چەکدارەکانی پەیەدە ئەو ئاڵایانەی کوردستان کە لەسەر بینای بارەگاکەی ئەنەکەسە لە تربەسپی بوو دایانگرتن و سووتاندیانن.
دوای سووتاندنی نووسینگەکانی “پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا” و “پارتی ئەلوەحدەی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا” لە شاری “قامیشلۆ”ی ڕۆژئاوای کوردستان، گەریلاکانی پەیەدە هەوڵیاندا بارەگای ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا لە شاری تربەسپی بسوتێنن.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو 23/4/2024، چەکدارانی پەیەدە هێرشیان کردۆتە سەر بارەگای ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) لە شاری تربەسپی ڕۆژئاوای کوردستان و ویستوویانە ئاگری تێبەربدەن و بیسووتێنن.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەکدارەکانی پەیەدە ئەو ئاڵایانەی کوردستان کە لەسەر بینای بارەگاکەی ئەنەکەسە لە تربەسپی بوون، دایانگرتن و سووتاندیانن.
گەریلاکانی پەیەدە دوای بیستنی دەنگی خەڵک لە نزیک بیناکە، ناچار بوون هەڵبێن و دەرەتانی ئەوەیان نەبوو شتی زیاتر بسووتێنن.