لە جەهەپەوە بۆ پەرینچەک: پڵیتەی چرای قەندیل! دەمت داخە و حەدی خۆت بزانە! تۆ بێشەرەفی…

لە جەهەپەوە بۆ پەرینچەک: پڵیتەی چرای قەندیل! دەمت داخە و حەدی خۆت بزانە! تۆ بێشەرەفی...

عەلی ماهیر بەشار، جێگری سەرۆکی جەهەپە، لەسەر هەژماری (X)، وەڵامی لێدوانەکانی پەرینچەکی دایەوە.

دۆغو پەرینچەک، سەرۆکی گشتیی “پارتی نیشتمانی”، لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: “جەهەپە ئەگەر لەسەدا 90ی دەنگەکانیش بەدەست بهێنێت، ناتوانێت بگات بە دەسەڵات”. عەلی ماهیر بەشار، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمان، کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکەی پەرینچەک نیشان دا و گوتی: “ئێوە دەبێ حەدی خۆتان بزانن!” دەشڵێت “کاتێک کە دەتانهەوێ باس لە ناو و ئیرادەی حزبەکەمان و دەنگدەرانی وڵاتەکەمان بکەن، دەبێ نەک جارێک، بەڵکوو هەزار جار بیردەکەنەوە”.

لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی “فلاش تیڤی”دا، پەرینچەک ئیدیعای ئەوەی کرد کە جەهەپە هیچ شانسێکی نییە بۆ ئەوەی بگات بە دەسەڵات و گوتی: “جەهەپە ناتوانێت ببێت بە دەسەڵاتدار و ئەگەر بیهەوێت دەتوانێت لەسەدا 90ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. بەڵام نە دەتوانێت بگات بە دەسەڵات و نە دەشتوانێت وڵات بەڕێوەببات. بۆ ئەوەی جەهەپە بگاتە دەسەڵات، پێویستە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر تورکیا. تەنانەت ئەگەر خەڵکیش فریو بدرێن و دەنگیشیان پێدابان، نە سوپا و نە پۆلیس ڕازی نەدەبوون”.

عەلی ماهیر بەشار، جێگری سەرۆکی جەهەپە، لەسەر هەژماری ئێکس (X)، وەڵامی لێدوانەکانی پەرینچەکی دایەوە.

عەلی ماهیر بەشار لە کاردانەوەدا بەرامبەر بە لێدوانەکانی پەرینچەک گوتی:

“دەمت دابخە و حەدی خۆت بزانە”

دەشڵێت: “کەسێکی بێشەرم بەناوی دۆغو پەرینچەک کە ڤینی خۆی بە ڕەهن داوەتە حکومەت و لایەنگرەکانی، لە ڕووی سیاسییەوە مێشکی مردووە و گەمژەیەکی سیاسییە؛ قسەی بێمانای لەسەر حیزبەکەمان کردووە.

“ئێوە دەبێ حەدی خۆتان بزانن! کاتێک کە دەتانهەوێ باس لە ناو و ئیرادەی حزبەکەمان و دەنگدەرانی وڵاتەکەمان بکەن، دەبێ نەک جارێک، بەڵکوو هەزار جار بیردەکەنەوە!

پڵیتەی چرای قەندیل! بێدەنگ بە، شوێنی خۆت بزانە! تۆ هیچ شەرەفێکت نییە…

پوستێن ھەمان بەش