فڕۆکەکانی تورکیا 21 گەریلای پەکەکەیان لە گارە، مەتینا و خواکورک کردۆتە ئامانج

فڕۆکەکانی تورکیا 21 گەریلای پەکەکەیان لە گارە، مەتینا و خواکورک کردۆتە ئامانج

تورکیا ڕۆژی دووشەممە 15ی نیسان، ڕایگەیاندبوو کە لە هێرشێکدا 12 گەریلای پەکەکەی لە خواکورک کردۆتە ئامانج.

ئەرتەشی تورکیا لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر چیای گارە لە باشووری کوردستان، 5 گەریلای پەکەکە دەکاتە ئامانج.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/4/2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر چیای گارە لە باشووری کوردستان، 5 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

ئەرتەشی تورکیا ڕۆژی دووشەممە 15/4/2024یش ڕایگەیاندبوو کە لە ناوچەی خواکورکی باشووری کوردستاندا هێرشێکی دژ بە پەکەکە ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 12 گەریلا کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

 شایانی باسە لە ڕێکەوتی 9/4/2024یشدا، 4 گەریلای دیکەی پەکەکە لە چیای “مەتینا”ی باشووری کوردستان، لە لایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە کرابوونە ئامانج وگیانیان لەدەستدابوو.

واتە لە ڕێکەوتی 9ی ئەم مانگەوە تا ئێستا سەرجەم 21 گەریلای پەکەکە لە ناو خاکی باشووری کوردستاندا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش