لە چیای شنگال ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە کرایە ئامانج

دژهتیرۆری كوردستان: له هێرشهكهی شنگالدا بهرپرسێكی باڵای سهربازیی پهكهكه کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2/4/2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە چیای شنگال ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردە ئامانج.
لهمبارهیهوه، دژهتیرۆری كوردستان ڕاگهیاندراویكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، “بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، کاتژمێر 11:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت كردۆته ئامانج”.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا ئهوهش خراوهته ڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە گیانی لەدەستداوە و دوو گەریلای دیکەش بە سەختی بریندار بوون.