مهتین ئهرسهلان و نوورەدین سۆفی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 11ی تەباخی 2025، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، لە ڕاگەیاندراوێکدا گیانلەدەستدانی 2 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی 2019 و 2021ی دەوڵەتی تورکیادا راگهیاند.
میدیاکانی نزیك له پهكهكه بڵاویان كردهوه كه مهتین ئهرسهلان بە کۆدناوی “کۆچەرۆ عورفا” و نوورەدین سۆفی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، مەتین ئەرسەلان (کۆچەرۆ عورفا)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و فەرماندەی ئاکادیمیای ئاپۆلۆی هەپەگە بووە و له ڕێکەوتی 4ی مژداری ساڵی 2019دا له هێرشێكی ئاسمانی توركیادا کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەش کردووە کە “نورهدین سۆفی” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە ریکەوتی 6ی نیسانی 2021دا و له كاتی سهردانیكردنیدا بۆ فهرماندهیی ناوهندیی هێزهكانیان لە هێرشێکی ئاسمانیی دەولەتی تورکدا کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.