڵەتی ڕێگەی پێبدات، ئەمڕۆکە جارێکی دیکە ئەنفال و هەڵەبجە بەسەر کورد وکوردستاندا جێبەجێ دەکاتەوە.

هێرشە درۆنیەکانی سەر هەولێر بەو مانایە دێت کە کۆمەڵکوژکردنی فیزیکی کورد، هەنووکەش بەردەوامە.

هەرێمی کوردستان بە حکومەت، سیاسەتمەدار، خەڵک و سامانە سروشتییەکانیەوە، لەگەڵ شەڕی دەروونی و تایبەت و هەڕەشەی ڤێرژێنی شێعەی داگیرکەرانی عێراقی بەرەوڕوویە کە لە دوژمنایەتی کردنی کوردستان و کورددا هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ ڕێژیمەکەی سەددام حوسێندا نیە. لە هەمووی ترسناکتر و جێگای داختر ئەوەیە کە ڤێرژێنە شیعیەکەی ڕێژیمەکەی سەددامیش هاوشێوەی خودی سەددام، جاش و خۆفرۆش و بەکرێگیراوی لەناو کورداندا هەیە.

ئەگەرچی سەدام مردووە، بەڵام ئەمجارە سەددامە شیعەکان دوژمنایەتی کورد و کوردستان دەکەن. بە واتایەکی دیکە ئەمڕۆکەش هەمان عەقڵیەتی سەدام لە عێراقدا دەسەڵاتدارە.

پوستێن ھەمان بەش