ئاژانسەکانی هەواڵی باشووری کوردستان: شاسوار سكاڵایەکی دیکەشی لەسەر پشکەکانی چاڤی لاند لهسهر تۆمار كراوه.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی شارەکەوە دەستگیرکراوە. شاسوار هەفتەی ڕابردوو لە دادگای سلێمانی بە غیابی، سزای شهش مانگ زیندانی بۆ دەرچووە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەفەرمانی دادوەر هێزێکی پۆلیس سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی دەستگیرکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەگوترێت هێزێکی تایبەت چووەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید و دەستگیری کردووە، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و گوتی، هیچ هێزێکی تایبەت نەچووە تەسەر ماڵەکەی، بەڵکو لەلایەن هێزێکی پۆلیس و بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.
دادگای سلێمانی پێشتر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە شاسوار عەبدولواحید بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە هەڕەشەکردن دەستگیرکراوە ..
شاسوار عەبدولواحید هەفتەی ڕابردوو لە دادگای سلێمانی بە غیابی، سزای شهش مانگ زیندانی بۆ دەرچووە.
بە پێی سەرچاوکان شاسوار سكاڵایەکی دیکەشی لەسەر پشکەکانی چاڤی لاند لهسهر تۆمار كراوه.