پەیەدە لە ڕۆژانی ڕابردووشدا 3 ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی و سیاسی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕفاندووە.
لە شاری “دێرک”ی ڕۆژئاوای کوردستاندا، گەریلاکانی پەیەدە، “حسام دۆرسن” ئەندامی کۆمیتە ناوچەی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستانیان ڕفاند و بەرەو شوینیکی نادیاریان بردووە.
ڕۆژی دووشەممە (1/4/2024)، گەریلاکانی پەیەدە، “حسام عەبدوڵڵا دۆرسن” ئەندامی کۆمیتەی هەرێمی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان و ئامۆزای بەهزاد دۆرسن سەرکردە لە پەدەکە ـ سە”یان لە شاری “دێرک”ی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕفاند و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە گەریلاکانی پەیەدە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕۆژنامەنووس “ڕاکان ئەحمەد” و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان “مەروان حوسێن لەیانی” لە گرکێ لەگێ و ڕۆژنامەنووس “ئەحمەد سۆفی”یان لە شاری دێرک ڕفاندبوو کە هەتا ئێستا چارەنووسیان نازانرێت.