تورکیا باسی لە بەردەوامیی چالاکیەکانیان دژ بە پەکەکە کردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، 3 گەریلای دیکەی پەکەکە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27/3/2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، دوو گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختی لەوە کردۆتەوە کە چالاکیەکانیان دژ بە پەکەکە بەردەوام دەبێت.
ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەمشێوەیە: “هێزەکانمان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە ـ کلیل 3 گەریلای پەکەکەیان کردۆتە ئامانج و ئۆپەراسیۆنەکانمان بە بڕیار بەردەوام دەبن”.