لە لازقیە 12 چەکداری ئەرتەشی سووریا کوژران

لە لازقیە 12 چەکداری ئەرتەشی سووریا کوژران

هێرشەکە دوای ئەوە دێت کە ڕێژیمی سوریا شارۆچکەی “جەسر ئەل ـ شخوور”ی ئیدلبی کردبووە ئامانج و 4 کەس کوژرابوون.

لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە گوندەوارەکانی لازقییەدا، زیاتر لە 12 چەکداری ڕێژیمی سوریا کوژران و بریندار بوون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لە کاردانەوە بە تۆپبارانی سوپای سوریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، “هەیئەتی تەحریر ئەل ـ شام” پێگەی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان لە میحوەری وادی کڵز و ئەل ـ سەڕاف لە باکووری لازقیە، کردۆتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 12 چەکداری سوپای سوریا کوژراون کە ئەفسەرێکیان هەیە.

بەگوێرەی ڕوانگەکە، هێرشەکەی چەکدارانی “تەحریر ئەل ـ شام” گەورەترین هێرشە لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوریا کوژراون.

شایانی باسە ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی ڕێژیمی سوریا باڵەخانە مەدەنییەکانی شارۆچکەی “جەسر ئەل ـ شخوور”ی سەر بە پارێزگای ئیدلبیان کردبووە ئامانج و لە ئەنجامدا 4 کەس کوژرابوون.

پوستێن ھەمان بەش