فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی دەڤەری “ئامێدی”یان  بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی دەڤەری"ئامێدی"یان  بۆردومان کرد

“بەهۆی حزووری گەریلاکانی پەکەکەوە، بەردەوام لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ناوچەکە بۆردومان دەکرێت”.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، گوندی “سەرگەلی” سەر بە قەزای “ئامێدی”یان بۆردومان کرد، موختاری گوندەکە دەڵێت: هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/3/2024، نزار محەممەد، موختاری گوندی سەرگەلی، بە ئاژانسەکانی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە دەکەوێتە دەرەوەی گوند و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

موختاری گوندی سەرگەلی، ئاماژەی بەوەدا، خەڵکی گوندەکە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە نیگەرانن و ترساون، چونکە وەک خۆیان ئاماژەی پێ دەکەن بۆردومانەکە زۆر لە گوندەکەیانەوە نزیک بووە.

موختاری گوندی سەرگەلی، گوتیشی: “بەهۆی ئەوەی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە هەن، بەردەوام لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ناوچەکە بۆردومان دەکرێت”.

پوستێن ھەمان بەش