میت بەرپرسێکی ئاڵمانیای پەکەکە دەستبەسەر دەکات

میت بەرپرسێکی ئاڵمانیای پەکەکە دەستبەسەر دەکات

“مورسەل دورماز” (زەینەل)، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی شاری ترۆیسدۆرف-ی هەرێمی “کۆڵن”ی ئەڵمانیای پەکەکە بووە.

دەزگای هەواڵگریی تورکیا میت، بەرپرسی ڕێکخستنی پەکەکەی لە ناوچەی کۆڵنی وڵاتی ئاڵمانیای لە کاتی سەردانیکردنی ئەستەنبوڵ دەستگیر کرد.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 20/4/2024، دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا، “مورسەل دورماز” بە کۆدناوی “زەینەل”، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی شاری ترۆیسدۆرف-ی هەرێمی “کۆڵن”ی ئەڵمانیای پەکەکەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ئەوەی کە ڕاگەیاندراوە، زەینەل، لە کاتیکدا کە لە ئەڵمانیاوە دەچێتە ئەستەنبوڵ، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەبیحە گۆکچەن دەکەویتە ژێر چاوەدێری.

دواتر هێزە ئەمنیەکانی تورکیا “مورسەل دورماز”یان  بردۆتە بەشی بەڕێوەبەریی ئەمنیەی ئیستانبووڵ و دوای کاروباری فەرمی لەلایەن دادوەری ئێشکگیرەوە بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ دەرچووە و دەستگیر کراوە.

پوستێن ھەمان بەش