یاشار گولەر: قەندیل و گارە ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانمانن

یاشار گولەر: قەندیل و گارە ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانمانن

“ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە عێراق”.

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: “قەندیل و گارە دەبنە ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانمان و ئێمە ئەرکی گرنگمان لەو ناوچانە دەبێت”.

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا بەر لە بەشداریی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی “ئاک پارتی” سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی ئەرتەشی وڵاتەکەی لەچوارچێوەی “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر” و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە عێراق”، هەروەها گوتی: “دوای چەندین ساڵ بۆ یەکەمجار ڕێککەوتنێکی ستراتیژیمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق واژۆ دەکات”.

وەزیری بەرگری تورکیا، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەولێر دەکات، گوتی: “من تەنها ئاگاداری ئەوەم کە سەردانی بەغدا دەکات”.

یاشار گولەر دەشڵێت: “بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر هێڵێکی ئەمنی هەیە و قەندیل و گارە ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانمان دەبن”.

پوستێن ھەمان بەش