خۆڕاگری لە ڕێبازدا!!!

خۆڕاگری لە ڕێبازدا!!!

بارزانیەکان بە خەباتێکی درێژخایەن و بەرخۆدانێکی ئازایانە، بە سەبر و ئارامییەکی زۆرەوە لە هەمەبەر هەموو هێرشەکانی داگیرکەراندا خۆڕاگر بوون تا سەرئەنجام توانیان باشووری کوردستان ڕزگار بکەن.

بووبێ ئەسەر

ژیان بریتییە لە خۆڕاگری. ئەگەر مرۆڤ فێری نەبێت، هەم خۆی و هەم موڵک و ماڵی خۆی لەدەست دەدات. هەر بۆیەش بارزانیەکان ئەمەیان کردۆتە یەکێک لە خاڵەکانی ئەم ڕێبازە پیرۆزە…

خۆڕاگری بە واتای پشوودرێژی و سەبر و ئارامی دێت. بە واتایەکی تر مرۆڤ بۆ ئەوەی کەمتر هەڵە بکات پێویستە لە بەرامبەر هەموو کردار و ڕووداوێکدا خۆڕاگریی هەبێت.

لەو ڕۆژەی بارزانیەکان خەباتیان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستاندا دەستپێکرد، زۆریان بیر لێ کردەوە و لێیڕامان بۆ ئەوەی بتوانن بە پشوودرێژی و ئارامی بتوانن بەبێ ئەوەی خەساری زۆرگەورە بدەن، مافی گەلەکەیان دەستەبەر بکەن.

وەک دەزانین بارزانیەکان ئەم خاڵەیان بە باشی و ڕندی جێبەجێ کردووە. هەر لەبەر ئەم گرنگییە بوو کە ئەمەیان وەکوو خاڵێکی ڕێبازی پیرۆز دەستنیشان کرد.

کاتێک مێژووی بارزانیەکان دەخوێنینەوە، دەبینین غەدر و ئازار و یەخسیرییەکی زۆریان بینیوە. زوڵم و ستەمێکی زۆریان لێکراوە. بەڵام هەمیشە خۆڕاگریان کردووە تا دەرفەتێکی گونجاویان بۆ ڕەخساوە. پڕ ڕوونە ئەگەر کەسێک لە بەرامبەر دۆڕان و سەرنەکەوتن و شکستدا خۆڕاگر نەبێت، ئەوا بەتەواوی لەناو دەچێت. هەر بۆیە کە ڕێباز پشوودرێژ و ئارامە و خاوەن سەبرێکی بەردەوامە.

بارزانیەکان لە خەباتی خۆیاندا لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستاندا، چەندین جار تووشی شکست هاتوون. بەڵام هەمووکات خۆڕاگرییان کردووە تا دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە. لەماوەی ئەم سەدەیەدا کەوتوون و هەستاونەیان بەم شێوەیە بووە، هەر بۆیە ئەگەرچی هەندێک جار دۆڕاون و تووسی شکست هاتوون، بەڵام بە تەواوی لەناو نەچوون و تەسلیم نەبوون.

کاتێک ئاوڕ دەدەینەوە دەبینین کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق دڕندەیی و کوشتار و کۆمەڵکوژیی زۆر گەورەیان لە دژی بارزانییەکان و گەلی کورد ئەنجامداوە. بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە بارزانیەکان بەتەواوەتی بشکێنن و لەناویان بەرن. هۆکارەکەی ڕوونە چونکە ئەوان خاوەن ڕێبازێک بوون و لە یەکێک لە خالەکانی ڕێبازەکەیان خۆڕاگری بوو.

ویست و ئامانجی هەر چوار داگیرکەرەکەی کوردستان، هەمیشە ئەوە بووە کە بتوانن پێکەوە بارزانییەکان لەناو ببەن. چونکە ئەوان زۆر باش زانیویانە، پەراوێز خستن یان لەناوبردنی بارزانیەکان بە مانای لەناوچوونی هەموو کوردەکان دێت. بەڵام بارزانیەکان لە هەموو شکستێکدا خۆیان ڕاگرتووە تا ڕۆژێک کە دیسان دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە و سەرلەنوێ خەبات و بەرخۆدانیان دەستپێکردۆتەوە.

بەڵام دەبینین لە هەموو شکست و سەرهەڵدانەوەیەکدا بەرامبەر دوژمن، بارزانیەکان سەرلەنوێ بە هێزێکی گەورەتر و بە باوەڕێکی پتەوترەوە لە بەرانبەر داگیرکەرەکاندا ڕاوەستاون. بۆیە خاڵی خۆڕاگری، یەکێک لە گرینگترین و سەرەکیترین خاڵەکانی ڕێبازی پیرۆزە.

لە کاتی ڕێککەوتنی جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی 1975دا، هەمووان پێیان وابوو کە ئیدی بارزانیەکان و بزووتنەوەی گەلی کورد کۆتاییان پێدێت. چونکە ئەو ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای لەناوبردنی نەتەوەی کورد و نەهێشتنی بارزانییەکان بوو.

بەڵام بارزانیەکان لەهەمەبر ئەو ڕێککەوتنەدا خۆیڕاگرییان کرد. ئەگەرچی بۆ ماوەیەک تووشی دۆڕان هاتن، بەڵام نەشکان و لەناو نەچوون. ئەوان لەهەمەبەر هەموو پیلانەکانی داگیرکەراندا خۆیان ڕاگرت، تا ئەوکاتەی کە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا و سەرلەنوێ بە هێزێکی زیاتر و بە باوەڕێکی پتەوتر، خەباتی خۆیان لە ژێر سەرپەرشتی “قیادە مووەقەت”دا دەستپێکردەوە.

بە واتایەکی تر ڕەنگە بارزانیەکان زۆرجار لە بەرامبەر داگیرکەراندا دۆڕابن، بەڵام نەک هەر لەناو نەچوون و بە تەواوی شکستیان نەهێناوە، بەڵکوو هەرکام لەو دۆڕاندن و شکستانەیان بە سەرکەوتنێکی گەورە قەرەبوو کردۆتەوە و سەرلەنوێ شۆرش و خەباتێکی گەورەتریان دەستپێکردۆتەوە.

ئەمەش فێرمان دەکات کە کاتێک بزووتنەوەیەک، حیزبێک یان پێشەنگەکانی خەباتی ئازادیخوازانەی وڵاتێک، ئەگەر ڕێبازیان نەبێت، دەدۆڕێن و شکست دەهێنن و لەناو دەچن.

ئێمە ئەم دۆخە بە ئاسانی لە باکوری کوردستان دەبینین. هەر سەرهەڵدان و بەرخۆدانێکی کوردان لە باکووری کوردستان کە تووشی شکست و دۆڕانێک هاتووە، بەتەواوی لەناوچووە و کۆتایی پیهاتووە. هەر بۆیەش هەتا ئێستا کورد لە باکوری کوردستان نەیانتوانیوە سەرکەوتوو بن.

بارزانیەکان هەموو گەلەکەیان فێری خاڵی خۆڕاگریی کردووە بۆ ئەوەی کە لە کاتی شکست و دۆڕاندا پێویستە خۆڕاگر بن تا دەرفەتێکی نوێیان بۆ بڕەخسێت و سەرلەنوی درێژە بە خەبات و بەرخۆدان بدەن.

بەمەش بارزانیەکان خۆیان و هەموو میللەتیان فێری خاڵی خۆڕاگری کردووە بۆ ئەوەی بەتەواوی تێکنەشکێن و لەناو نەچن. ئەگەر سەیری مێژووی باشووری کوردستان بکەین و ئاوڕێک لە ئەنفال و کیمیاباران کرانی هەڵەبجە بدەینەوە، دەبینین گەلەکەمان چۆناوچۆن لەهەمەبەر ئەو کردەوە دڕندانە و هۆڤانەیەدا خۆڕاگرییان کردووە تا سەرئەنجام سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

هەر لەبەر ئەمەش بوو کە بارزانیەکان بە خەباتێکی درێژخایەن، بە بەرخۆدانێکی ئازایانە، بە سەبر و ئارامییەکی زۆرەوە لە هەمەبەر هەموو هێرشەکانی داگیرکەراندا خۆڕاگر بوون تا سەرئەنجام توانیان باشووری کوردستان ڕزگار بکەن.

دوای ڕزگاری و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، هەمووان، واتە میللەتی کورد، چاوەڕێی ئەوە بوون سەرۆک مەسعوود بارزانی سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت. بەڵام بە سەبر و ئارامی، خۆی راگرتووە تا ڕۆژی خۆی دێت. کاتێک ئەو ڕۆژە هات، موژدەی سەربەخۆیی کوردستان بۆ گەلەکەی ڕادەگەیەنێت.

بۆیە لەدوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، سەرۆک بارزانی کلیلی سەربەخۆیی خستۆتە گیرفانی خۆی و دەستی کورد و لەئێستا خۆی ڕاگرتووە تا دەرفەتێکی گونجاو بۆ ڕاگەیاندنەکەی دەڕەخسێت. کاتێک هەلومەرجێکی لەبار و دەرفەتێکی گونجاو ڕەخسا، ئەوکات ئەو مزگێنیە خۆشە بە گەلی کورد دەدات کە ساڵەهای ساڵە میللەتی کورد چاوەڕێی دەکات.

پوستێن ھەمان بەش