پەکەکە و بۆشایی سیاسی

پەکەکە و بۆشایی سیاسی

“هەر پرۆسەیەکی چارەسەری کە لەلایەن پەکەکەوە دەست پێبکات، بە سیاسەتی ماڵوێرانکەری “شەڕی خەندەقەکان” کۆتایی دێت”.

لە نێو کورد و بە تایبەت لە باکووری کوردستان، ئەو حیزبانەی کە هەنووکە بوونیان هەیە، تا ئێستا نەیانتوانیوە وەڵامێکی تەواو بن بۆ داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و هەر لەبەر ئەمەشە ئەو بۆشاییە سیاسییەی کە چەند ساڵێکە دروست بووە، هێشتا هەر درێژەی هەیە. ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە گەڕانی نوێ دروست ببێت.

ئەگەرچی سیاسەتی نانەتەوەیی و ناکوردستانیی پەکەکە، لەژێر ناوی کوردایەتیدا، بووەتە تەگەرە و ئاستەنگێک لەبەردەم بزووتنەوەی کوردستاندا، بەڵام بەداخەوە پارت و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پەکەکە نایانەوێت ئەمە ببینن. ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ ئەوەی گەشە نەکەن و نەتوانن بەرفراوانتر بن و بە دەڕەیەکی تەنگ و تەسکدا هەر دێن و دەڕۆن.

لە ڕاستیدا هیچ جیاوازییەک لەنێوان پەکەکە و ئەو حزبانەی کە لە مەیدانی لەگال (شتێک کە بەپێی یاسای راست و دروست) پێکیان دەهێنێت، بوونی نیە. ئەگەر کراوەتر بیڵێین، پەکەکە واتە هەدەپە، پەکەکە واتا DEM، پەکەکە واتە PHD و واتە زۆەر ناوی دیکەی لەوشێوەیە. ناوەکان زۆرن بەڵام ناوەندی بڕیاری هەموو ئەم ناوانە سەرکردایەتی پەکەکەیە لە “قەندیل”. دیارە هەرکات بە پێویستی بزانن “ئۆجەلان” یان “دەمیرتاش”یش بەکاردەهێنن.

زۆر کەسایەتی هەن کە ناو و ناوبانگیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بڵاو بووەتەوە. کەسایەتیەکی وەک لەیلا زانا بە فەرمانی قەندیل بێدەنگ کرا و بۆ چەند ساڵێک نەیتوانی هۆکاری ڕاستەقینەی بێدەنگیەکەشی بۆ خەڵک باس بکات. پەکەکە لەیلا زانای سزا دا. بەڵام لەئێستادا پێویستیان بە لەیلا هەیە، بۆیە جاریکی دیکە هێنایانەوە مەیدانی سیاسی و ئەم پێویستیە هەتا کەی و لەکوێ بەردەوام دەبێت، دیار نیە. لەم نەورۆزەدا ناوی ئۆجەلانیان بەرجەستە کردەوە و باسی چارەسەرییان کرد. بەڵام وەکوو سەلمێنراوە، هەر پرۆسەیەکی چارەسەری کە لە پەکەکەوە دەست پێبکات، بە سیاسەتی “شەڕی خەندەقەکان” کۆتایی دێت.

ڕاستە زۆر کەسی وەک لەیلا زانا و ئەحمەد تورک و کەسانێکی دیکە لە ناوخۆی سیاسەتی پەکەکەوە دەنگیان لێوە هاتووە، بەڵام کێشەیەکی بنەڕەتییان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە خاوەن ئیرادەی خۆیان نین. ئەوان لەکاتی خۆیدا ئیرادەی خۆیان ڕادەستی ئۆجەلان کردووە، هەربۆیە ئەمڕۆکە بیانهەوێت و نەیانهەوێت سەرچاوەی ئیرادەکەیان هەر قەندیلە.

هەمووان دەزانین کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا، چییان بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاشدا هێنا. قەندیل چەندین جار تۆمەتی ناشۆڕشگێڕبوونی دایە پاڵ دەمیرتاش و لە زۆر پرسیشدا بە تاوانباری لەقەڵەمدا.

بە واتایەکی تر سیاسەتی پەکەکە بریتییە لە سوکایەتیکردن و زەلیل کردنی بەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەناو پەکەکەدا دەنگیان لێوە بێت. لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئەگەر ئەو تاکانە خاوەن ئیرادەی خۆیان نەبن، چۆن دەتوانن پێشەنگایەتی ڕێگاچارەیەک بۆ پرسی کورد بکەن؟

ڕۆژانە گروپی نوێ لە باکوری کوردستان سەرهەڵدەدەن. گروپی گەنجان زۆرن کە سەرەڕای ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانیان، ئاڵای کوردستانیان وەک سیمبولی خۆیان وەرگرتووە. ئەمە تاکە هۆکارێکە کە هەست و سۆزی نەتەوەیی هێواش هێواش زیندوو دەبێتەوە. یەکێک لەو بابەتانەی کە پەکەکە هەولێکی زۆری داوە لە نێو کوردانی باکووری کوردستاندا لەنێوی ببات هەستی نەتەوەیی و نەتەوەخوازییە.

لەو ئاهەنگە نەورۆزیانەی کە لەلایەن پەکەکەوە ڕێکخرابوون، ئاڵاکانی کوردستان تاک و تەراس بان هەڵدەکران، لە لایەکی دیکەوە گرووپێکی دیکە لەم ساڵانەی نوێدا سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا، گرووپی “کوردە ناسیۆنالیستەکان” بوو. گرووپێک سەریان هەڵداوە کە ئەگەرچی خۆیان بە کوردی ناسیۆنالیست دەناسێنن، بەڵام زۆر کەس نازانێ کە کێن و چین.

لە نەورۆزی ئەمساڵدا لە ئەستەنبوڵ شەڕ لە نێوان بەشێک لە گرووپەکاندا ڕوویدا. گرووپێکی هێرشی کردە سەر بەشێک لە ئەندامانی چەپی تورکی گرووپی LGBT و سەبارەت بەو ڕووداوە پارتی دەم (DEM) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

“لە ئاهەنگی نەورۆزدا کۆمەڵێک هێرشی ڕەگەزپەرستانە و سێکسیستیانەیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر دامەزراوەکانی دۆستانمان وەک یەکێتی تێکۆشان و پانکارتێن دەنیز گزمیش کە بەهایەکی هاوبەشی هەموو شۆڕشگێڕەکانە. هەرچەندە کۆمیتەی ئامادەکار و سەرجەم بەرپرسان هەوڵیاندا وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە و ڕێگری لێبکەن، بەڵام بەهۆی بارودۆخی فیزیکی مەیدانەکە نەیانتوانی دەستوەردان بکەن و ڕێگری لە هەموو کێشەکان بکەن. ئەم هێرشانە لەلایەن کۆمەڵێک دەزگای دەوڵەتییەوە ئەنجام دراون کە خۆیان بە کوردی نەتەوەپەرست ناو دەبەن و سیمبولی نازییان بەکارهێناوە”.

پارتی دەم (DEM) ئەو گروپەی کە خۆیان بە “کوردە ناسیۆنالیستەکان” ناودەبەن، وەکوو گرووپێکی سەر بە دەوڵەتی تورکیا دەناسێنێت.

کوردە ناسیۆنالیستەکان کێن؟

ئەم گرووپە، پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە سەرکردەی خۆیان دەزانن و هەروەها، ڕوانگەکانی ئەو ڕەمزی ناوەی کە گۆیا لە ساڵی 1943دا بە هاندانی ئەڵمانیا لە عێراق دژی ئینگلیزەکان شەڕی کردووە و لەلایەن ئینگلیزەکانەوە بە دیل گیراوە، وەکوو ڕێبازێک بۆخۆیان دەبینن.

ڕۆژەڤا کورد

پوستێن ھەمان بەش