پەکەکە گیانلەدەستدانی 2 گەریلای دیکەی ئاشکرا دەکات کەوا 6 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە

پەکەکە گیانلەدەستدانی 2 گەریلای دیکەی ئاشکرا دەکات کەوا 6 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە

هەپەگە: ئەو گەریلایانە لە ئەسڵدا ئاپۆیی بوون و بۆ باشتر تێگەیشتن لە فەلسەفەی ئاپۆ پەیوەندییان بەو پەکەکەوە کردووە.!

پەکەکە ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە ماوەی 6 ساڵ لەوەپێش بەکوشتنی داون و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان ئاشکرای دەکات و دەڵێت ئەوان دوو فیدایی دیکەی ئاپۆ بوون.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 27/3/2024، ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرای کردووە کە لە مانگی ئاداری ساڵی 2018دا، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ئامنۆسی باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

پەکەکە لەو کاتەوە هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو گەریالایانەی لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە.

هەپەگە ناوی ئەو 2 گەریلایەی بەمشیوەیە ڕآگەیاندووە:

1ـ ئیسماعیل ئۆسمان خەڵکی شێرناخ.

2ـ دەلیل ئیبراهیم خەڵکی ماردین.

پەکەکە لە وەسفی ئەو گەریلایانەشدا ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئاپۆیی بوون و وەدوای فکر و فەلسەفەی ئاپۆ کەوتبوون و سەرئەنجام بوون بە قوربانی ئاپۆ!.

پەکەکە لە سەرەتای ساڵی نوێی 2024ـەوە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، وێنەی ئەو لاوانەی کوردستان بڵاو دەکاتەوە کە لە بەرخۆدانی ساختەی خۆی و لەپێناو دروشمی دژە گەلیی “برایەتی گەلان”دا بە دەستی دەولەتی داگیرکەری تورکیای بەکوشتن داون و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەشیانی بۆ ماوەیەکی بەرچاو شاردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش