لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیادا 6 گەریلای دیکەی پەکەکە گیانیان لەدەستداوە

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیادا 6 گەریلای دیکەی پەکەکە گیانیان لەدەستداوە

لە 10ی ئایارەوە، 30 گەریلای پەکەکە لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیادا بۆ سەر باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیادا 6 گەریلای دیکەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان گینیان لەدەستداوە و پەکەکەش هەتا ئێستا باسی لە زیانە گیانیەکانی مانگی ئایار نەکردووە و دەیانشارێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی سێشەممە 21/5/2024 ڕایگەیاند، 6 گەریلای پەکەکە لە ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک بە “ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە ـ کلیل” ناوی دەبات، کراونەتە ئامانج و ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکانیان دژ بە پەکەکە بەردەوام دەبن.

ئەم هێرشە دوای هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممە ڕوویدا کە تێیدا 3 گەریلای دیکەی پەکەکە کرابوونە ئامانج و گیانیان لەدەستدابوون.

لە ڕۆژانی 13 و 17ی ئایاریشدا، فڕۆکە جەنگییەکان 6 گەریلای پەکەکەیان لە ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان کردبووە ئامانج. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست پێگەی دارکا مازی کەوتوون، لە ڕێکەوتی 10ی ئایارەوە هەتا ئێستا لانیکەم 30 گەریلای پەکەکە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر ناوچەکانی گارە، مەتینا، خواکورک و قەندیلی باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش