لە باکووری کوردستاندا، فکر و هزری ئۆجەلان کورد دەکاتە قوربانی ناسنامەی تورکبوون و هەر ئۆجەلانیشە کە دەیهەوێت کورد لە باشوور بکاتە خزمەتکاری عێراق و لە ڕۆژهەڵاتیش بیکاتە کۆیلەی ئێران.
هەر جۆرە نەزانینێک مەترسیدارە. بە تایبەت ئەو مرۆڤە نەزانانەی کەوا بیر دەکەنەوە ئەوان ناوەندی جیهانن و هەموو شتێک دەزانن، ئەوانە نەک هەر مەترسیدارن، بەڵکوو بێژی و قەشمەرن. یەکێک لەوانە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکەیە بە ناوی “نیلوفەر چۆبان” کە بە “هێلین تورک” یان “هێلین ئومیت” ناسراوە. ئەو قەشمەرە دیسان لە دژی پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) قسەی کردووە و بە خەیاڵی خۆی سیاسەتی باشوور ڕاست دەکاتەوە، هەندێک هەڕەشەی کردووە و باس لە مێژووی تورکان دەکات.
هێلین خان پێی وایە بە ئەرکداری خۆی لە ناو پەکەکەدا، دەتوانێ هەڕەشە لە هەموو کورد بکات، یان هەموو کورد ئامادەن بەڵێی بۆ بکەن، هەروەک چۆن کادیرە بێچارەکانی پەکەکە لە ترسی قەرەسوو و دووران کاڵکاندا “بەڵێ”ی بۆ دەکەن. هێلینی تورک بەم هزرەی خۆیەوە هەڕەشە لە حکومەتی باشووری کوردستان دەکات.
بەڵام ئەوانەی بەڕاستی خۆیان بە کورد دەزانن و خاوەن شانازییەکی کوردایەتین، دەبی پێڵاوەکانیان بخەنە دەمی ئەم هێلینە دێڵە تورکەوە. پێویستە ئەو کوردانەی کە تۆزقالێک شەرەفی کوردایەتییان هەیە بە هێلینە دێڵ بڵێن: “سنووری خۆت بزانە. بزووتنەوەی بارزانی باش دەزانێت کە تورک کێن و چن. سەد ساڵ لەمەوبەر بارزانیەکان لە دژی نەژادی تۆی تورک شۆڕشیان کردووە و لە سێدارە دراون. هیچ کوردێک وەکوو ئۆجەلانی ڕێبەری تۆ بە تورکەکانی نەگوتووە “دایکم تورکە و دەمەوێت غوڵامی دەوڵەتی تورک بم”. تەنیا ئەم ڕستەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هەموو قسەکانی هێلینە تورک چەندە بێواتا و بێ مانان.
ئەوجا هێلین، ئەم دێڵە بە ڕەگەز تورکە دەڵێت: “پەدەکە کورد نییە، وەک گلادیاتۆری کوردانە کە تورکەکان بەکاری دەهێنن”، هەروەها درێژەی پێدەدات و دەڵێت: “ئەگەر پەدەکە بەمشێوەیە لەگەڵ تورکان بەردەوام بێت، دەبێ سەریان لێبکرێتەوە”. بەڵێ هێلینی قەشمەر، ئەو پیاوەی کە ئێوە پێی دەڵێن “سەرۆک”، ئەوە ماوەی 40 ساڵە خزمەتی دەوڵەتی تورکیا دەکات. بۆ خوەشخزمەتی کردن بە دەوڵەتی تورکیا، تەنانەت دایکی خۆشی کرد بە تورک، هەروەها لە دادگا سەری لەبەردەم ئاڵای تورکیا دانەواند و داوای لێبوردنی لە کەسوکاری تورکە کوژراوەکان کرد. بەمەشەوە نەوەستا لە ئیمرالی لە تەنیشت تەوالێتێکدا دانیشت و بانگی لە سەربازانی تورک کرد و پێی دەگوتن: دەمەوێت ببمە بەکرێگیراوی ئێوە، من لە بەرژەوەندیی خۆتاندا بەکار بهێنن”. ئەگەر بەڕاستی تۆ دەتهەوێ بئاخڤی، لەسەر سەرۆکە سواڵکەر و ئیعترافچیەکەی خۆت قسە بکە.
ئەو قەشمەرە کە وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەستنیشانکراوە، ئێستا لە بارەگای پەکەکە لە نزیک سلێمانی نیشتەجێیەو ولەوێیەوە دەوەڕێت. ئەوەی دوران کاڵکان و مستەفا قەرەسو دەیانەوێت بگوترێ، ئەو دەیڵێت. بە گشتی هێلینە تورک هیچ خەسڵەتێکی نییە کە نە بۆ کورد و نە بۆ تورک ببێتە ڕاوێژکار، هێلین کەسێکی قەشمەر و گەمژە و جاهیلە. ئەگەر ئەو بەردیتە ناو شارێکەوە، لە برسێتیدا دەمرێت. تاکە خەسڵەتەکەی ئەوەیە کە لە ساڵی 1998دا لەلایەن ئۆجەلانەوە پەسند کراوە. دوای ئەوەی کە ئۆجەلان بەم کچە باڵابەرز و قژ زەردە تورکە، سەرسام بوو!، ڕەوانەی ئەورووپای کرد بۆ ئەوەی لە تەلەفزیۆنی پەکەکەدا کار بکات. ئەم هێلینە تورکە کە لە ژیانیدا تاقە یەک گوند و شارێکی کوردستانی نەبینیوە، ئاگاداری ئێش و ئازاری دایکانی کورد نیە و تا تێکەڵ بە پەکەکەش نەببوو تەنانەت ناوی کوردستانیشی نەبیستبوو، ئێستا هەستاوە و نەسیحەتی کوردان دەکات و ئەمەش بۆ ئێمەی کورد مایەی شەرمەزارییە.
مەسەلەکە “برایەتی گەلان” نییە، هێلینە تورک وەکوو چاودێر و موفەتیش بەسەر کورداندا ئەرکدار کراوە. ئەمەش لە ڕاستیدا نموونەی سیاسەتی دەستپێکی پەکەکەیە، سیاسەتێک کە کورد دەکاتە کۆیلەی تورکان. کورد لەپێناو “دەم پارتی” (DEM)دا دەمرێت و دەستبەسەر دەکرێت، کەچی ژنێکی کەمالیست بە ناوی “تولای هاتیمۆگولار” دەبێتە هاوسەرۆکی حیزبەکە. سیاسەتی “سەیرکردنی کورد وەکوو غوڵام و حەماڵ” شتێکی لەو جۆرەیە. مەسەلەی بەکارهێنانی کورد وەک دەرگاوان و تورک وەکوو ئاغای کورد، سیاسەتێکی کاتی نییە. ئۆجەلان لە ئیمرالیە گوتی: “تورک کۆتەرەی سەرەکیی درەختە و کورد لق ق چڵەکانیەتی و هەندێک جار بۆ ئەوەی کۆتەرەی دارێک گەشە بکات، دەبێت لقەکانی ببڕدرێتەوە”. بەڵێ ئەوە فکر و هزری ئۆجەلانە کە کورد دەکاتە قوربانی ناسنامەی تورکبوون. لە ساڵی 1999 بەملاوە، ئەو سیاسەتە بەردەوامە. ئەو کەسەش کە دەیهەوێت کورد لە باشوور بکاتە خزمەتکاری عێراق و لە ڕۆژهەڵاتیش بیکاتە کۆیلەی ئێران، هەر ئۆجالانە. ئۆجەلان کە لە زینداندا ئیعترافچی بووە و قەرەسو کە لە هەموو ژیانیدا خۆی فێری وشەیەکی کوردی نەکردوە، ئامۆژگاری کورد دەکەن. کورد دەبێ خۆی لە ژێر باری ئەم کەمالیست و دوژمنانە ڕزگار بکات.
کورد شوێن پێی ئەسپ و سەگی لێ تێکەڵ بووە. تا سیخوڕیکردنی ئۆجەلان کە لە ساڵانی 1970 بەملاوە دەستی پێکرد و بەکرێگیراویەکەشی کە لە ساڵی 1999دا دەستی پێکرد، لەقاو نەدرێن، هەتا ئەو کاتەی پەیوەندییە ڕەش و تاریکەکانی پەکەکە ئاشکرا دەبن و ڕوون نەبیتەوە کە پەکەکە چۆناوچۆن بوەتە دارەدەستی هێزە کۆلۆنیالیزمەکان لە ناوچەکەدا، باشووری کوردستان ڕووناکیی خۆر بەخۆیەوە نابینێت.
بەڵێ دیسان هێلینە قاشمەر قسەی کرد، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەانە تاوانبارن کە قسەکانیان بەو دێڵە دەکەن.