وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوای له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی كردووه له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه لێدوان نه‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێرانیان داوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024)ـدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌ناو خاكی ئێران‌دا، وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێرانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل داوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو نیشاندانی توانا سه‌ربازیی و ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێك له ناوخۆی ئێران‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی هه‌واڵی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه، ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و هاووڵاتییان نییه، هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشوه‌خته‌یش ئه‌وه‌یه كه ئێران وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ناداته‌وه.
له لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوای له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی كردووه له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه لێدوان نه‌ده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای فلای دوبه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ تاران ڕاگرت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ڕوونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاویك رده‌وه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، ڕاست نییه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هۆكاری بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئه‌سفه‌هان، تێكشكاندنی سێ درۆن بووه له ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك.
گوتووشیه‌تی، كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) دوای ئه‌وه‌ی سێ درۆن له ئاسمانی ئه‌سفه‌هانه‌وه بینراوه، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك هه‌ر سێ درۆنی خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ته‌برێزیش، كاراكردنی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، حوسێن دالیریان گوته‌بێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه هیچ هێرشێك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران كرابێت.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له تاران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یی بۆ ئه‌و كاره ده‌كات.