بڕیاری پەدەکە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، بەرخۆدانێکە لەدژی ناسنامەی حەشدی شەعبی و ئەو سیاسەتە پان ـ ئێرانیستیەی کە بەسەر گەلانی عێراقدا دەسەپێندرێت

بڕیاری پەدەکە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، بەرخۆدانێکە لەدژی ناسنامەی حەشدی شەعبی و ئەو سیاسەتە پان ـ ئێرانیستیەی کە بەسەر گەلانی عێراقدا دەسەپێندرێت

بڕیارەکەی پەدەکە خەباتێکی هاوبەشە بە ناوی هەموو ئەوانەی کە نایانەوێت ببنە میلیشیای حەشد و دەیانەوێت بە ناسنامەیەکی ئازاد و یەکسانەوە بژین.

بڕیاری بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری زۆری لەسەر هەرێم دەبێت. لە ڕاستیدا ئەم بڕیارە بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن نییە، بەڵکو ڕەتکردنەوەی ناسنامەی حەشدی شەعبییە کە بەسەر خەڵکی عێراق و کوردستاندا سەپێنراوە. هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوسەنگی هەرێم دەبێت. پەدەکە بەواتای هەرێمی کوردستان و بناخەی دەسەڵاتی باشووری کوردستان دێت. ئەگەر ئێمە بە خەیاڵ پەدەکە لە کوردستان بکشێنینەوە، دەبینین کە هیچ پێکهاتەیەک بە ناوی هەرێمی کوردستان بوونی نامێنێت. بەهۆی ئەم ڕاستیەی پەدەکەوەیە کە سەرجەم ئەو هێزانەی کوردستانیان داگیر کردووە، دوژمنایەتی پەدەکە دەکەن.

پێڕەوانی سیاسی بارزانی کە پێی دەوترێت ڕێبازی بارزانی، لە ڕاستیدا بناغەی باشووری کوردستانە. بزووتنەوەی سیاسی بارزانی سیستەمێک دروست دەکات کە نەک تەنها لە نێوان عەشیرەتەکانی خۆیدا، بەڵکو لەنێوان هەموو ناسنامەکانی کۆمەڵگەی کوردستاندا، یەکڕیزی و پێکەوەژیان بنیات دەنێت. بەهۆی ئەم دەسەڵاتەوە توانی هەموو حکومەتەکانی عێراق بهێنێتە سەر مێز و ببێتە پایەی سیستەمی حکومەتی کوردستان. بەهۆی ئەم خوڵقاندن و داهێنانەوە هەمیشە دەبێتە ئامانجی دوژمن. هەر لایەنیک کە لە عێراقدا هاتبێتە سەر دەسەڵات، یەکەمجار پەلاماری بارزانیەکان دەدات بۆ ئەوەی کوردستان بەوشێوەیە بچەوسێننەوە کە خۆیان ئارەزووی دەکەن.

دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێکی ناشەرعییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڵێ لە مێژوودا دەوڵەتێک بە ناوی عێراق بوونی نەبووە. دەوڵەتی عێراق لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دروستکرا. سنوورەکانی لەلایەن هێلا گرێترود بێل، شوێنەوارناسێکی بەریتانیەوە دەستنیشان کراوە. لەبەر ئەوەی کە ئینگلیزەکان دەیانزانی عێراقییەکان ناتوانن خۆیان حوکمڕانی بکەن، لە ساڵی 1921دا پاشایەکیان لەدەرەوە بۆی هێنا و دەوڵەتێکیان بۆ دامەزراند. ئەو سیستەمەی لە مەلیک فەیسەڵی یەکەمەوە دەستی پێکردووە هەتا ئێستا هیچ ئارامی و ئاشتییەکی بۆ خەڵکی عێراق نەهێناوە. بزووتنەوەی بارزانی شەڕی دژ بە داگیرکاریی ئەم دەوڵەتە لە کوردستان دەکات. لە ساڵی 1958دا دەسەڵاتی پاشایەتی ڕووخێنرا و کۆماری عێراق لە شوێنی دامەزرا. عەبدولکەریم قاسم دەیزانی کە بەبێ هاوپەیمانەتی کردن لەگەڵ کورد و بەتایبەت بارزانیەکان، ئیمکانی نیە کە دەوڵەتی عێراق پێکبێت. سەرەڕای هەموو ئاڵۆزی ململانێ و ناکۆکیەکان، بەڵام بارزانیەکان نەیانهێشت کە کۆماری عێراق، وەکوو ئەوەی بۆخۆی دەیویست کوردستان ئیستیسمار بکات.

لە ساڵی 1968دا سەردەمی نوێ و درێژترین سەردەمی عێراق، واتە ڕێژێمی بەعس دەستی پێکرد. ئەم ناسیۆنالیزمە عەرەبییە بە سەرکردایەتی سەدام حوسێن، بۆ سەروەری عێراق ناسنامەی بەعسی بەسەر هەموو پێکهاتەکانی دیکەدا سەپاند. کۆمەڵەکان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و لەسەروی هەموویانەوە کورد، شیعە، کریستیان و تورکمان دژی ناسنامەی بەعس بەرخۆدانیان کرد. ئەوەی کە بۆ سەرجەم ئەو بەرخۆدانە ئیلهامبەخش بوو، ڕێبازی بارزانی بوو. سەدام حوسێن دەزانێت کە بەبێ ئەوەی باندۆر و کاریگەریی پەدەکە لاواز بکات، ناتوانێ هیچ هێزێک لەناو ببات. بۆ ئەمەش لە کاتی ئەنفالدا کەیسێکی تایبەتی بۆ بارزانیەکان کردەوە و 8 هەزار بارزانی زیندەبەچاڵ کران.

بەڵام پێڕەوانی سیاسی و حزبەکەی بارزانی تەسلیم نەبوو. ئەگەر خەڵکی عێراق ملکەچی ناسنامەی بەعس نەبوون، هۆکارە سەرەکیەکەی خەباتی پێڕەوانی بارزانی بوو.

پەدەکە لە ڕووخاندنی سەدامدا هەمان ڕۆڵی هەبوو. سەدام و ڕژێمی بەعس لەناوچوون. بەڵام ستراکتۆری دەوڵەتی عێراق بە شێوەیەکی ستەمکارانە خۆی بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنێت.

ئەمجارە ئەو ناسنامەیەی بەسەر خەڵکی عێراقدا سەپێنراوە، ناسنامەی “حەشدی شەعبی”یە. لە عێراقدا کە هیچ پاشخان و ڕابردوویەکی مێژوویی نییە، گەلەکان بە داری زۆر پێکەوە درێژە بە ژیان دەدەن و پێکهاتەیەک لەبەر پێکهاتەیەکی دیکە دەکرێتە قوربانی. ئەمجارە لەبری ناسیۆنالیزمی عەرەب، شوناسی پان ئێرانیستی بەسەر کورددا دەسەپێندرێت. دەوڵەتی ناوەندی عێراق بۆ سەرکوت کردنی مافی گەلان لە عێراق لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ ئێران، دەوڵەت بەکار دەهێنێت. لە سەردەمی نوری مالیکی لە ساڵی 2010دا، ئێران بە هاوکاری شیعەکان دەسەڵاتی خۆی بنیات ناوە. حکومەتی ئێستای عێراقیش هەوڵی گەڕانەوە بۆ عێراق دەدات. لە عێراقدا هەوڵ دەدرێت کە ملکەچکردن بەسەر هەموو لایەکدا بسەپێندرێت.

شیعەکانی عێراق ئیلهامی زۆریان لە بزووتنەوەی بارزانی وەرگرتبوو و دەزانن کە وجوودی بارزانیەکان، ناسنامەی کوردایەتی لە عێراق بەهێز دەکات. هەر بۆیە پێش هەمووان دەیانویست لە عێراقدا کوردەکان سەرکوت بکەن. ئێستاش مێشکی پشتپەردەی ئێران دەیهەوێت بارزانی لەڕووی سیاسییەوە لەناو ببات و لە جەوهەردا بەتەواوەتی کورد تەسلیم بکات. هەر بۆیەش داعش هێرشی کردە سەر کوردستان و لە شنگال و کەرکوکیش، پەکەکە وەکوو هێزێکی ئەڵتەرناتیڤ جێگیر کرا. هەر بەهۆی ئەوەوە بوو کە کەرکوک داگیر کرا. هەر بەو هۆیەشەوە بۆری غازی سروشتی کوردستان تەقێندرایەوە. هەر بەو هۆیەشەوە ناوەندی شاری هەولێر مووشەکباران کرا. لە ڕاستیدا لە ساڵی 2011 بەملاوە و بەتایبەتی لە ساڵی 2017ـەوە بەشێوەیەکی ئاشکرا، هەوڵ دەدرێت تەسلیمایەتی چەکداری بەسەر کوردستاندا بسەپێندرێت. دادگای فیدراڵی عێراق لاقی یاسایی ئەو هەڵەی تەسلیم کردنەیە. ڕێگری کردن لە فرۆشتنی نەوتی کوردستانیش فۆرمێکی ئابوریی ئەو هەوڵی ملکەجکردنەیە. ئەم نەوتە هی کوردە، هی خاکی کوردستانە، ئایا کەڵک وەرگرتن لەم سەروەت و سامانە بۆ گەلی کورد دەبێ ببەسترێتەوە بە ئینسافی وەزیری ئابوری شیعە؟ نەتەوەی کورد خاوەنی ڕاستەینەی ئەم نەوتەیە، خۆ دز نییە.

ئێران جگە لە پەدەکە هەموو لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەستەمۆ کردووە و بەدیلی گرتوون. ڕێگای خۆی لە تارانەوە بەرەو دەریای سوور کردۆتەوە و هەندێک شوێن مابوون کە هێزە میلیشیکانی ئێرانی تێدا نەبوون. بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تەسلیم نەبوو و ڕازی بوو بەشێک بێت لە میلیشیای ئێرانی. پەدەکە پێداگریی لەسەر بەشداریی یەکسان و مافە دیموکراتیکەکان و دەستوور دەکات. ئەم هەڵوێستە سەربەخۆ و مافپەروەر و ڕەوایەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەدەکەیان کردووە بە ئامانجی ڕێژیمی ئێران و لایەنە توندڕەوەکان عێراق.

دادگای فیدراڵی چەکی ئەم پیلانە هێرشکارانەیە و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە دەیان بڕیاری دژ بە کورد دەرکردووە. بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان تەنانەت دەستوەردانی لە بودجەی هەرێمی کوردستان و ڕەوانە نەرکدنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و دواجار هەڵبژاردنی پارلمانی کوردستانیشدا کرد. ئیدی کاتی ئەو هاتبوو کە لە دژی سەپاندنی ناسنامەی حەشدی شەعبی، هەڵوێستێک بگیردرێتەبەر.

دەستێوەردان لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا بۆ دیموکراتیک کردنی سیستەمەکە نەبوو، بەڵکو بۆ ڕاکێشانی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ناو تاریکی و بشێوی و ململانێ. لە ڕاستیدا حەز و ئارەزووی خەڵک و پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر ناوی پێکهاتەکانی دەوڵەتی ناوەندیدا دەگۆڕدرێن. ئەمە لە دوایین هەڵبژاردنەکانی دەوڵەتی عێراق ڕوویدا. لە کەرکوک و دیالە و موسڵ لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا لیستی دەنگدەران و سیستەمی ئەلیکترۆنی دەنگدان بلۆک کران. بەم شێوەیە جاشەکانی عێراق هەڵدەبژێردرێن.

ئیدی دەبێت لە ئێستا بەملاوە، بڵێین بەسە. چەقۆ گەیشتۆتە سەر ئێسکمان. هەروەک چۆن پەدەکە لە دژی ناسنامەی سەپێنراوی بەعس وەستایەوە، ئەمجارەش بەرخۆدانیکی مێژوویی لە دژی ناسنامەی “حەشدی شەعبی” پیشان دەدات. بێگومان بارودۆخەکە زۆر سەخت و دژوارە و ژمارەی جاشەکانیش زۆرن. میدیاکانی پەکەکە، کەوا پاکانە بۆ دەوڵەتی عێراق دەکات. ڕێکخەرانی بایکۆتی مامۆستایان بۆ ئاسانکاری دەستێوەردانی ئابووری لە عێراق، هەموویان جاشی دەوڵەتی عێراقن.

ئەگەر پەدەکە بەشداریی لە هەڵبژاردندا بکات نەک هەر دیسانیش وەکوو حزبی یەکەم سەردەکەوێت، بەڵکوو دەنگەکانی لە کۆی دەنگی چەند حیزبێکیش پێکەوە زیاتر دەبێت. پەدەکە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقیشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو. بەڵام مەسەلەکە لە هەڵبژاردن زیاترە، چونکە عێراق لە پرەنسیپە هاوبەشەکان دوور دەکەوێتەوە و دەیکاتەوە بە دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر و کۆلۆنیالیستی و فاشیستی کە گوێ بە دەستوور نادات. هەڵبژاردنێک کە ئاهەنگ بگێڕێت و شەرعیەت بە بوونی ئەم کۆمەڵگەیە بدات، دەستکەوتەکانی کورد لەناو دەبات.

بۆیە بڕیارەکەیی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردندا نیە، بەڵکوو بڕیارەکەی پەدەکە بە نوێنەرایەتی هەموو گەلانەوە؛ سریانی، ئاشووری، کلدانی، ئەرمەنی و تورکمانە و خەباتێکی هاوبەشە بە ناوی هەموو ئەو کەسانەی کە نایانەوێت ببنە میلیشیای حەشدی شەعبی و دەیانەوێت بە ناسنامەیەکی ئازاد و یەکسانەوە بژین.

پوستێن ھەمان بەش