پەکەکە گەنجێکی هەرێمی کوردستان بەکوشتن دەدات و بێحورمەتیشی پێدەکات

پەکەکە گەنجێکی هەرێمی کوردستان بەکوشتن دەدات و بێحورمەتیشی پێدەکات

هەپەگە: “دڵخواز فایق خۆی بە قەرزاری ئاپۆ دەزانی و خۆی کرد بە قوربانی ئاپۆ و قەرزەکەی بە ئاپۆ دایەوە”.!

پارتی کرێکاران (پەکەکە) ئەمڕۆ ناسنامەی دوو گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە 31ی مانگی ئازاردا بەدەست ئەرتەشی تورکی بەکوشتن داوە، یەکێکیان بەناوی “دڵخواز فایق” خەڵکی باشووری کوردستانە.

هەپەگە باڵی سەربازیی پەکەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/4/2024، ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە 31ی ئاداری ئەمساڵدا لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری زاپ لە باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.

یەکێک لەو دوو گەریلایە ناوی “دڵخواز فایق”ـە و دانیشتووی شارۆچکەی ڕزگاری سەر بە ئیدارەی “گەرمیان”ی باشووری کوردستانە.

دڵخوزا کە وەک لە وێنەکەیدا دەردەکەوێت تەمەنی کەمە و هێشتا لەسەردەمی منداڵیدایە و وەک هەزاران منداڵی دیکەی کورد، لەلایەن پەکەکەوە فریوی دراوە و بردراوەتە چیا و چەکدار کراوە.

پەکەکە لە ساڵی 2018دا دڵخوازی بردۆتە قەندیل و هەر لەوی خولی سەربازیی پێ بینیوە، مێشکی شۆردۆتەوە و چەکداری کردووە و دواتر لە 31ی 31ی ئاداردا لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکیا لە زاپ بە کوشتنی داوە.

پەکەکە بەوپەڕی بێشەرمیەوە لە وەسفی گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە کوردەدا گوتوویەتی: “دڵخواز خۆی بە قەرزاری ئاپۆ دەزانی و خۆی کرد بە قوربانی ئاپۆ و قەرزەکەی بە ئاپۆ دایەوە”.!

پوستێن ھەمان بەش