“گازی و هاوارە” (GAZÎ Û HAWAR E)

"گازی و هاوارە" (GAZÎ Û HAWAR E)

هۆکاری سەرەکەی لە دروستکردنی زیندانی ئامەد ئەوە بوو کە زمان، کوردایەتی و هزری کوردانە لە باکووری کوردستاندا بکوژن.

بووبێ ئەسەر

بەرهەمی من سەبارەت بە زیندانی دیاربەکر بە ناوی گازی و هاوارە (GAZÎ Û HAWAR E) بڵاو کرایەوە. ئەم بەرهەمە سەبارەت بە دۆخی ئەو خێزانانە بوو کە بۆ سەردانی ڕۆڵەکانیان سەردانی ئەو زیندانەیان دەکرد کە پێی دەوترێت 5 نۆلی. وەکوو دەزانرێت کەم تا زۆر ئاگاداری لە دۆخی زیندانییەکانین، بەڵام چی بەسەر کەسوکاری ئەو کەسانەدا هاتووە کە دەستگیرکراون؟ ئەم ڕۆمانە ئەوە ڕوون دەکاتەوە.

لەبەر دەرگا و لە حەوشەی ئەو زیندانەدا، پاسەوانەکانی زیندانەکە چییان بەو خێزانانە دەکرد کە بۆ بینینی ڕۆڵەکانیان ڕۆیشتبوون، بە زمانێکی سادە و بە شێوەی ڕۆمان نووسراوە.

من خۆم نزیکەی سێ ساڵ لەو زیندانەدا بووم (2.1.1980-19.5.1982) تا ئێستا 12 بەرهەمم چاپ و بڵاو بووەتەوە. دوو بەرهەمیان  هی “زیندانی دیاربەکر”ن. سێ بەرهەمیشیان لەسەر ئەنفال کردنی نزیکەی هەشت هەزار بارزانییە و ئەوانی دیکەش وەکوو ڕۆمان و چیرۆک وان.

هەمیشە دۆخی زیندانی دیاربەکر و ئەو خێزانانەی سەردانی ئازیزانیان دەکەن و خێزانی ئەو کەسانەی کە کەم تا زۆر لە زینداندا بوون، بینیومە.

ئێستا دەتوانن دەستتان بەم ڕۆمانە ڕابگات و دەتوانن بیکڕن و بیخوێننەوە. دەتوانن ئاگاداری زۆر ڕووداو بیت کە ماوەی 40 ساڵ بوو دەشاردرایەوە یانیش لەبەر شەرم باسیان نەکرابوو.

ئەو نەتەوانەی کە مێژووی خۆیان نازانن، سەرکەوتنیان ئەستەمە. هەتا کورد بەباشی ئاگاداری تاوانەکانی ئەو زیندانە و ئەنفال نەبن، ناتوانن ڕێگای سەرکەوتن بدۆزنەوە، چونکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا بە داری زۆر و کوشتن ڕێگاکانی بەردەم کورد داخرابوون.

بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایەش، پێویستە ئێمە ئاگاداری ئەو زیندانە و دۆخی زیندانیان و کەسوکاری زیندانییەکان بین بۆ ئەوەی بتوانین ڕێگای خەبات کردن هەموار بکەین.

لەبیرکردنی زمان، دوورکەوتنەوەی ئێستا لە کوردبوون، هەمووی پەیوەستە بەو زیندانەوە. لەخۆیدا هۆکاری بنیاتنانی ئەو زیندانەش هەر ئەوە بوو کە زمان و هزری کوردانە و کوردایەتی لە نێو کوردانی باکووری کوردستاندا بکوژن. بە بڕوای من تا ڕادەیەکی بەرچاو سەرکەوتوو بوون، بەڵام ئێمە هێشتا بە تەواوی شکستمان نەخواردووە.

چونکە گەلەکەمان پێویستی بە خوێندنەوە و نووسینە. کورد ئێستا پێویستە مێژووی خۆی بنووسێت. لە مێژووی گەلەکەماندا دوو ڕووداو هەن کە هەرگیز لە جیهاندا ڕوویان نەداوە:

1ـ زیندانی دیاربەکر بەناوی “5 نۆلی”، یەکێکیانە کە من دوو بەرهەمم بە کوردی لەسەر نووسیوە و ئەوانیش بریتین لە “گاردیان” و گازی و هاوارە (GAZÎ Û HAWAR E).

2ـ ئەنفالی گەلی کورد و بارزانیەکان کە لە باشووری کوردستان ڕوویدا. تا ئێستا سێ بەرهەمم لەسەر نووسیوە کە بریتین لە “مێژووی ڕوورەش”، “بارزان دەگری” و “هاواری بارزان”.

پوستێن ھەمان بەش