ئەرتەشی تورکیا 4 گەریلای دیکەی یەپەگە دەکاتە ئامانج

ئەرتەشی تورکیا 4 گەریلای دیکەی یەپەگە دەکاتە ئامانج

یەپەگە سەبارەت بەو ئیدیعایەی تورکیا و ناسنامەی ئەو شەڕڤانانە هیچ لێدوانێکی فەرمیی بڵاو نەکردۆتەوە.

ئەرتەشی تورکیا لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 4 شەڕڤانی یەپەگە دەکاتە ئامانج و جەختیش دەکاتەوە کە لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک، ڕۆژی چوارشەممە 17/4/2024 لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا 4 گەریلای یەپەگە (باڵی سەربازیی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کورستان)ی لە ناوچەی مەرتالای فورات لە باکوری سوریا کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە.

لەو بارەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە: “هێزە چەکدارەکانمان 4 گەریلای پەکەکە/یەپەگەیان لە ناوچەی مەرتالای فورات لە باکوری سوریا کردۆتە ئامانج کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی تورکیا ئامادە دەکرد”.

یەپەگە سەبارەت بەو ئیدیعایەی تورکیا و ناسنامەی ئەو شەڕڤانانە هیچ لێدوانێکی فەرمیی بڵاو نەکردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش