بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کێشە لەنێوان بەرپرسانی پەکەکە دروست بوو

بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کێشە لەنێوان بەرپرسانی پەکەکە دروست بوو

جلۆ محەممەد و کوڕەکانی ماددەی هۆشبەر لە شاری ڕەققاوە دەبەنە کۆبانێ و زۆرێک لە لاوانی کۆبانێ تووشبووی ئەو ماددە هۆشبەرانەن.

بەرپرسانی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی ئەوەی کە بڕێکی زۆر لە داهاتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەدەست بەشێک لە بەرپرسەکان دەکەوێت، ڕووبەڕووی کێشەیەکی قووڵ بوونەتەوە.

سەرچاوەکان پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کرد کە کادیرانی پەیەدە-پەکەکە لە ڕۆژئاڤای کوردستان بازرگانی بە مادەی هۆشبەر بەتایبەت “حەبی کبتاگۆن”ـەوە دەکەن و لەسەر داهاتی بازرگانی بەو ماددەهۆشبەرانەوە، کێشەیەکی قوول لەنێوان “جلۆ محەممەد عەلی” دانیشتووی گەڕەکی “کانیا کوردا” لە شاری کۆبانی و کوڕەکانی کە کادیری پەکەکەن، لەگەڵ هەندێک بەرپرسی دیکەی پەکەکە سەریهەڵداوە.

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” ئاشکرایان کردووە کە جلۆ محەممەد لەگەڵ کوڕەکانی ماددەی هۆشبەر لە شاری ڕەققاوە دەبەنە کۆبانێ و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی کۆبانێ تووشبووی ئەو ماددە هۆشبەرانە بوون و بەکاری دەهێنن. سەرنجڕاکیش ئەوەیە کە ئەو دیاردەیە قەد بەلای پەکەکەوە جێگای نیگەرانی و خەم خواردن نیە و ئەوەی بۆ پەکەکە گرینگە تەنها بڕی ئەو پارەیەیە کە لە ئەنجامی بازرگانی بەو ماددە هۆشبەرانەوە دەستی دەکەوێت دەنا هەموو خەڵکی کۆبانێش ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بن بەلای پەکەکەوە هیچ جێگای نیگەرانی نیە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی 25/3/2024، جلۆ و کوڕەکانی لەسەر داهاتی بازرگانی مادەی هۆشبەر لەگەڵ هەندێک کادری دیکەی پەکەکە بە شەڕ هاتوون و تەقەیان لەیەکتر کردووە و کوڕەکانی جلۆ لەلایەن ئاسایشی “پەیەدە”ـەوە دەستبەسەر کراون، گیراوە، بەڵام دواتر ڕوداوەکە “دێزە بە دەرخۆنە” کراوە و هیچ لێدوان و ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بەم ڕووداوە نەداوە.

پوستێن ھەمان بەش