لەساڵی 1915دا دەوڵەتی عوسمانی “ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقی” بەشێوەیەکی سیستماتیک نزیکەی 1.5 ملیۆن ئەرمەنیی کوشت.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)، بە بۆنەی 109 ساڵوەگەڕی جینۆسایدی گەلی ئەرمەنیەوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ئەو کۆمەڵکوژیەی شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوە کەتبیەکەی PWKدا ئاماژە بە جینۆسایدی ئەرمەنیەکان لە ساڵی 1915دا کراوە کە بەهۆیەوە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەستدا و کوژراون.
ڕاگەیاندراوەکەی PWK بەم شێوەیەیە:
لە ساڵی 1915دا دەوڵەتی عوسمانی “ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقی” بە شێوەیەکی سیستماتیک نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار ئەرمەنیی کوشت.
جینۆسایدی ئەرمەنیەکان بە یەکێک لە گەورەترین جینۆسایدەکانی جیهان دادەنرێت.
جینۆسایدی ئەرمەنیەکان جینۆساید کردنی نەتەوەیەکە و بەدەستی دەوڵەتی عوسمانی “بەڕێوەبەریی ئیتیحاد و تەرەقی” ئەنجامدراوە.
ئێمە لە یادی 109 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنیەکاندا، جارێکی دیکە دەوڵەتی عوسمانی “بەڕێوەبەریی ئیتیحاد و تەرەقی” و هەموو هاوکارەکانیان بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە خۆمان لە ئازار و خەمی گەلی ئەرمەنیدا بە شەریک و هاوبەش دەزانین.
24/4/2024
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)