هێزە ئەمنییەكانی ڕێژیمی ئێران دەستدرێژیی سێكسی دەکەنە سەر خانمە ڕۆژنامەنووسێك

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەر خانمە ڕۆژنامەنووسێك

دینا قالیباف، ڕۆژنامەنووس و قوتابیی زانکۆی “بەهەشتی”ی تاران بووە.

خانمە ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی ئەوەی كرد كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستدرێژیی سێكسیی كراوەتە سەر، دەستگیر كرا.

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 16/4/2024 دینا قالیباف، ڕۆژنامەنووس و قوتابیی زانکۆی (بەهەشتیی تاران)، دوای ئەوەی لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێکس)، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک، هەواڵی دەستبەسەرکردنی خۆی لە یەکێک لە وێستگەکانی میترۆی تاران ڕاگەیاندووە و ئاشكرای كردووە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستدرێژیی سێكسیی كراوەتە سەر، پاشان دەستگیر كراوە.

دینا قالیباف نووسیبووی: “دوێنێ لە ژووری پۆلیسی وێستگەی میترۆی سادقیە لە تاران، کاتێک پێداگیریم لەسەر ئەوە دەکرد، کە تا کاتێک باج دەدەم بە دەوڵەت، مافی کەڵکوەرگرتن لە میترۆشم هەیە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی منیان بردە ژوورێک و ئامێریی كارەباییان لێم دا، تەواوی ئەو ماوەیە دەستمیان بە دەستبەند بەستبووەوە، یەکێک لە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستدرێژیی سێكسیی كردە سەرم.

ئەم خانمە قوتابیی بەشی کارناسیی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەهەشتیی تارانە و پێشینەی هاوکاری لەگەڵ چەند ئاژانسێكیی هەواڵی وەکوو (ئیسنا) و (ئیقتساد ئۆنلاین) هەبووە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

پوستێن ھەمان بەش