چارەنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد لەناو پەکەکەدا تەنها مردنە

چارەنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد لەناو پەکەکەدا تەنها مردنە

هەپەگە دیسان لە وەسفی ئەو گەریلایانەدا گوتوویەتی “ئەوان ئاپۆیی بوون و بۆ ئاپۆ قوربانی کراون”.

پارتی کرێکاران (پەکەکە) لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ئەوانیش وەکوو سەدان هاەڤاڵی دیکەیان لە بەرخۆدانێکی ساختەدا و لەپێناو دروشمی دژە گەلیی “برایەتی گەلان”دا ڕەوانەی مەرگ کراون.

هەپەگە باڵی سەربازیی پەکەکە، لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە 13 و 14/4/2024دا ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کردوون کە سیانیان ژنەگەریلا بوون و لە 9ی کانوونی دووەم و و 23ی ئاداری ئیمساڵ 2024 و هەروەها 14ی 1ی 2023دا لە باشوور و باکووری کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک و گیانیان لەدەستداوە.

پاش تێپەڕینی ئەو ماوە بەرچاوە پەکەکە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایانە بۆ بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

هەپەگە ناوی ئەو 4 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ دیلان تانەر خەڵکی ئیستانبوڵ.

2ـ گارزان محەممەد خەڵکی کۆبانێ.

3ـ بێریتان عەبدولکەریم خەڵکی ئێلەهێ.

4ـ دەلال ئەحمەد خەلکی ئامەد.

هەپەگە دیسان لە وەسفی ئەو گەریلایانەدا گوتوویەتی “ئەوان ئاپۆیی بوون و بۆ ئاپۆ قوربانی کراون”.

پەکەکە هاوشیوەی ساڵانی ڕابردوو، لە سەرەتای ساڵی نوێی 2024یشەوە، ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لەو لاوانەی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە بەرخۆدانێکی ساختە و لەپێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بەدەست ئەرتەشی تورکیای بەکوشتن داون و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەشیانی بۆ ماوەیەکی بەرچاو شاردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش