“پاش ئاشكراكردنی تیمێكی هاوبەشی پەكەكە و هێزەكانی یەنەکە، توركیا دەستكراوەتر بووە”.
درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە سلێمانی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون کە ئەندامی تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکەن.
ئهمرۆ سێشهممه 2/7/2024، له گهڕهكی ڕاپهرینی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك تهقیهوه و بەپێی میدیاکانی سەر بە لاهوور جەنگی ئەو ئوتۆمبێلە لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە کراوەتە ئامانج.
لەوبارەوە میدیاکانی سەر بە لاهوور جەنگی ڕایگەیاند: درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە سلێمانی کردۆتە ئامانج.
وەک ڕاگەیاندراوە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی ڕوویداوە و بەهۆی ئەوەی کە ئوتۆمبێلێک لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە کراوەتە ئامانج، 2 کەس لەناو ئوتۆمبێلەکەدا بە سەختی بریندار بوون کە ناسنامەیان ئاشکرا بووە وئەندامی تەڤگەری ئازادین.
لەو هەواڵەی پێگەكەی سەر بە لاهوور جەنگیدا هاتووە: ”دوای ئاشكراكردن و دەستگیركردنی تیمێكی هاوبەشی پەكەكە و دژەتیرۆری سلێمانی و هێزەكانی یەکەی 70ی سەر بە یەنەکە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، توركیا زیاتر دەستكراوەتر بووە بۆ وەشاندنی گورز لە ناوچەكانی سلێمانی و كەركووك.“