میدیای باشوور و تێنەگەیشتن لە ڕێبازی سەرۆک بارزانی!

جیهان لە گۆڕاندایە و دەبێ بە ڕێگا و دەرفەتی نوێ، بە هۆشمەندییەکی نوێ و بە کراسێکی نوێیەوە بێینە مەیدان.

تێگەیشتن لە سەرۆک بارزانی بەواتای جەختکردنەوەیە لەسەر سەربەخۆیی!

سولەیمان ئاککۆیون

هەندێک خەسڵەت هەیە کە سەرۆک بارزانی لە سەرکردە سیاسییەکانی دیکە بە گشتی جیا دەکاتەوە. لە نێو ئەم تایبەتمەندیانەدا؛ بێگەردییەکەی، لە پەیوەندییەکاندا بنیاتنەر، بەڵام پرەنسیپەکنیدا زۆر وشک، کەمتر قسەکردن، زیاتر ڕاوەستە لەسەر دیاردەکان و ڕاستییەکان دەکات نەک ڕووداوەکان، کاتێک دەیهەوێ باسی ڕووداوەکان بکات، ناچێتە ناو وردەکارییەکان، تەنیا لەچوارچێوەیەکی گشتیدا قسە دەکات، زۆری کەیف بە شاشەکان مایکرۆفۆن نییە و ناسنامەی پێشمەرگایەتی و پێشمەرگەبوونی لە هەموو پلە و پۆست و سیفاتەکان (بە سەرۆکایەتیشەوە) بە بەرزتر دەزانێت.

سەرۆک بارزانی هەروەها لەبارەی بەدەوڵەتبوونی کوردیش گوتوویەتی؛ بەردەوام باس لە مافە سروشتییەکانی کورد دەکات لەبری ڕێبازی پراگماتیک و کاتی، زیاتر لە سیاسەتمەدارانی کلاسیک خاوەن پرۆفایلێکی تایبەتی خۆیەتی. بارزانی لەسەر بنەمای مافە سروشتییەکان، ئارگیومێنتەکانی دەسەڵاتداران و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دژ بە دەوڵەتبوونی کورد ڕەتدەکاتەوە.

چوونکە:

1 ـ مافە سروشتییەکان؛ قووڵایییەکی فەلسەفی و مێژوویی و گەردوونیی هەیە کە زیاتر لە 2000 ساڵە لە مێژووی فیکریدا لەلایەن بیرمەندان و فەیلەسوفەکانەوە دەربڕدراوە؛ بۆیە ئەو کەسانەی وا خۆیان بە ڕۆشنبیر/مۆدێرن نیشان دەدەن، ناتوانن شتێکی جیاواز بڵێن.

2 ـ مافە سروشتییەکان؛ لەلایەن زۆرێک لە بیرمەندانی ئایدیالیستەوە بە “مافی ئیلاهی” لێکدراونەتەوە و ئەو ڕاستییەی کە هەموو کەسێک هەر لەو کاتەوە کە لە دایک دەبێت هەمان مافانەی هەیە، وەک گەرەنتییەکی ئایینی/ئیلاهی هەڵسەنگێندراوە؛ ئەو ساختەچیانەی کە “فتوای ئایینی” دژ بە دەوڵەتبوونی کورد بەکاردەهێنن (بەتایبەت بەکرێگیراوانی دەوڵەتانی داگیرکەر)، ئایین وەکوو ئامرازێکی سیاسی دەقۆزنەوە.

مافە سروشتییەکان؛ یاسای ئەرێنی شارستانیەتی ئەوروپی/ڕۆژئاوایی کە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (UDHR) لەخۆدەگرێت، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مافە سروشتییەکان و لە ڕووی یەکسانی-ئازادی و دیموکراسیەوە تا ئەو ڕادەیەی کە لەگەڵ مافە سروشتییەکاندا دەگونجێت، دەتوانێت قەناعەت بە مرۆڤ بکات؛ ئەوانەی کە باسی دیموکراسی / ئازادی / یەکسانی دەکەن، هیچ قسەیەکیان پێ نامێنێت کە لە دژی “مافی بەدەوڵەتبوونی کوردان” بیکەن!…

سەرۆک بارزانی زۆر باش دەزانێت قسەکانی بەرەو کوێ دەچن و مەبەستی چییە. نەبوونی حیزبێک (بە پەدەکەشەوە) و نەبوونی میدیایەکی پێشکەوتوو (بەتایبەت میدیای باشوور) کە لەو گوتار و هزرە قووڵانە تێبگات و بڵاویان بکاتەوە، بە کەموکووڕییەکی گەورەی کورد دێنە ئەژمار. جگە لە ژمارەیەکی کەم لەو کەسانەی کە ئیدیعای “ڕۆشنبیر بوون” و “نووسەر بوون” دەکەن، پۆپۆلیستەکان و ترسنۆکەکان زیاتر هەست بەو کەموکووڕییەی خۆیان دەکەن. ئەم کەموکورتییە کێشەیەکی گەورە و جیددی دروست دەکات، چونکە قووڵایی فیکری بارزانی و ئەو پەیامانەی کە دەیانخاتەڕوو، بە تێروتەسەلی ناگەیەندرێن بە گەلی کوردستان.

هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا بارزانی زۆر باسی ڕووداوەکانی ڕۆژانە ناکات؛ کاتێک باسی دەکات هەست بە پێویستی ناکات بچێتە ناو وردەکارییەکان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ڕەنگە ئەوەی دەیڵێت لێکدانەوەی جیاوازی لێبکەوێتەوە. بەڵام ئەگەر هەڵوێست، تێگەیشتن، فیکر و ئیرادەی بارزانی لەسەر مافی دەولەتبوون بە گشتی لەبەرچاو بگرین، دەبینین کە ئەو پەیامی پڕ زوڵاڵ و بێ ناکۆکی پێشکەش دەکات و هەموو کەسێک بە باشی لێی تێدەگات.

جیاوازی نێوان ڕۆحی سەرۆک بارزانی و میدیای باشوور

بە تایبەتی کاتێک چاپەمەنی نووسراو بەیاننامە/ وتارێک بڵاودەکاتەوە، تیشک دەخاتە سەر خاڵە گرنگەکان و گرنگترین بەش لە لێدوانەکە دەکاتە سەردێڕ (مانشێت). لەم ڕوانگەیەوە هەر بابەتێکی نووسراویش بۆخۆی لێکدانەوەیەکە. هەمان هەواڵ لەلایەن دامەزراوە میدیاییە جیاوازەکانەوە لە ژێر ناونیشانی جیاوازدا بڵاودەکرێتەوە. وێنەی جیاواز بەکاردەهێنرێت و هەندێک بەش هەموولایەک بە پێویستی نازانێ کە بنووسرێت. لە ژێر ئەم بابەتەدا و لە ژێر ناوی “پیشەیی بوون”دا هیچ هەڵوێستێکی هاوبەش و یەکگرتوو پێکنایەت. هەر دامەزراوەیەکی میدیایی، شرۆڤەی تایبەتی خۆی لەسەر ئەو ڕاگەیاندراو/هەواڵانە دەکات کە بڵاویان دەکاتەوە و بۆ تێگەیشتن لە ڕاگەیاندراوەکان/هەواڵەکان، بەپێی بیروبۆچوونی خۆی هەواڵێکی تایبەت بڵاو دەکاتەوە.

میدیای باشوور کە جەوهەری قسەکانی سەرۆک بارزانی (لە سەر هەندێک بابەت، بەتایبەتی سەبارەت بە پەدەکە)، پیشان نادات. جا یان لەبەر لاوازی خۆی یانیش بە هۆکارێکی بەتەواوی جیاواز (بە نیازێکی خراپەوە) ئەو کارە دەکات.

با لەسەر ئەم بابەتە دوو نموونەی سەرنجڕاکێش بهێنینەوە!

یەکەم: لێدوانی سەرۆک بارزانی لە دووەمین ساڵوەگەڕی هێرشی بەربەرەکانی داعش بۆ سەر شنگال!

لەم لێدوانەدا بارزانی ڕایگەیاند: “تا هێزی پێشمەرگە نەهات و ڕێگای شنگالیان نەکردەوە، هیچکەس لە بەرەکانی شەڕدا نەبوو. ئیوە هەتا ئەو ڕۆژە لە کوێ بوون؟ خەڵکی شنگال باش دەزانن کە شنگال لەلایەن کێ و چۆناوچۆن ڕزگار کراوە. ئێمە رێگە نادەین بە خیانەتکاران کە خەنجەر لە پشتمان بدەن”.

هەمووان دەیانزانی (بە گەمژەکانیشەوە) کە سەرۆک ڕاستەوخۆ ئەم قسانە ڕوو بە پەکەکە دەڵێت. ناونەهێنانیان لەلایەن بارزانیەوە، ئەوان ناشارێتەوە؛ بە پێچەوانەوە ئەوەی کە گوترا ئەوە بوو: “پەکەکە من پێت دەڵێم”.

میدیای پەکەکە ماوەی 2 ساڵ پروپاگاندای “پێشمەرگە هەڵات، ئێمە بە 7 کەسەوە شنگالمان ڕزگار کرد، پێشمەرگە کوردی ئێزیدی فرۆشت” کرد و تا ئێستاش بەردەوامە. جگە لەوەش ئەوەندە قیزەون بوون کە دەیانتوانی بڵێن “پێشمەرگە سەر دەبڕێت و دەستدرێژی دەکات”. لەم هێرشە نائەخلاقیانەی پەکەکەدا، میدیای نائازاکانی باکوور و میدیای باشوور بە درۆکانی وەک “گەریلا و پێشمەرگە شان بە شانی یەکتر شەڕ دەکەن، یەکینەکەانی پەکەکە چوونەتە هاوکاری پێشمەرگە” و بە هەواڵی درۆیینی لەوشیوەیە، ڕۆڵێکی قێزەونانەیان دەگێڕا.

گوتارەکەی بارزانی وەڵامێکی کورت و زۆر ڕوون بوو بۆ ئەو هەموو درۆ/ئیفترا و بوختانانە! بارزانی لە گوتارەکەیدا گوتی، پەکەکە درۆزنە و دەزگایەکی خیانەتکارە و هەوڵدەدات لە پشتەوە خەنجەر لە کورد بدات.

سەرنجڕاکێشترین بەش لەم لێدوانەدا ئەو پەیامە ڕوونە بوو کە بارزانی بە پەکەکەی دابوو. بەڵام میدیاکانی باشوور خاڵی تەواو جیاوازیان لەو پەیامە هێنایە ئاراوە کە بە پەکەکە درابوو و پەیامەکەیان چەواشە کرد. هەروەها ڕۆژێک پاش ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆک بارزانی، تەلەڤەزیۆنی هەرە مەزنی باشوور، بە فەرمی هەوڵیدا کە وتەکانی بارزانی بە قسەی یەکێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شنگال پووچ بکات. ئەو ئەندامەی پەکەکە کە قسەی کرد، ئیدیعایەکی تەواو پێچەوانەی وتەکانی بارزانی کرد. ناکرێ ئەو هەڵوێستەی ئەم تەلەفزیۆنە بە حیسابی “بێ ئەزموونی” دابنرێت.

بێگومان نابێ بارزانی ببێتە موخاتەبی درۆ/سوکایەتی و ڕووڕەشییە سیستەماتیکەکانی پەکەکە و نابێ وەڵامی هەر قسەیەکی ئەوان بداتەوە. لە هەموو گونجاوتر ئەوەیە کە ناوبەناو بە گشتی بڵێت “ئێوە هەون”. بەڵام لەم خاڵەدا دەبوو حیزب و خوێندەواران و میدیای کوردی ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردبا و درۆکانی پەکەکەیان لەقاو دابا. بەداخەوە لەم خاڵەدا هێشتاش مرۆڤ ناتوانێ باس لە ڕۆڵی ئەرێنی میدیا و نووسەران و لایەنە سیاسییەکانی باشوور (بە گشتی) بکات.

دووەم; لەسەر پرسیاری “ئایا ئەمریکا کورد بەکار دەهێنێت؟” سەرۆک بارزانی گوتی: ئەمە زۆر هەڵەیە، ئەمریکا کورد بەکارناهێنێت. ئێمە شەڕ بۆ خۆمان دەکەین نەک بۆ ئەمریکا”. هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “سوپاسی ئەمریکا و هەموو ئەو وڵاتانە دەکەین کە هاوکارییان کردووین”. بێگومان ئەم وەڵامە ڕوونترین وەڵام بوو بۆ ئەو پرسیارە و هەروەها بۆ ڕەتکردنەوەی درۆ/پڕوپاگەندەی هێزە دەسەڵاتدارەکان و بەڵیندەر و پاشکۆکانیان بوو کە دەیانگوت: “کورد شەڕ بۆ ئەمریکا دەکات”.

گرنگترین خاڵی ئەو بەیاننامەیە پرسیار و وەڵام بوو سەبارەت بە ڕەققا، بەڵام بەداخەوە میدیای کوردی سەرنجی لەسەر ئەو پرسە گرنگە نەبوو. هەندێکیان هەوڵیاندا هەواڵەکە لاواز بکەن، بۆیە وەک هەواڵێکی ناڤین لە بوولتەنەکەدا دانراو و هەندێکی دیکەش هەر بە پێویستیان نەزانی کە ئەم هەواڵە بڵاو بکەنەوە.

بێگومان پرسی ڕەققا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە “پەکەکە-پەیەدە”وە هەبوو کە هێزی باڵادەست بوو لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان (ڕۆژئاوا)دا. سەرۆک بارزانی گوتی: “ئێمە ئاگاداری پرسی ڕەققا نین. هیچ زانیارییەکامن لەسەر بەرەی سوریا نییە. وتەکەی سەرۆک، “شوێن و بەرەیەکی دیکەیە”، گرنگترین بەشی گوتارەکەی بوو. چونکە ساڵانێکە میدیای کوردی (هەروەها میدیای باشوور) بەشێوەیەکی سیستماتیک بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی باشووری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و بە پێداگریەوە “پەکەکە-پەیەدە” وەکوو “هێزی کوردی” پێناسە دەکەن. لەو شانۆگەریەی “کانتۆنەکان”دا کە ڕاگەیاندراوە، هیچ شتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لەبارەی کورد/کوردستانەوە بوونی نییە؛ هەروەها دەرکەوت ئەو “فیدراسیۆنی باکوری سوریا” کە ڕاگەیەندرا، نەک هەر هیچ پەیوەندییەکی بە مافە نەتەوەییەکانی کوردەوە نەبوو، بەڵکوو هاوکات پێناسەی “باکوری سوریا”ی بەتایبەتی بۆ ئەوەی کە بە ناوی نەتەوە پێناسە نەکرێت کردیان بە “باکوری ڕۆژئاوای سوریا”. بەهۆی ئەوەی کە ڕۆژئاڤای کوردستان خاوەن کاراکتەرێکی نەتەوەیی نەبوو، میدیای باشوور “کانتۆن”یان بە دامەزراوەیەکی نەتەوەیی و فیدراسیۆنی باکووری سووریاشیان وەک فیدراسیۆنێکی نەتەوەیی ڕاگەیاند. ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە.

زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کاتی ئاماژەدان بە فیدراسیۆنی باکوری سوریا، بە ئاگاهانە دەستەواژەی “فیدراسیۆنی ڕۆژئاوا” بەکاردەهێنن. هەروەها لە زۆر نرخاندندا، ئەو دەستەواژانەی کە باس لە کوردستانی گەورە دەکەن، وەکوو “کرانەوەی ڕێگای کورد بەرەو دەریای سپی”، لەلایەن میدیای باشوورەوە، بە ئەنقەست وەکوو هەوڵدانیک بۆ ڕەوایەتیدان بە پەکەکە-پەیەدە کەڵک وەردەگرن، کە وەکوو بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئەسەد خزمەت دەکەن. ئەو هەوڵانە بۆ شەرعیەتدان بە پەکەکە ـ پەیەدە، بێگومان لەسەر حیسابی نەتەوەیی و نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.

لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان، ستەمی فاشیستیی پەکەکە-پەیەدە لە دژی کوردە نەتەوەپەروەرەکان هێشتا بەردەوامە؛ وشەی کورد/کوردستان لە حیزبی (پەیەدە) و هێزی سەربازی (یەپەگە)دا باسیان لێوە ناکرێت؛ کاتێک یەپەگە بووەتە پێکهاتە/بەشێک لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و لە میدیاکانی پەکەکەدا لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکەدا بە “هێزی شۆڕشگێڕ” ناودەبرێن؛ لە میدیای کوردی بە گشتی و میدیای باشوور بە تایبەتی، بەردەوام بە پیداگریەوە پێیان دەگوترێ “هێزە کوردییەکان”. ئەم پێناسەیە بۆ تێگەیشتن نابێت و قبوڵ ناکرێت!

هەر دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی گوتی “ئێمە شەڕ بۆخۆمان دەکەین”، گوتیشی کە “ئێمە ئاگاداری پرسی ڕەققا نین. ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرەی سوریا نییە، شوێن و بەرەیەکی جیاوازە….” ئەمە ئاخاوتنێکی زۆر مانادار بوو. بارزانی: “ئێمە شەڕ بۆ خۆمان دەکەین” بەڵام ناڕاستەوخۆ گوتی کە پەکەکە ـ پەیەدە شەڕ بۆ کورد ناکات. بێگومان ئەم هەڵسەنگاندنە نەک هەر پێناسەیەکی دروستی بۆ پەکەکە-پەیەدە کرد، بەڵکو وەڵامی هەندێک پرسیاری ناو مێشکی خەڵکیشی دایەوە. بەڵام میدیاکان گوێیان بەم هەواڵە نەدا؛ چونکە ئەمە هەڵسەنگاندنێک بوو کە ئەو پڕوپاگەندەیەی ئەوانی پووچەڵ دەکردەوە کەوا ساڵانێک بوو ئەنجامیان دەدا…

ئێمە دەزانین کە میدیاکانی سلێمانی نایانەوێت لە بارزانی و “هەروەها ڕێبازەکەی بۆ سەربەخۆیی” تێبگەن، هەربۆیە بە ئەنقەست وتەکانی چەواشە دەکەن. هەروەها میدیاکانی باکووریش هۆکاری خۆیان هەیە “ترس، هیوای وەرگرتنی ڕانت لە پەکەکە-هەدەپە و هتد…” تەنانەت ئەگەر ئەم هەوڵە دوژمنکارانەش بێت…

بەڵام هیچ ڕاڤەیەکی لۆژیکی نییە کە بۆچی میدیای کوردی لە باشوور و بەتایبەتی میدیاکانی نزیک لە پەدەکە – بارزانی (جگە لەوەش ئەو میدیایانەی لە لایەن ئەوانەوە دروستکراون و داراییان بۆ دابین دەکرێت)، نایانەوێت لە بارزانی تێبگەن و هەوڵێکی تایبەت نادەن بۆ ئەوەی لە ئاخاوتنەکانی جەنابیان تێبگەن . هیچ پاساوێک بۆ ئەمە نییە و نابێ. باشترین ڕێگە کە بتوانین ئەم دیمەنە میدیاییە باشوورە ڕوون بکەینەوە، ئەوەیە کە بە ئاپۆئیزمی کرپتۆ (ئەو کەسانەی کە بیروباوەڕی خۆیان پیشان نادەن) ڕاڤەی بکەین! ئەگەر وا نەبووایە هەوڵیان نەدەدا بە ڕۆحی بشافتی پەکەکە، سێبەرێک بەسەر ڕۆحی سەربەخۆییخوازانەی بارزانیدا دروست بکەن.

پەکەکە کە باکووری وێران کرد و هەموو داینامیکە نەتەوەییەکانی لەناو برد، تا ئێستا بە ڕوونی ڕێگری لە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی کورد لە باشوور و ڕۆژئاڤا کوردستان کردووە. ئاشکراکردنی ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکە و پێناسەکردنی دروست و شەرمەزارکردنی پەکەکە، کەوا هەموو دەسەڵاتی خۆی بۆ ڕێگریکردن لە بەدەوڵەتبوونی باشوور دەخاتەگەڕ، هەوڵدانێکی گرینگە بۆ لادانی جیددیترین بەربەست لەسەر ڕێگای سەربەخۆیی کوردستاندا.

دەرئەنجام:

ڕۆحی سەربەخۆیی سەرۆک بارزانی بە ئەنقەست لە میدیاکانی باشووردا پیشان نادرێت! جگە لەوەش هەوڵ دەدرێت ئەم ڕۆحی سەربەخۆییخوازانەیە لە ژێر سایەی بێ ڕۆحی پەکەکەدا بمێنێتەوە.

کاتێک کە بەڕێوەبەریی باشووری کوردستان میدیاکانی خۆی بەرەو هێڵێکی نەتەوەیی بجووڵێنێت و ڕۆحی سەربەخۆیی زاڵ بکات، ڕێگای سەربەخۆیی هەموارتر و بەرفراوانتر دەکات. هیوادارین ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم کێشە ناوخۆییە و گەڕاندنەوەی ڕۆحی کوردایەتی…

پوستێن ھەمان بەش