گەریلاکانی پەیەدە نووسینگەکانی “پەدەکە ـ سە” و “پەیەدەکە”یان لە قامیشلوو سووتاند

گەریلاکانی پەیەدە نووسینگەکانی"پەدەکە ـ سە" و"پەیەدەکە"یان لە قامیشلوو سووتاند

لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی پەیەدەدا سەرجەم کەلوپەلی ناو ئەو دوو نووسینگەیە سووتان.

گەریلاکانی پەیەدە نووسینگەکانی “پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا” و “پارتی ئەلوەحدەی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا”یان لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان سووتاند.

بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو 23/4/2024، چەکدارانی پەیەدە هێرشیان کردە سەر نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (پەدەکە ـ سە) و نووسینگەی پارتی ئەلوەحدەی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (پەیەدەکە) لە شاری قامیشلوو و ئاگریان تێبەردان و سووتاندیانن.

لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی پەیەدەدا سەرجەم کەلوپەلی ناو ئەو دوو نووسینگەیە سووتان.

پوستێن ھەمان بەش