کوردەکان لەهەمبەر سوکایەتیکردنی دوران کاڵکان بە سەرۆک بارزانی کاردانەوەیان پیشاندا و پێیان گوت دەبێ باجی قسەکانت بدەیت

کوردەکان لەهەمبەر سوکایەتیکردنی دوران کاڵکان بە سەرۆک بارزانی کاردانەوەیان پیشاندا و پێیان گوت دەبێ باجی قسەکانت بدەیت

“هەموو جیهان ڕێز لە سەرۆک بارزانی دەگرێت، بەڵام پەکەکە بێڕێزیی پێدەکا، لەڕاستیدا پەکەکە بێڕێزی بە هەموو کورد دەکا”.

دوران کاڵکان، یەکێک لە بەڕیوەبەرانی پەکەکە، لەژێر ناوی “سەلاحەدین ئەردەم”دا بابەتێکی لە ڕۆژنامەی “یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا”ی پەکەکە بڵاوکردەوە. لە وتارەکەی کاڵکاندا زۆرێک قسەی قێزەون هەبوون کە بارزانیەکانیان کردبووە ئامانج. دوران کاڵکانی بە ڕەگەز تورک، مێژووی 100 ساڵەی بارزانیەکانی وەک مێژووی خیانەت نیشان دا. کاڵکان لە وتارەکەیدا داوای لە هەمووان کردووە کە دژی بارزانیەکان بجەنگن.

نووسینەکەی کاڵکان لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. کوردەکان لە کاردانەوە بەرانبەر بە وتارەکەی کاڵکاندا، مێژووی ڕەشی کاڵکان و پەکەکەیان وەبیرهێنابوونەوە.

“محەممەد سانری” ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر لەبارەی ئەو بابەتەوە گوتی: “هەموو ئەو کادیرە پلە باڵا و مامناوەندانەی کە پەکەکەیان بەجێهێشتووە، هەمیشە دوران کاڵکان بە هۆکار و بەرپرسیاری سەرجەم پاکتاوکردنە ناوخۆییەکان و هێرشە خوێناویەکانی پەکەکە دژ بە ڕێکخراوەکانی دیکە دەزانن. هەمان دووران کاڵکان ماوەی دەیان ساڵە کە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بارزانیەکان کە تاکە پارچەی ئازادی کوردستانیان بنیات ناوە، کردۆتە تاکە ئامانجی هێرشەکانی خۆی. ئەو ڕاستیەی کە بەکرێگیراوانی پەکەکە نایانهەوێت لێی تێبگەن ئەوەیە کە بارزانی و پەدەکە ئەو دەوڵەتە کوردییەن کە نزیکەی سەد ساڵ باسی لێ نەکرابوو. دواجار بە هەوڵی بارزانی و پەدەکە، کوردستان بوو بە خاوەن قەوارەیەکی دەستووری. بۆیە نە ستەمکارانی هەرێم و نە هێزە ئیمپریالیستەکان بۆ ماوەی سەدەیەک نەیانتوانی بارزانی و پەدەکە لە مەیدان دووربخەنەوە”.

تاکە جێگایەک لە جیهاندا کە کورد تێیدا خاوەنی قەوارەی خۆیانن، تەنها باشووری کوردستانە

هەروەها “ئایدن دەرە” نووسەر و سیاسەتمەدار داوای لە دوران کاڵکان کردووە تا داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات و ڕایگەیاند کە قسەکانی کاڵکان بێ ڕێزییە بەرامبەر بە گەلی کورد. ئایدن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر (X)دا ڕایگەیاند: “هەموو جیهان ڕێز لە سەرۆک بارزانی دەگرێت، ئێوە بێڕێزی بەم بەهایەی کورد دەکەن، بۆیە لە ڕاستیدا ئێوە بێڕێزی بە هەموو کورد دەکەن”. ئێوە دەتانهەوێت دوژمنایەتی نێوان کوردەکان قووڵتر بکەنەوە! “ئێوە ئەندامی دەوڵەتێکی ناشارستانین”.

ئایدن دەرە لە وتارەکەیدا جەختی لە گرنگی باشووری کوردستان بۆ کورد کردۆتەوە و گوتوویەتی:

1- تاکە پارچە لە جیهاندا کە کورد تێیدا خاوەن قەوارەیەکی فەرمی بێت، باشووری کوردستانە.

 2- تاکە جێگایەک کە ئاڵای کوردستانی تێدا دەشەکێتەوە، تەنها باشووری کوردستانە.

 3- ئەو شوێنەی کە ناسنامەی کوردی تێدا بەهێزە، تەنها باشووری کوردستانە.”

ئایدن دەرە داوا لە دووران کاڵکان دەکات کە جێگە و سەنگی خۆی بزانێت و دەڵێت: “دوران کاڵکان تۆ کێیت؟ مێشک و هزری ئێوە ماوەی 50 ساڵە کوردی ڕەتکردۆتەوە و گەلی کوردتان خۆش ناوێت، تەنانەت دوو وشەی کوردیش فێر نەبوون. کاتێک کە قسە دەکەن، ئاگاهانە و بەجۆرێک کە لایەنگرێک تێپەڕ ناکات، قسە دەکەن.  بەگوتەی هاوڕێکانت، تۆ بەرپرسیاری سەرەکیی کوشتنی 8000 لاوی قارەمانی کوردی لە جزیرێ، سۆری ئامەد، ڤارتۆ و نسێبین. لە ژیانتدا بەشداریت لە شەڕێکدا نەکردووە و یەک سەرکەوتنت بەدەست نەهێناوە. بەڵام سەرۆک بارزانی لە تەمەنی 14 ساڵییەوە خەباتی بۆ دۆزی کورد کردووە و لەپێناو ئازادیی کوردستاندا پێشمەرگایەتی دەکات، ئەوسا تۆ کەسایەتییەکی باڵای لەوشێوەیە بە”خائین” ناودەبەیت؟ یان دەبێ داوای لێبوردن بکەیت یان بە دڵنیاییەوە باجی ئەو قسانەت دەدەیت”.

پوستێن ھەمان بەش