سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە

سەردانەکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران لە سەر بانگهێشتنامەی فەرمی بەرپرسانی باڵای ئێرانە.

کەمێک بەر لە ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە سیاسی، ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان تاران و هەولێر تاوتوێ کران.

بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیارە دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیرانیش کۆببێتەوە.

هەروەک پێشتر گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، پرسی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئێران تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا، جەخت لە سەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران جەختی لە سەر دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بایەخی زیاتری پێ بدرێت.

کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوور لە چاوی مێدیاکان بەڕێوە چوو، بەڵام بڕیارە کۆبوونەوەکانی دیکەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی ئێران بە ئاشکرا و بە بەرچاوی مێدیاکارانەوە بەڕێوە بچێت.

سەردانەکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران لە سەر بانگهێشتنامەی فەرمی بەرپرسانی باڵای ئێرانە و بابەتی سەردانەکەش بووەتە هەواڵی گەرمی مێدیاکانی ئێران و بە بایەخەوە لە بارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران باسی دەکەن.

پوستێن ھەمان بەش