ژنە بەرپرسێکی پەکەکە لە شێرناخ دەستبەسەر کرا

ژنە بەرپرسێکی پەکەکە لە شێرناخ دەستبەسەر کرا

“دۆرشین بۆتان بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیەکانی یەپەسە و دەستوەردان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا ڕۆیشتۆتە تورکیا”.

لە هێرشیکی دەوڵەتی تورک دژ بە پەکەکە لە شێرناخی باکووری کوردستان، دۆرشین بۆتان، کادری ژن و یەکێک لە بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوە، دەستبەسەر کرا.

والیی شێرناخ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەچوارچیوەی هەڵمەتێک کە دژ بە پەکەکە بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی 21ی ئازاردا ژنە بەرپرسێک پەکەکە بە ناوی “دۆرشین بۆتان” کە بە قاچاخی هاتبووە ناو تورکیا، دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ئیفادەکانی، دۆرشین بۆتان بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیەکانی یەپەسە و دەستوەردان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا ڕۆیشتۆتە تورکیا، بەڵام دواتر دەولەتی تورک پێی زانیوە و دەستبەسەری کردووە.

دۆرشین بۆتان لە ساڵی 2009دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە، ماوەیەک لە ناوچەی گارەی باشووری کوردستان ماوەتەوە، لە ساڵی 2011 لە قەندیل بووە و لە نێوان ساڵانی 2015-2017 لە ڕۆژئاڤای کوردستان وەک فەرماندەی بارەگای یەپەژە کاری کردووە. لە نێوان ساڵانی 2019-2020 بووەتە فەرماندەی ناوچەی شنگال و درێژەی بە چالاکیی لە تەشکیلاتی پەکەکە داوە.

پوستێن ھەمان بەش