پەکەکە 4 لاوی دیکەی کوردی کردە قوربانی ئاپۆ

پەکەکە 4 لاوی دیکەی کوردی کردە قوربانی

هەپەگە: ئەوان میلیتانی ئاپۆ و فیدایی ئاپۆ بوون و بوون بە قوربانی ئاپۆ!.

ناسنامەی 4 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە وەکوو هەزاران گەنجی دیکەی کورد لە بەرخۆدانێکی ساختە و  بێئەنجامدا لەپێناو دروشمی دژگەلیی “برایتەی گەلان”دا بەکوشتنی داون.

هەپەگە باڵی سەربازیی پەکەکە، ڕۆژی پێنجشەممە (25ی نیسان) و ئەمڕۆ شەممە (٢٧ی نیسان)ی 2024، ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مانگەکانی چلە و نیسانی ئەمساڵدا لە چیای گارە و ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان بەدەست دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەکوشتنی داون و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بۆ بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

هەپەگە ئەم چوار گەنجە کوردەشی وەکوو هەزاران هەڤاڵی دیکەیان لە بەرخۆدانێکی ساختە و بێئەنجامدا و لەپێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بە کوشتن داوە و وەکوو هەمیشە لە وەسفیشیاندا دەڵێ: ئەوان میلیتانی ئاپۆ و فیدایی ئاپۆ بوون و بوون بە قوربانی ئاپۆ!.

پەکەکە هاوشیوەی ساڵانی ڕابردوو، لە سەرەتای ساڵی 2024یشەوە ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لە منداڵان و میرمنداڵانی کورد لە میدیاکانی خۆیدا بڵاودەکاتەوە، کە لە سال و مانگەکانی ڕابردوودا بە دەست تورکیا بە کوشتنی داون و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش